Draw Media

عەبدوڵای كوێخا موبارەك: تەنها وەك گۆڕانخوازێك دەمێنمەوە

عەبدوڵای كوێخا موبارەك: تەنها وەك گۆڕانخوازێك دەمێنمەوە

2018-07-17 21:10:00


(درەو میدیا):
عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان،  نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خستوەتە بەردەم ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان.
لە نامەكەدا كە "درەو میدیا" لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە و بەرواری 14/7/2018 ی بەسەرەوەیە رایگەیاندووە" " ئەمویست بەتەواوی دەست لەگۆڕان هەڵبگرم، چونكە ئیوە بێباكن لەوەی گۆڕان بەرەو چی هەڵدێرێك دەڕوات, بێباكن لەهەوڵ و قوربانیدانی سەدان هەزار گۆرانخواز بۆ سەرخستنی گۆڕان تەنانەت بێباكن لە فرمێسك ڕشتن و داواكاری ئێستای جەماوەر و دۆستاننی گۆڕانیش بۆ چارسەر كردنی ئەم دۆخەی ناوخۆی گۆڕان، بەڵام بەهۆی داواكاری زۆرێك لەهەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و پشتیوانانی گۆڕان بۆمانەوەم لەگەڵ بزوتنەوەكە نەمتوانی داواكاریەكەیان ڕەت بكەمەوە، بۆیە وەك باژێورانی مەكۆی چەمچەماڵ و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەكار دەكێشمەوەو تەنها وەك گۆڕانخوازێك دەمێنمەوە"

دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand