ڕوانگه‌یه‌ك بۆ پاراستنــى ئاسایشــى وزه له هه‌رێمـى كوردستان: كێڵگه‌ى كۆرمۆر وه‌ك نمونه‌یه‌ك
2024-04-27 07:19:55
د. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر*
پوخته‌ى جێبه‌جێكار
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـى قه‌یرانـى ئابوریی جیهانى به هۆى پرسى وزه‌و ئاسایشـى خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منـى و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـى جۆراوجۆره‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــى گه‌وره-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى (2022) ه‌وه، كۆمپانیاى داناگاز زیادبونـى ئاستـى به‌رهه‌مهێنانـى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به ڕێژه‌ى (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مـى كۆندا شانــى داداوه، له ڕووى ئیدارییه‌وه ده‌كه‌وێته سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌و سنورى گه‌رمیان به گشتى، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى دیكه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ده‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو: كێڵگه‌ى تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكى گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشورى سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه.
ئه‌م بابه‌ته، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و بلۆكى كۆرمۆر به‌تایبه‌تى دا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانى به‌رده‌م ئاسایشى وزه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمــى بخاته ڕوو؛ ئەمە ڕوانگه‌یه‌كه له "په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى" بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه سروشتتیه‌كان له‌لایه‌ك و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان سامانـى ئابوریی و هزری سیاسی له‌لایه‌كـى تر.
یه‌كه‌م/ ناساندنێكى گشتى بۆ كۆمپانیاى داناگاز و كێڵگه‌ى كۆرمۆر
پێرل پیترۆلیۆم، یه‌كگرتنـى پێنج كۆمپانیا (كۆنسیرتیوم-Consortium) ه، كه دوانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن (داناگاز و كرێسنیت پیترۆلیۆم- هه‌ردوكیشیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك خێزانـى به بنچینه عێراقى و دانیشتوى ئیماراتـى عه‌ره‌بـى) پێكه‌وه له هه‌رێمـى كوردستان وه‌به‌رهێنان له بوارى گاز‌و نه‌وت دا ئه‌كه‌ن، هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیاى ئه‌وروپـى دا هه‌یه : (OMV) ى نه‌مساوی و (MOL)ى هه‌نگارى و (RWE)ى ئه‌ڵمانى. پشكه‌كانیش وا دابه‌شكراون كه: داناگاز (35%) و كریسنت پیترۆلیۆم (نه‌فت هیلال) (35%) و سێ كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كه‌ش، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كاریان له هێڵى بۆڕى نابۆكۆ –Nabucco Pipeline ئه‌كرد, بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پشكى (10%) ى هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا(1).
له بنچینه‌دا، جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانى كوردستانه، بۆ نمونه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له ساڵى (1901) دا له كێڵگه‌ى چیاسورخ-Chia Surkh كراوه. هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵیش ساڵى (1928) و (1929) له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه یه‌كه‌م كارى گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنیان تیاكراوه(2). له دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه‌و له ساڵى (2007) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى گرێبه‌سته‌كانى تر‌ى نه‌وت و گاز له هه‌رێم كه له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى و به‌رهه‌مهێنانن-PSC" ن، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ داناگازو كریسنت پیترۆلیۆم كردووه، ساڵى (2008) و دواى (15) مانگ له كاركردن توانییان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر گاز به‌رهه‌م بهێنن.
دووه‌م/ تایبه‌تمه‌نیه‌كانى كێڵگه‌ى كۆرمۆر
دواى ووردبونه‌وه‌و، سه‌ردانى مه‌یدانى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ت به كێڵگه‌ى كۆرمۆر و كۆمپانیاى داناگاز، ئه‌كرێت (5) تایبه‌تمه‌ندى ده‌ست نیشان بكه‌ین كه نه له ناوچه‌كانى دیكه‌و نه له كێڵگه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا نییه:
2. 1. له ڕووى یه‌ده‌گ و ئاستى به‌رهه‌مهێنانه‌وه
به پێى (GCA) - "Gaffney, Cline & Associates" كه كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى بوارى وردبینى یه، ساڵى (1962) له باشورى ئه‌مریكا دامه‌زراوه، له بۆستن و له‌نده‌ن و سه‌نگافورا و هیندستان كارى جۆراوجۆرى له بوارى په‌ره‌پێدان و ووردبینى دا كردووه: بڕى یه‌ده‌گى په‌سه‌ندكراو و چاوه‌ڕوانكراو تیایدا ئه‌گاته (4.4) تریلیۆن ستاندار پێ سێجا گازى سروشتى. وه (136) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، هه‌روه‌ها (13.3) ملیۆن ته‌ن / مه‌تر له غازى شل (LPG)(3).
به‌مجۆره، كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى (250) كم2 یه: له پێشدا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 300 كم بو، دواتر كرایه 175كم2! له ساڵى 2021 ه‌وه به چڕى خه‌ریكى گه‌وره‌كردنى وێستگه‌كانن به بڕى زیاتر له 630 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه‌ش 250 ملیۆن دۆلارى پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه بۆ داناگاز له فراوانتركردنى كێڵگه‌كه‌و وێستگه‌كاندا خه‌رجى بكات. ئێستا له كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان هێرشى مووشه‌كى ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه، سێ جۆر به‌رهه‌مى هه‌یه:
له‌ساڵى (2018) ه‌دا (305) ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌رهه‌مهێناوه، له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا و له ساڵى (2022) دا ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌پێى داناگاز و كریسنت پیترۆلیۆم ئاستى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا بۆ (50%) به‌رزبۆته‌وه و، ساڵى (2023) ش ئه‌و ئاسته ده‌گه‌یه‌نن به (600 بۆ 625) ملیۆن پێ سێجا گاز له ڕۆژێكدا(4). ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ڕۆژانه به بۆڕییه‌كى (24) ئینجى له كۆرمۆره‌وه به درێژایی (172) كم ئه‌گاته شارى غاز له چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌باییه، به بڕى زیاتر له (1.2) ملیارێك و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" خاوه‌نى ماس گروپه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بیناكراوه، ئینجا له‌وێشه‌وه به نزیكه‌ى (120كم) هه‌ر گازى كۆرمۆر ئه‌گاته ناوچه‌ى پیرداود بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر. جگه‌له‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى كاره‌باش له بازیان به‌هه‌مان ئه‌و گازه سروشتییه كار ئه‌كات. به درێژایی ئه‌و ماوه جوگرافییه له‌ناو خه‌ڵكى لادێكاندا كه‌سێك یان دووان وه‌ك پاسه‌وانى بۆڕییه‌كه دانراون و، مانگانه‌ش سودمه‌ند ده‌بن له به‌رمیلێك-دووان و سیان گاز بۆ ئیش پێكردنى مۆلیده‌ى لادێكانیان؛ بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە لەناوچەکەدا، بەڵکو لە ئایندەدا میلیشیا عێراقییەکان دەبنە هەڕەشەیەکی هەنووکەیی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر و کیڵگەکانی دی لە هەرێمی کوردستان و ئەوەش مەترسی گەورە بۆ ئاستی بەرهەمهێنان و کارەبا لە لایەک، هەناردەکردن (چ بۆ ناوخۆی عێراق یان دەرەوە) لەلایەکی دی درووست دەکات.
به‌رهه‌مێكى دیكه‌ی بلۆکی کۆرمۆر، نه‌وته، كه له ئه‌نجامى ده‌رهێنانى گازه‌كه‌وه، وه‌ك چڕى لێى جیا ده‌بێته‌وه‌و، ئه‌مبار ئه‌كرێت. له نێوان ساڵى (2018 بۆ 2022) دا به‌رده‌وام (16000 بۆ 22000) هەزار به‌رمیل نه‌وتى له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ش به ته‌نده‌ر دراوه به‌چه‌ندین كۆمپانیا‌و خاوه‌ن ته‌نكه‌ر و ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ خه‌زانه‌كانى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌و، له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵ به هێڵى بۆڕى كوردستان- جه‌یهان ئه‌كرێت، له پێشوتردا ئه‌م نه‌وته بۆ پاڵێوگه‌كان یان هه‌نارده‌كراوه بۆ ئێران و به‌نده‌ر عه‌باس ڕه‌وانه كراوه‌و فرۆشراوه!. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، ڕۆژانه (1050) تۆن گازى شل-LPG به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن داناگازه‌وه دراوه به كۆمپانیاى لۆكاڵى و ته‌نى به (315$) دۆلار، له سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى چه‌مچه‌ماڵ- ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند خه‌زانێكى گه‌وره‌یان دروستكردوه‌و، هه‌ڵى ئه‌گرن، پاشان له‌وێوه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر و، ئه‌وانیش ئه‌یكه‌ن به بوتڵى غازه‌وه‌و، بۆ پێداویستى ماڵان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌كارى ئه‌به‌ن.
2.2. له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ئێستا ناوى گوندى "كۆرمۆر-Khor Mor" به توندى گرێدراوه به ناوى "داناگاز-Dana Gas" ه‌وه‌و وه‌ك براندێكى بازرگانى لێهاتووه. هه‌ر له‌ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مى كۆن و له باشورى قەزای چه‌مچه‌ماڵ، به‌دیار چه‌م و كلكه درێژبوه‌وه‌كه‌ى ڕووباره ووشك هه‌ڵهاتوه‌كه‌ى ڕۆخانه‌وه، ده‌شتێكى دوور‌و درێژ‌و ناو- به‌ناو هه‌رده‌ى گه‌رم و زه‌رد هه‌ڵهاتو شانیان به‌یه‌كه‌وه داوه، ئه‌مه‌یه "كۆرمۆر". سه‌ت ساڵى پێشوو ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یان چه‌شتوه به ده‌ست قاتوقڕى و به‌رخودان و تۆماركردنى ده‌یان ئه‌فسانه‌ى سه‌یر-سه‌یر به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقه‌وه، نه‌ك له كوردوستاندا له ئاستى جیهانیشدا وێنه‌ى ئه‌م تاڵاوه ده‌گمه‌نه. هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ ئێره بوه، ئه‌نفالستان و شه‌هیدستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر لادێكانى ئه‌م سنوره ئه‌گه‌ڕێیت، هێشتا زۆربه‌یان ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كراوه. سه‌ره‌كیترین گونده‌كانى ئه‌م سنوره: "چه‌مسورخاو، گۆله‌مه‌و، ئالیاوه، عه‌لى مسته‌فا، پاریاوێڵه، قه‌ره‌چێوار، قه‌شقه، وێڵه، قه‌ڵامكایل، قایته‌وه‌ن، تازه شار، كانى قادر، له‌ك هیدایه‌ت، قیرچه، گۆلباخ، مشكیبان، كۆرمۆرى گه‌وره‌و بچوك، ئاوایی جه‌لال، عه‌زیز به‌گ، بنه‌كه، هه‌ڕێنه، برایم غوڵام. شاوك، گه‌ڕاوى(5) و...و...چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى تر".
2. 3. له ڕووى هه‌ڵكه‌وته‌و مێژووییه‌وه
ساڵى (1976) بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه تاكه یه‌ك خێزانى له ڕه‌گه‌زى عه‌ره‌ب تیادا بوبێت، ڕ‌ژێمى سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م له لیواى سلێمانى و كه‌ركوك داببڕێت، ناحیه‌كه‌ى خسته سه‌ر قه‌زاى دووز خورماتو، دووز خورماتوشى خسته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین. له هه‌شتاكاندا هیچ لادێیه‌ك نه‌ما له‌م سنوره‌ى كه له به‌ر لووتى ڕ‌ژێمى عێراقدا هه‌ڵكه‌وتوه خاپور نه‌كرێت، كه‌م ماڵ هه‌یه قوربانییه‌ك،، دووان،، چوار و زیاترى نه‌بوبێت. بۆیه له كۆتایی (حوزه‌یرانـى 2022 ) دا هاویشتنى مووشه‌كێك، ئینجا دووان و سیان بۆ كێڵگه‌ى كۆرمۆر و سنوره‌كه، بابه‌تێكى ته‌واو چاوه‌ڕوان كرا‌و بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكى خه‌ڵكى سنوره‌كه له ئاستى جیا-جیادا سودمه‌ندن له بونـى كۆمپانیاكه.
2 . 4. له ڕووى جۆرى گرێبه‌سته‌وه
له كۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامى داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ى داناگاز "كۆرمۆر" له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌ت/ خزمه‌تگوزارییه. له گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاری (عقود خدمة) دا ده‌وڵه‌تى خانه‌خوێ له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كات (واته وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان مافى ده‌ستوه‌ردانى زیاترى له كێڵگه‌ى كۆرمۆردا هه‌یه به‌به‌راورد به‌وانى دیكه)، كۆمپانیاى دیاریكراو ته‌نها بۆ كارى گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان به‌كاردێت، كۆمپانیاكه‌ش به‌رپرسیارێتى هیچ مه‌ترسییه‌كى دارایی یاخود خراپبونى كێڵگه‌یه‌ك یان نه‌گونجانى بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ناگرێت (به پێى گرێبه‌سته‌كه له شوێنێك بۆ شوێنێكى دیكه). ئینجا له‌م گرێبه‌سته‌دا كۆمپانیا جیهانییه‌كه "باجى هاتنه ناوه‌وه" نادات، باشییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى خۆى ناداته ده‌ست كۆمپانیایه‌كى بیانى و موڵكدارێتى له ئه‌ستۆى خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵكو به پێى پشكێك یان پێدانى شایسته‌ى دارایی حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان ڕێك ئه‌كه‌وێت (چونكه له هه‌ندێ شوێن كۆمپانیا هه‌یه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌كات).
سێهه‌م / تێگه‌یشتن له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
گرنگه بۆ سیسته‌مه‌كان، ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان بزانن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "ئێستا" یه‌كدا ئه‌كه‌ن، پڕه له ئاڵۆزیی جۆراوجۆر. ئه‌وه‌ش به بونى ڕووئیایه‌كى قووڵ و ڕه‌نگگرتوو به زانستى سه‌رده‌م ئه‌بێت. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى فره‌ڕه‌گه‌زدا ئیمزا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ بنه‌ماو ڕۆڵى كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت؟
هه‌ركاتێك پسپۆڕێك له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گوێى له ووشه‌ى "كۆمپانیا-Corporation" بێت، ئیتر یه‌كسه‌ر مێشكى بۆ كۆمه‌ڵێك ڕاستیی سه‌لمێنراو ئه‌چێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه فره‌ڕه‌گه‌ز –MNCs (Multi-National Corporations)بن و جگه له باره‌گاى سه‌ره‌كییان له دوو بۆ سێ وڵاتى دیكه‌دا سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن:
له ڕووى تیۆرییه‌وه، یه‌كسه‌ر لیبراڵیزم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كى فیكرى- ئابوریی- سیاسیی – كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رگرى له ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌كات (وه‌كو كۆمپانیا جیهانیه‌كان، زانكۆ گه‌وره‌كان، ڕێكخراوه جیهانییه ناحكومـى و حكومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده‌كان و...تادوایی). چونكه لیبراڵیسته‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌بێت (هێز-Power) له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌توانن خزمه‌ت و ئاسانكاریی له ڕه‌وتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن، لیبراڵیزم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاراكته‌رى ده‌وڵه‌تـى و هه‌رێم و یه‌كه حكومییه‌كان پشتگوێ ناخات، به‌ڵام بڕواى ئه‌وتۆى به سنورى جوگرافـى نییه، ته‌نها ئابوریی بازاڕ و بازاڕى ئازاد هه‌یه، تۆ نه‌وتـى خۆت ئه‌فرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌رئه‌گریت، ئیتر چ سنورێكى جوگرافــى یان مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زێكیت ئه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان ئارگیۆمێنته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه:
- به‌شدارى ئه‌كه‌ن له گه‌شه‌پێدانـى سه‌رمایه‌دا له چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا.
- كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابورى هه‌رده‌وڵه‌تێك كه سه‌رمایه‌گوزارى تیا ئه‌كه‌ن.
- لایانوایه له سه‌رده‌مى جیهانگیریی و كرانه‌وه‌ى بازاڕدا ده‌رفه‌تى كار ئه‌ڕه‌خسێت.
- گه‌شه‌و ئاڵوگۆڕى بانكیی بره‌و ئه‌سێنێت، هه‌روه‌ها هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى جیاجیادا دروست ئه‌بێت.
چه‌ند پێیه‌ك ئه‌ولاتر له لیبیراڵیسته‌كان، لیبراڵییه نوێیه‌كان (Neo-liberalism) هه‌ن. كه به‌یه‌ك ووشه‌ش باسى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت و تواناى ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مانه له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده به‌هۆى زیادبونى ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى سه‌رمایه‌دارى خۆیان ڕاگه‌یاند. ئیتر له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كرانه‌وه‌ى دونیا‌و، پرۆژه‌ى مارشاڵ بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ئه‌وروپا، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌مانیش ڕه‌خسا كه له ئاستى ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانى بیریدا یه‌كپارچه ده‌ستیان دایه ئه‌وه‌ى كه "بازاڕ" و "بازرگانى" ئه‌بێت ئازاد بێت، هه‌یمه‌نه ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ى بازاڕ بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت خه‌رجى خۆى كه‌م بكاته‌وه‌و كه‌رتى تایبه‌ت قه‌به‌تر بكات(6). له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ئه‌بێت كارگه‌و كارخانه‌و بانك و كۆمپانیا ڕۆڵ ببینن به بێ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن. ڕۆژگار هاتو چوو، ئه‌مانه بوون به نوخبه‌یه‌ك كه هه‌ر به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستگه میدیاییه‌كانیشیان كڕى و، ناوه‌ندى گه‌وره- گه‌وره‌یان بۆ كۆڵینه‌وه‌و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى خسته گه‌ڕ. پیاوانى ده‌وڵه‌تیشیان كرد به هاوبه‌شى خۆیان! له زۆر شوێنى جیهان ئه‌مانه سه‌رۆك و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستى وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه پلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى هه‌ر شوێنێك ئه‌ده‌ن. ئیتر ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه "به‌رهه‌م" ئاسته‌كه‌ى به‌رز بێت، ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هى و نه‌فى ئه‌كه‌ن. به یه‌ك ووشه‌ش باسى ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه ناكه‌ن كه به‌هۆى لیبراڵیزمى ئابوریی و به‌تایبه‌ت لیبراڵیزمه نوێیه‌كانه‌وه تووشى ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه:
به پێى ستاتیسكا- Statisca كه مانگانه به ده‌یان ملیۆن كه‌س سوود له داتاكانیان وه‌رئه‌گرن، له ساڵى (2019- واته ساڵێك پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا) نزیكه‌ى (213.56) دووسه‌ت و سیانزه ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌جیهاندا تۆماركراوه. نزیكه‌ى (60000) شه‌ست هه‌زار كۆمپانیاى فره‌ڕه‌گه‌ز هه‌بوه كه كۆنترۆڵى زیاتر له (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار كۆمپانیا‌و لقى دیكه‌ى خۆیان كردووه له‌م گۆى زه‌وییه‌دا(7). به پێى وته‌كانى ئه‌مینداریی گشتى ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى "نغوزى ئوكنجى ئیولا Ngozi Okonjo-Iweala" له مونته‌داى ئابوریی جیهان (داڤۆس- 2022) دا ئه‌ڵێت: له پێش بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید-19 له جیهاندا (135) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌یانناڵاند، ئه‌مڕۆكه له (2022) دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (276) ملیۆن كه‌س(8)!
چواره‌م: ئاسایشى وزه‌ى كوردستان: ئاسته‌نگ و پێداچونه‌وه
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌و تێزه فه‌لسه‌فییانه‌ى سه‌ره‌وه، تیۆرێكى هه‌ره سه‌ره‌كى له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه پێى ئه‌گوترێت (قوتابخانه‌ى واقیعییه‌ت- ڕیالیزم-Realism Theory). كه له سه‌ره‌تاى یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهانییه‌وه تا ئیمڕۆكه به ته‌واوى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا. باوكـى دامه‌زرێنه‌رى ڕیالیزمـى كلاسیك هانس مۆرگێنتاو (1904- 1980) ه له نیۆرك (له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه). مۆرگینتاو ساڵى (1948) چاپـى یه‌كه‌مـى كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى " سیاسه‌ت له نێوان گه‌لان دا: تێكۆشان له پێناو هێز و ئاشتى دا" بڵاوكرده‌وه. پاشانیش " به‌رگریی له ئاسایشى نیشتیمانى- In Defense of the National Interest" ئینجا كتێبـى " پیاوى زانستى له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى هێز دا – Scientific Man versus Power Politics". له‌مانه‌دا و له كۆى تێزى ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها چه‌مكى (هێز-Power) گرنگه، هێز بۆ كێ؟ بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك كۆمپانیا‌و تاك و فڵان و فیسار... بۆچى پێویسته له هه‌موو مه‌یدانێكى ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسی و كه‌لتورى و دیبلۆماسی دا، جا به شێوه‌ى نه‌رم یان به به‌كارهێنانى هێزى ڕه‌ق –Hard Power و به هەر هه‌مومان خه‌ریكى به‌هێزكردنى تواناكانى ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمه‌كه‌مان یان كیانه‌كه‌مان بین؟ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌مان پێیانوایه ئه‌گه‌ر (هێز) مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین، ئەوا ناگه‌ین به ئاشتى، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى تانك و تۆپ و كیانى نیشتیمانى و سه‌روه‌رى نه‌بین، ئه‌بینه خۆره‌ى ده‌ستى ئه‌وانى تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (هێز) مان به‌ده‌ستخست ئه‌وا دانوستان و ئاشتیش مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ین. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌وڵه‌ت هێزى خۆى په‌رت بكات و بیدات به‌م كۆمپانیا‌و به‌و نوخبه‌و به كاراكته‌رى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و...و...ئه‌وانیش خه‌ریكى خۆیان و ڕازاندنه‌وه‌ى قسه‌و ووشه‌كانیان بن. به‌ڵكو ئێمه ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى به‌هێزكردنى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ین بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى نیشتیمانى. ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobile ه بۆ خۆى ئه‌كسۆن مۆبیله‌و با سه‌رمایه كه‌ڵه‌گه بكات و ده‌رفه‌تى كار دروست بكات، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه و له كۆتاییدا تۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیت، ئه‌وه "ئه‌مریكا" یه بڕیار ئه‌دات و ئه‌وه تۆیت پێویسته به دواى به‌رزڕاگرتنى هێزى ئه‌مریكاوه بیت.
ئه‌لێره‌وه‌یه "ئاسایش" ى " وزه" ى "كوردستان"ئه‌خوێندرێته‌وه:
ئاسایش: واته دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى یاخود له نه‌بونى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسى دا بیگوزه‌رێنیت. "وزه" واته هێز (له فیزیادا هه‌ر ته‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى لەم گەردونەدا بجوڵێت پێویستى به هێزێك یان ووزه‌یه‌ك هه‌یه بیجوڵێنێت). كه‌واته "ووزه-Energy" به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى جووڵه‌ن له‌م گه‌ردوونه‌دا، ئه‌گه‌ر وزه نه‌بێت هه‌ساره‌ى زه‌وى جووڵه‌ى تێدا نابێت یان زۆركه‌م ئه‌بێته‌وه. "كوردستان" واته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كوردان، واته كیانى نیشتیمانى. ئایا تۆ ئاماده‌یت هێز و ووزه‌ى خۆت پێشكه‌ش به حكومه‌تى به‌غداو میلیشیاكان بكه‌یت؟
4. 1. ئه‌و فاكته‌رانه‌ى ئه‌بنه هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى
ئێمه له په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان و، هه‌رێمى كوردستانیش (6) شه‌ش فاكته‌رى سه‌ره‌كییمان دیاریكردووه(9). كه هه‌ریه‌ك له‌وانه یان ئه‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى (نه‌وت و گاز) كه‌م ببنه‌وه‌و له ده‌ست بچێت، وەیان ئەبێتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو-Suply بۆ بازاڕ کەم بێتەوە. لێره‌دا پتر جه‌خت له فاكته‌رى ئه‌منى ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ فاكته‌رى جیۆلۆجــى
ئه‌مه به‌هۆى خراپبونى بیره‌كان، یاخود داخورمان، یان تێكه‌ڵبونى ئاو به چڕى و مادده نه‌وتییه‌كان له‌كاتى ده‌رهێنانى دا. یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردنى كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ بیره‌كاندا، یان كه‌م ئه‌زمونى كۆمپانیاكان و هه‌ژارییان له ڕووى ئاستى ته‌كنیكییه‌وه. نمونه زۆرن، له‌وانه: كێڵگه‌ى ته‌ق-ته‌ق كه گه‌نه‌ل ئینرجى وه‌ك كۆمپانیایه‌كى توركى- به‌ریتانى له ساڵى (2006) ه‌وه كارى تیا ئه‌كات. تا ساڵى (2015) ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م ئه‌هێنا، ئیمڕۆكه له (2022) دا (6 بۆ 7) هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات.
