كۆتایی ناته‌واوی ره‌ئیسی؛ پیاوێك كه نه‌گه‌یشته ئه‌وسه‌ر
2024-05-20 13:27:47
(دره‌و):
راپۆرتی: بی بی سی فارسی
له‌كاتێكدا زیاتر له هه‌زار رۆژ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕی بوو، ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی كه ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوسه‌فه‌ره‌كانی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌وروبه‌ری وه‌زرقان له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دوچاری روداوێك هات و سه‌رۆك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مشێوه‌یه دۆسیه‌ی هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران داخرا.
له‌ناو سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئێران‌دا، له‌دوای محه‌مه‌د عه‌لی ره‌جایی و ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، ئیبراهیم ره‌ئیسی كورتترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تۆماركرد‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نه‌گه‌یشته‌سێ ساڵ.
ره‌ئیسی به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌ربگرێت، له‌ناو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و میدیاكاندا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دادوه‌ریی و ئه‌منیی ده‌ناسرا.
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی قودسی ره‌زه‌وی له 7ی ئازاری 2016دا وه‌رگرت، هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران پێیانوا بوو ئه‌مه "پێشه‌كییه‌كه بۆ له‌به‌ركردنی عه‌بای رابه‌رایه‌تی" له‌دوای عه‌لی خامنه‌یی، گه‌یشتنی به دادوه‌ری دادوه‌ره‌كان و ناونانی به "ئایه‌توڵا"و "دكتۆر"و داخڵبوونی بۆ ناو گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2017 له‌و ئاماژانه بوون كه بۆ ئه‌و گومانانه پشتیان پێده‌به‌سترا.
ئیبراهیم ره‌ئیسی تاوه‌كو به‌ر له هه‌ڵبژاردنی خولی دوانزه‌یه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆ زۆرێك له خه‌ڵك روخسارێكی نه‌ناسراو بوو، به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار‌و ناوبه‌ناو هه‌واڵ له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌بووه‌وه.
ئه‌و ئه‌گه‌رچی له‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌به‌رامبه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانیدا شكستی هێنا، به‌ڵام زه‌مینه‌یه‌كی گرنگی بۆ گۆڕانكاری و رۆڵگێڕان له كۆماری ئیسلامی‌دا ره‌خساندو رێڕه‌وێكی نوێی بۆ ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و دروستكرد‌و زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2021دا دووباره ده‌ركه‌وێته‌وه، له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌و رۆڵه‌ی كه شورای نیگاهبان له پشكنینی كاندیده‌كاندا هه‌یبوو وه‌كو "ئه‌ندازیاری هه‌ڵبژاردن" هه‌موو مه‌رجه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا فه‌راهه‌م كرد.
له رۆژانی رابردوودا به ته‌واوبوونی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی (په‌رله‌مان)، جارێكی تر قسه‌وباسه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئاغای ره‌ئیسی و ركابه‌ره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2025 گه‌رم بوو، كاتێك هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه، دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وی داخست و هه‌موو هاوكێشه‌كانی له‌باره‌ی ئاینده‌ی ده‌زگای جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رابه‌ریی خسته ناو ته‌مومژه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له كاردانه‌وه‌ی هه‌واڵی روداوی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا وتی" هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كاروباری وڵات نایه‌ته پێشه‌وه" به‌ڵام وا دێته به‌رچاو كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وتوه‌ته ناو بارودۆخێكیی نوێوه.
ره‌ئیسی له "بۆردی مه‌رگ"دا
به ته‌ماشاكردنی كارنامه‌ی دادوه‌ریی و سیاسی ئیبراهیم ره‌ئیسی، ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێك خۆی نمایش ده‌كات و دێته به‌رچاو، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وه له یه‌كێك له "ترسناكترین" ساته مێژووییه‌كانی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌رده‌مێك كه ئه‌و یه‌كێك بوو له چوار ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌ی كه به "لیژنه‌ی مه‌رگ" ناسرابوو له پرۆسه‌ی له سێداره‌كانی ساڵی 1988دا، ئایه‌توڵا مونته‌زه‌ری جێگری رابه‌ری ئه‌وكاته كاره‌كه‌ی به "تاوان" ناوبرد.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، هه‌موو هه‌وڵی میدیاكانی نزیك له حكومه‌ت بۆ ئه‌وه بوو روخسارێكی نوێی ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ناو رایگشتیدا دروستبكه‌ن، هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌و پڕڕه‌نگتر بڵاوبكه‌نه‌وه‌و روخسارێكی خه‌ڵكدۆست له وێنه‌ی ئه‌ودا بنه‌خشێنن، به‌جۆرێك رۆڵی ئه‌و له له‌سێداره‌دانه‌كاندا له‌بیر بكرێت و نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌كرده‌نی بوو.
حكومه‌ت و به‌رپرسان نایانه‌وێت دۆسیه‌ی ئه‌و له‌سێداره‌دانانه بكه‌نه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له‌ناو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له وتاره‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌و له‌سێداره‌دانانه كراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌راسیمی وتاردانی حه‌سه‌ن رۆحانی له هه‌ڵبژاردنی 2017. له‌و ساڵه‌دا وادیار بوو ئاغای رۆحانی نیگه‌ران بوو له سه‌ركه‌وتن یاخود زۆریی ده‌نگه‌كانی ئاغای ره‌ئیسی، بۆیه له وتاره‌كه‌یدا بۆ هاندانی ده‌نگده‌ران، به‌بێ ناوهێنانی ئاغای ره‌ئیسی وتی" خه‌ڵكی ئێران ئه‌و كه‌سانه‌یان قبوڵ نییه كه له 38 ساڵی رابردوودا ته‌نیا له‌سێداره‌دان و زیندانیكردنیان زانیوه.. ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌مان ناوێت كه له پشتی مێز دانیشتوون و حوكمیان ده‌ركردووه".
قسه‌كانی ئاغای رۆحانی ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی له‌سیداره‌دانانه‌ی كه له هه‌شتاكاندا روویدا بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا كه پێشینه‌ی ئاغای ره‌ئیسی له ده‌زگای دادوه‌ریی دا زیاتر بووه له دادوه‌ر یان داواكارێكی گشتی و بۆ خۆی سه‌رده‌مێكی تایبه‌ت بووه.
ئاغای ره‌ئیسی له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2018دا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی خوێندكارانی زانكۆی شه‌هید به‌هه‌شتی، رۆڵی خۆی له پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كاندا ره‌تكرده‌وه‌و باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌كو ته‌سفیه حساب له‌گه‌ڵ خۆی و "ئیمام" ناوبرد‌و له هه‌مان كاتیش‌دا وتی" شانازی من ئه‌وه‌یه دژی نیفاق و فه‌سادو تاڵانی شه‌ڕم كردووه".
له ته‌موزی 2019دا، روحوڵا حوسه‌ینیان سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌رشیفكردنی شۆڕشی ئیسلامی، به‌رگری له رۆڵی ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد له له‌سێداره‌دانه‌كانی ساڵی 1988دا‌و وتی" خه‌ڵك ده‌بێت سوپاسی ئاغای ره‌ئیسی بكه‌ن نه‌ك ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئێستا به‌رپرسانی دادوه‌ریی قه‌رزاربار كراون؟".
پیاوێك له جنسی ده‌زگای دادوه‌ریی
ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌دایكبووی كانونی یه‌كه‌می 1960ه، ئه‌و دوای شۆڕشی ئێران كه ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری 20 ساڵدا بووه (ساڵی 1980) پۆستی یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی ناوچه‌ی كه‌ره‌جی پێدراو دوای ماوه‌یه‌ك كرا به داواكاری گشتی كه‌ره‌ج.
به‌پێی وێبسایتی ئیبراهیم ره‌ئیسی، "سه‌ركه‌وتن له رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی كه‌ره‌ج" هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوو ساڵ دواتر‌و له هاوینی 1982دا پۆستی داواكاری گشتی شاری هه‌مه‌دان بگریته‌ده‌ست.
ئه‌و له ساڵی 1985دا هات بۆ له تاران و له پۆستی جێگری داواكاری گشتی شۆڕش له تاران دانراو به‌مشێوه‌یه سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌بردنی دادوه‌ریی له تاران ده‌ستپێكرد.
له وێبسایتی ئاغای ره‌ئیسیدا باسله‌وه كراوه "پاش سه‌ركه‌وتنه‌كانی له چاره‌سه‌ری دۆسیه دادوه‌رییه ئاڵۆزه‌كان" له‌كاتی حوكمه "تایبه‌ت و راسته‌وخۆكان"دا، روحوڵا خومه‌ینی، به هاوڕێیه‌تی حسه‌ینعه‌لی نیری (یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مه‌رگ)، ره‌ئیسی راسپاردووه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌ندێك له پارێزگاكان له‌وانه لوڕستان، كرماشان و سمنان.
ئاغای ره‌ئیسی ئاماژه‌ی زیاتر به جۆری ئه‌ركه‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌ركی ئه‌و له حوكمه "تایبه‌ت و راسته‌وخۆكان"دا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، خۆی له سزاكانی له‌سێداره‌دان له ساڵی 1988دا ده‌بینێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌رده‌می رابه‌رایه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، پێشكه‌وتن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاغای ره‌ئیسی له ده‌زگای دادوه‌ریدا خێراتر بوو.
