Draw Media

سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكات

سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكات

2024-05-22 20:31:16



درەو:
چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات، وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بكات، بڕیارە سەرۆكی هەرێم وادەیەك لە نێوان (15/9 بۆ 15/10) دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان .
سكاڵاكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆن لە دادگای فیدراڵی وادەی هەڵبژاردنی دواخست كە بڕیاربوو لە 10ی حوزەیران بەرێوە بچێت.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بە دوو بڕیار كێشەكانی بەردەم كۆمسیۆنی یەكلاكردەوە ئێستا چاوەكان لەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە كە بە نوسراوی رەسمی داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات.
بەپێی زانیاریەكانی (درەو) لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆدەبنەوەو بە نوسراوی فەرمی داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكات.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسومی پێنجەم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكات كە لە نێوان (15/9 بۆ 15/10)ی ئەمساڵ دەبێت.
تا ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان چوار جار مەرسومی سەرۆكایەتی دەركردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand