رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر سازدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
2024-05-29 17:00:26
(دره‌و):
لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوك رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان و سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی وه‌ره‌قه‌كه‌و پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه براوه‌كان هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوكی كرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
دوای زیاتر له پێنج مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه‌ركوك تاكه پارێزگایه كه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی خۆجێیش دروست نه‌كراوه.
راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سودانی ئاشكرایكردووه، لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له‌چوارچێوه‌ی ئیئتیلافێكدا به‌ناوی (ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك) كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌مان ناوی ئیئتیلافی حوكمڕانی عێراقه (ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت)، ته‌نیا له‌بری ده‌وڵه‌ت، ناوی كه‌ركوك دانراوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌وڵ و گفتوگۆكان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، "به‌گوێره‌ی یاسا‌و به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك"، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دۆخێكی تایبه‌تی به كه‌ركوك داوه‌و ده‌ڵێ له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌م پارێزگایه‌دا ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدار بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه براوه‌كان په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر هه‌بووه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆكراوه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ماوه‌یه‌كدا كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌ستپێكردنی رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی و په‌سه‌ندكردنی كرۆكی وه‌ره‌قه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیراندا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (خالید شوانی) وه‌زیری دادی عێراق و له پارتی دیموكراتی كوردستان (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ناوخۆ‌و (شاخه‌وان عه‌بدوڵ)ا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربوون. له به‌ره‌ی توركمانی (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی به‌ره‌كه‌و (ئه‌رشه‌د ساڵحی) سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق، له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش (خه‌میس خه‌نجه‌ر)ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێك له لایه‌نه براوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دروست بكرێت و سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروست ده‌كرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سودانی ماوه‌ی 7 رۆژ مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژی 3ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد:
• یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ئه‌م حزبه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری له‌ده‌ستداوه، زیاد له جارێك هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار شكستی هێناوه‌و ئه‌مجاره‌ش گره‌وێكی گه‌وره‌تری له‌به‌رده‌مدایه)
• هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت)
• بەرەی توركمانی: 2 كورسی
• پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی
• هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت)
• هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت)
• بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككه‌وتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)