مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟
2024-05-06 16:09:21
راپۆرت: دره‌و
له‌كاتێكدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی بوون له تاران بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردن دوابخات، مه‌سرور بارزانی له هه‌ولێره‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرت، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار دادگای فیدراڵی عێراقی به ناده‌ستوریی ناوبردووه، هه‌ڵبژاردن ناچاری كرد روو له‌و دادگایه بنێت، سكاڵای له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كان و ته‌رخان نه‌كردنی كورسی بۆ توركمان و مه‌سیحییه‌كان به ناده‌ستوری ناوده‌بات و داوا له دادگا ده‌كات به "فه‌رمانێكی سالاری" كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، ئه‌مه سكاڵای یاساییه، به‌ڵام به تامی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه. ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌م راپۆرته‌دا.
له‌سه‌ر چی سكاڵای كردووه ؟
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی به دادگایه‌كی ناده‌ستوری ناوده‌بات، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راگرتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌نای بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بردووه.
به‌گوێره‌ی سكاڵایه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكردووه، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كات فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازییه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراقه‌وه، وا پێشینی ده‌كرا پارتی له‌رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، به‌رپرسانی یه‌كێتیی هه‌رزوو رایانگه‌یاند" سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه".
نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕوان بوو له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت، به‌ڵام نه سودانی به نوسراوی فه‌رمی كۆمسیۆنی له راگرتنی رێوشوێنه‌كانی ئاگادار كردووه‌و نه كۆمسیۆنیش كه سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌رێكی خه‌ڵكی سلێمانییه ئاماده‌یه كاره‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌ردانێك له تارانه، له هه‌ولێره‌وه مه‌سرور بارزانی سكاڵای بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی داوای چی ده‌كات ؟
مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه:
• كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
• له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت.
• دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه.
• مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات.
مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات:
• كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سكاڵاكه‌و هاوپێچه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه.
• حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه.
• تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به فه‌رمانێك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت.
پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ به‌غداد، ئه‌م ده‌ره‌چه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دۆزرابێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌سرور بارزانی چه‌ندینجار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه دادگای فیدراڵی عێراق ناده‌ستورییه.
له حاڵی ده‌رچوونی فه‌رمانی سالاریی دادگای فیدراڵی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌كه‌وێت، چونكه ته‌ماشاكردنی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن دادگاوه كاتێكی زۆری ده‌وێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش رۆژی 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵ واده‌ی یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌واو ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگا له زوترین كاتدا داواكارییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی سالاری ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وكاته رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن و هیچ چاره‌سه‌رێك له‌به‌رده‌م پارتیدا نامێنێت جگه له‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومێكی نوێ ده‌ربكات و واده‌یه‌كی تر بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، ئه‌مه‌ش بێ كێشه نابێت و ره‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غداده‌وه روبه‌ڕووی سكاڵای یاسایی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه.
هه‌وڵی دووه‌می مه‌سرور بارزانی
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه مه‌سرور بارزانی ده‌ستوه‌ردان له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
مه‌سرور بارزانی 11ی كانونی یه‌كه‌می 2023 نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ریه‌كه له (فایه‌ق زه‌یدان) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و (جینین پلاسخارت) نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و دادوه‌ر (عومه‌ر ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نارد.
نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتێكدا بوو هێشتا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌رنه‌كردبوو كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان تۆماریكردبوو.
مه‌سرور بارزانی له نامه‌كه‌یدا "پشتیوانی تەواوی حكومەتی هەرێمی بۆ مافی پێكهاتەكانی كوردستان راگەیاند‌و نیگەرانی‌و ناڕەزایی نیشاندا لەبەرانبەر هەوڵەكانی گۆڕین‌و دەستكاریكردنی كورسی‌و مافی پێكهاتەكانی كوردستان". داوایكرد بوو" ڕێگری لەو هەوڵانە بكرێت‌و مافەكانی پێكهاتەكان دەستكاری نەكرێن و پارێزراو بن".
چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه!
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه.
دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی.
لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.
لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە.
به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد.
به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نابێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وكات ناچار ده‌بێت مه‌رسومی پێنجه‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، هه‌ڵبژاردنێك كه هێشتا دیار نییه ئایا ئه‌مساڵ یاخود ساڵی داهاتوو ده‌كرێت.