ئەدهەم بارزانی: زیاتر لە نیوەی دەنگەكانی پارتی لە سلێمانی كەمكراوەتەوە
2018-07-17 21:48:25
(درەو میدیا):
" پارتی لە سلێمانی هێزی سێیەمە چونكە لە ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكاندا لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان كە ( 6220 ) دەنگ و یەكێتی ( 5495 ) دەنگی بەدەستهێناوەو پارتی 3001 دەنگی بەدەستهێناوەو نەوەی نوێ 3000 دەنگ و كۆمەڵ 2420 دەنگ و هاوپەیمانی 1836 دەنگ و یەكگرتوو 1716 دەنگ و دەنگیان بەدەستهێناوە" ئەمە وتەی ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیە لە سلێمانی كە لە پەیامی ماڵئاواییدا ئاماژەی بۆكردووە.
ئەدهەم بارزانی لەو پەیامەیدا بە چەند خشتەیەك ئەنجامی دەستی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی خستوەتەروو" لە كۆی 62 سندوقی جیاكراوە لە پارێزگای سلێمانی، پارتی بە ئەژماری دەستی 1804 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بە ئەلكترۆنی 1136 دەنگی بۆ ئەژماركراوە واتا تەنها لەو 62 سندوقە 668 دەنگی پارتی كەمكراوەتەوە، ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژمار بكرێت چی ڕوو ئەدات .؟؟"
ئەدهەم بارزانی زۆر بەروونی ئاماژە بەوە دەكات" ڕووە ڕاستەقینەكەی ئەم دڵنیابوونەی ئێمە لە ڕۆژانی ( ٩ و ١٠-٧-٢٠١٨ ) لە كاتی هەژماركردنی دەنگەكان ( بەدەستی) لەم سنورە بە ڕوون و ئاشكرا دیاركەوت كە لە نیوە زیاتری دەنگی پارتی لەم سنورە كەمكراوەتەوە لە ڕێگای ئەلیكترۆنییەوە ، و پارتی لە سەرووی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزارەوە دەنگی بەدەست هێناوە"
ئەدهەم بارزانی چەند نمونەیەك دەهێنێتەوە" لە قوتابخانەی ( سەیدسادق) لە قەزای سەیدسادق لە بنكەی ژمارە (١٢٨١٠١) لە ویستگەی ژمارە (٤) بە ئەلیكترۆنی (٩) دەنگ بۆ پارتی هەژمار كراوە، بەڵام لە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكاندا پارتی لەو سندوقە (٧٤) دەنگی بدەستهێناوە، ئەم كەمكردنەوە عەمدیە دەربڕی ئەو غەدرەیە لە دەنگی پارتییەكان كرا لەم سنورە و دەیان وێستگەی دیكەش ئامارەكانیان لەبەردەستە كە هەمووی بە ڕێژەیەكی زۆر بەرچاو دەنگی پارتی واتە لیستی (١٨٤) ی تێدا كەمكراوەتەوە، ئەم ئەنجامە لە كۆی (٦٢) سندوقە بەدەست هاتووە و ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژماربكرێن چی ڕوو ئەدات ؟ "
ئەدهەم بارزانی لە پەیجی رەسمی خۆی بە چەند خشتەیەك رونیكردوەتەوە
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1762737463773588&id=151159734931377