ئیبراهیم ره‌ئیسی به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌وكاته، وه‌كو داواكاری گشتی تاران (له ساڵی 1989 بۆ 1994) ده‌ستبه‌كاربوو، له ساڵی 1994وه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بوو به سه‌رۆكی ده‌زگای پشكنین وڵات و دواتریش بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بوو به جێگری یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی (2004 تا 2014)و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش بوو به داواكاری گشتی وڵات.
له مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یدا له ده‌زگای دادوه‌ریی، سه‌رۆكی دادگای تایبه‌تی رۆحانییه‌كان بووه‌و ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ش ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌و تاوه‌كو ساڵی 2012ی خایاندووه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئازاری 2016دا به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی بوو به سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی قودسی ره‌زه‌وی و سێ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه‌و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو كه چانسی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ساڵی 2017دا تاقیكرده‌وه‌و 38%ی ده‌نگه‌كانی برد.
ئه‌و له ساڵی 2018 وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ناونیشانی "ئائه‌توڵا"و له پێگه‌ی "ئایه‌توڵا"وه بوو به سه‌رۆكی دادوه‌ران.
ره‌ئیسی و "خێری هه‌ڵبژاردن"
ئیبراهیم ره‌ئیسی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رابه‌ریدا له ئازاری رابردوودا له خۆراسانی جنوبی بێ ركابه‌ر بوو، له خولی سیانزه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا ركابه‌ری به‌هێزی نه‌بوو.
ئاغای ره‌ئیسی كه چوار ساڵ به‌ر له‌وه، به به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 16 ملیۆن ده‌نگ شكستی هێنا بوو، ئه‌مجاره له به‌رگی یه‌ك به‌رپرسی باڵای دادوه‌ریی و ئه‌منیدا توانی له ئاستێكی به‌شداریكردنی نزیكه‌ی 49%دا، نزیكه‌ی 18 ملیۆن ده‌نگی ئه‌م پۆسته به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ریخست كه نزیكه‌ی 4 ملیۆن "ده‌نگی پوچه‌ڵ" خراونه‌ته ناو سندوقه‌كانه‌وه‌و ده‌نگی پوچه‌ڵ ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و بوو.
به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و، مه‌ته‌ڵی ده‌سه‌ڵات له ئێران به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته بنده‌ستی ره‌وتی ئوسوڵگه‌راكان، په‌رله‌مان و حكومه‌ت و زۆرینه‌ی شورای شاره‌كان یه‌كده‌ست بوون و ئوسوڵگه‌راكان مه‌ستی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوون.
عه‌لی خامنه‌یی كه چه‌ندینجار خوازیاری ئه‌وه بووه حكومه‌تێكی شۆڕشگێڕی گه‌نج بێته سه‌ركار، له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وتبووی " میلله‌تی ئێران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا خێر له‌خۆی ده‌بینێت".
ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، به دروشمی "حكومه‌تی گه‌ل، ئێرانێكی به‌هێز" هات و وتبووی به‌رنامه‌یه‌كی 7 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه‌و ئابوری‌ناسان ده‌خاته ریزه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هێڵی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ی بوو. ره‌خنه‌گران ده‌یانوت ئه‌گه‌ر بڕیاره دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكرێت ده‌زگای دادوه‌ریی باشتره له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌زگایه‌ك كه زیاتر له چوار ده‌یه ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه.
به وردبوونه‌وه له به‌رنامه‌ی 4 ساڵه‌ی ئاغای ره‌ئیسی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رنامه‌كانی زۆر راگوزه‌رو گشتی و ناڕوونن. ئه‌و له به‌شی به‌رنامه ئابورییه‌كانیدا نزیكه‌ی 50 به‌ڵێنی داوه، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رانتخۆری، دروستكردنی 4 ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، چاكسازی سیسته‌می بانكی و دراو، دۆزینه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌رفه‌تی كار له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، یه‌ك ژماره‌یكردنی هه‌ڵاوسان، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه‌مكردنه‌وه‌ی 50%ی خه‌رجی ته‌ندروستی، جێبه‌جێكردنی سیسته‌می زیره‌كی باج، رێگریكردن له خۆدزینه‌وه له باج و.. به‌شێك بوون له به‌رنامه ئابورییه‌كانی ئه‌و.
ئاغای ره‌ئیسی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا قسه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌بێ "به‌رجام" واتا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێز، سه‌ركه‌وتنی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه‌و چه‌ندینجار خۆی و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوون و به وته‌ی سایتی خه‌به‌رئۆنلاین و به "گاڵته‌پێكردن" به حكومه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، هاورده‌كردنی ڤاكسین، فرۆشتنی نه‌وت، گواستنه‌وه‌ی قه‌رزی كۆریای باشوری بۆ ئێران له بانكی قه‌ته‌ر، ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی هاوكاری شه‌نگه‌های و... وه‌كو ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی ئه‌ژمار ده‌كات.
كابینه‌ی سیانزه‌یه‌م له‌م ساڵانه‌ی دوایدا سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی دۆلار، نه‌ختینه‌و زیادبوونی هه‌ڵاوسان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه دوژمن نایه‌وێت "ئه‌م گه‌شه‌كردنه" ببینێت.
حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه خزمه‌ته‌كانی به باشی به خه‌ڵك ئاشنا نه‌كراوه، له 28ی نیسانی 2024دا سپهر خلجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی حكومه‌ت رایگه‌یاند فیلم و زنجیره‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت دروستده‌كات.
گه‌نده‌ڵی "چای دبش"و كابینه‌ی پشێویی
حكومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له دوو ساڵی یه‌كه‌مدا 6 وه‌زیری گۆڕیوه، ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌زیرانه ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، رونكردنه‌وه‌و دورخستنه‌وه بوونه‌وه. له‌پاڵ وه‌زیره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له جێگران و به‌ڕێوه‌به‌ره باڵاكان له نمونه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی و رێكخراوی به‌رنامه‌و بودجه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و چه‌ندیجاریش ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه یاخود دورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌كو وه‌زیری ئابوریش به‌ر گوێ كه‌وت.
یه‌كێك له گۆڕانكارییه مشتومڕاوییه‌كان له‌كارخستتنی وه‌زیری كشتوكڵ بوو له 11ی نیسانی 2023دا، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند ئه‌م گۆڕانكارییه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ "سودوه‌رگرتنی باشتر له توانای به‌ڕێوه‌به‌ران" به‌ڵام گه‌نده‌ڵی سێ ملیار دۆلاری "چای دبش" هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیر بوو، حكومه‌تیش هه‌وڵی ده‌دا داپۆشێت یاخود وه‌كو بی بایه‌خ نیشانی بدات.
ناوی جه‌واد ساداتینه‌ژاد وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵ تائێستا لانی كه‌م له دوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایدا هاتووه، "هاورده‌ی كه‌ره‌سته‌ی ئاژه‌ڵداریی 735 ملیۆن یۆرۆ"و "چای دبش".
رۆژی 14ی ئایاری 2024، غولامحسێنی ئێژه‌یی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران حوكمدانی ئاغای ساداتینه‌ژاردی وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی به سێ ساڵ زیندانیكردنی راگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه بۆ چالاكانی سیاسی و میدیاكان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌ماوه‌ی سزاكه نیشاندا‌و به "بێ بایه‌خ" ناویان برد.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی چای جبش وتی" له راپۆرتی ئه‌مدواییه‌ی گه‌نده‌ڵیدا له هاورده‌كردنی چا، سه‌ره‌تا حكومه‌ت هه‌نگاوی هه‌ڵگرت و ده‌ستنیشان و به‌دواداچوونی بۆ كرد"، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی تر له‌باره‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له میدیاكانه‌وه باسكرا‌و كاردانه‌وه‌ی دره‌نگوه‌ختی ئاغای ره‌ئیسی ناوی لێ‌نرا "بێده‌نگی دبش".
حیجابی ئیجباری و جوڵانه‌وه‌ی ژینا
ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئایاری 2024 چه‌ندینجار جه‌ختی له‌وه كردووه كه "هه‌موو فه‌رمانگه‌كان حكومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاسای عه‌فاف و حیجاب"و به‌جۆرێك به‌رپرسیارێتی حیجابی زۆره‌ملێی له‌ئه‌ستۆگرت.
ئاغای ره‌ئیسی له كاتێكدا له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی دروستكردنی گه‌شتی ئیرشادی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران دابوو (واتا پۆلیسی ئه‌خلاق و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌د حیجابیی)، له ساڵی 2022دا پلانی عه‌فاف و حیجابی ئیمزا‌و په‌سه‌ند كرد. رۆژنامه‌ی (اعتماد) له رۆژی 6ی ته‌موزی ئه‌و ساڵه‌دا، له وتارێكدا به ئاماژه‌دان به فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی عه‌فاف و حیجاب نوسی" ره‌ئیسی رووی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سپی كرده‌وه" چونكه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا نه‌چووه ژێر باری ئیمزاكردنی ئه‌م بابه‌ته‌وه.
دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا، له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلولدا، مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینی به‌هۆی حیجابی ئیجبارییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی ژینا ده‌ه‌ستیپێكرد. خاڵی گرنگ ئه‌وه بوو ئامانجی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه حكومه‌ت و ئیبراهیم ره‌ئیسی نه‌بوو، به‌ڵكو روویان له حكومه‌ت بوو دروشمیان دژی رابه‌ر ده‌وته‌وه.
پێنج مانگ دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی و پاشه‌كشێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌دان كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران و ده‌ستگیركردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س، ره‌ئیسی داوای جێبه‌جێكردنی یاسای حیجابی ئیجباری كرد.