سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

عێراق لە ژاپۆن و كۆریای باشوور نەوت عەمباردەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئازار 2018

عێراق لە ژاپۆن و كۆریای باشوور نەوت عەمباردەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حكومەتی عێراق بەنیازە لە هەردوو وڵاتی ژاپۆن و كۆریای باشوور عەمبار بۆ كۆكردنەوەی نەوت بونیاتدەنێت.
عەلا یاسری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق " سۆمۆ" لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی " لە چوارچێوەی پلانێكدا بۆ زیاتر فرۆشتنی نەوت بە كڕیارە ئاسیاییەكاندا  تاوتێی ئەوە دەكەین كە عەمبار بۆ كۆكردنەوەی نەوتی خاو لە ژاپۆن و كۆریای باشوور بونیادبنێین".
یاسری ئاشكراشیكرد عێراق بەنیازە  سەرەتای نیسانی داهاتوو بۆ ماوەی سێ‌ بۆ چوار رۆژ هەناردەكردنی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرەوە رابگرێت بەهۆی كاری چاكسازییەوە و لەو ماوەیەشدا  بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەوە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی تانكەرەوە زیاتر دەكرێت.
بەڕێوەبەری سۆمۆ پێشبینشیكرد بەهۆی پابەندبوونیان بە رێككەوتنی وڵاتانەی بەرهەمهێنەری نەوتەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاتر نەبێت لە 4.360 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، وتیشی هەناردەی نەوت لە مانگی ئازاردا لە 3.426 ملیۆن بەرمیل رۆژانە تێپەڕناكات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 12 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە