سودانی: هه‌ڵبژاردنی كوردستان به ته‌وافوقی سیاسی بێت
2024-04-30 11:02:38
(دره‌و):
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غداد، سودانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ" هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌بێت ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر بێت و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه تێیدا به‌شدار بن".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌وه. سه‌رۆكی كۆمسیۆن له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی له هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
بینینی سه‌رۆكی كۆمسیۆن له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غداد، كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه له كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق گڵۆپی سه‌وزیان بۆ نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخات، تا ئه‌وكاته‌ی نیگه‌رانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه ده‌ڕه‌وێنه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سودانی وتویه‌تی: گرنگه هه‌ڵبژاردنی كوردستان به ته‌وافوقی سیاسی بێت و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شداری تێدا بكه‌ن و گره‌نتی به‌دیهێنانی بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بكرێت.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیكردنه له دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان.