هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت
2024-05-29 14:46:44
(دره‌و):
دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راده‌سپێرێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكان بكات سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیاوه، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی هه‌بوو، به‌گوێره‌ی قسه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەشداریی لە کۆبوونەوەی نێوان کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی بانگهێشت كرد بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له به‌غداد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی گەیشتن بە رێككەوتن و ده‌ستپپێكردنه‌وه‌ی هەناردەكردنی نەوتی هه‌رێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوه، بەگوێرەی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا چەسپێنراوە.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه، له رۆژی 25ی ئازاری 2023وه راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستدا.
له ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نیشانداوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق مه‌رجی هه‌یه‌و به‌بێ راده‌ستكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، ئاماده نییه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر جۆره ده‌ستكاریكردنێكی گرێبه‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌پاڵ كێشه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گرفتێكی تری نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاسته‌نگی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دروستكردووه، یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بڕی 8 هه‌زار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك داوای زیاتر له 20 دۆلار ده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ بڕی 6 دۆلاری تر بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێم.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشكی هه‌رێم له بودجه بدات، ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2024، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه ده‌بێت هه‌رێم ئه‌مساڵ راده‌ستی كۆمپانیا به بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)ی بكات، رۆژانه 329 هه‌زار به‌رمیله.