دووه‌م/ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى نرخ –Price volatility
نرخى نه‌وت متمانه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌و جۆره‌ى ئێستاش نامێنێته‌وه. هه‌میشه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى نرخ له دواى هه‌ر گرێبه‌ستیًك ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه. جگه له‌مانه به ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه جیهان له ئاینده‌دا نه‌وت به‌كار ناهێنێت ، پشت به‌ستن به ووزه‌ى پاك و به ووزه نوێبوه‌وه‌كان له ڕێگه‌ى خۆر، با، پیترۆكیمیاوییه‌كانى تره‌وه زیاتر ئه‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كان ئه‌بن به كاره‌بایی و پاتری. ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئیسرائیل، كه‌نداو به هه‌زاران ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه...
سێهه‌م/ فاكته‌رى ئه‌منـى
ئه‌مه ترسناكتر فاكته‌ریانه، زۆرجار ده‌وڵه‌تێك مینایه‌كى به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له ده‌ستداوه، هه‌م بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات، هه‌م له ئاستى ئابوریی جیهاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزى و نزمى نرخ داناوه. له دواى ساڵى (2011) ه‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مه‌ترسی بون له‌سه‌ر نه‌وتى سعودییه‌و مووشه‌كبارانى خه‌زانه نه‌وتییه‌كانیان كردووه.
ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه كه: ئێران و توركیا‌و عێراق، چ پێكه‌وه چ به جیاجیا به گوێره‌ى سیاسه‌تى سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كورد له پرسى وزه دوور بخه‌نه‌وه (له باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان):
- ئیمڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تى ئێرانـى له‌سه‌ر ئاستى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى داڕماوه. به‌هۆى جموجوڵه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئیسرائیل له‌ناو ئێران‌دا، ئیسرائیل ده‌ستى گه‌یشتوه به هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌كان، له‌ناو تاران‌دا ئاڵاى ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه! بۆیه به‌توندى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى كردووه به گۆڕینى به‌رپرسانى سه‌ربازیی و زیندانى كردنى زۆرێكى دیكه‌ش كه گومانى لێیانه. سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل "نه‌فتالى بینت" ده‌ڵێت" له‌ناوخودى ئێران‌دا له ئێران ئه‌ده‌ین نه‌ك یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان"، هەر سەرۆکوەزیرانێکی دیکەش بێ، هەمان هەڕەشە لە ئێران دەکا، كه‌واته چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانى به‌ته‌واوى توندتر بكات و ده‌ست له هیچ نه‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت له عێراق دا كه شاده‌مارى هێزى ئێرانه.
- ناسه‌قامگیریی دۆخى عێراق و بونى (72) گروپى میلیشیاى چه‌كدار كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى هێزى ده‌وڵه‌تن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و جموجوڵه‌كانى داعش، نه‌بونى ناوه‌ندێكى بڕیارى یه‌كگرتوو له عێراقدا و له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى عێراق له ئاسمان و زه‌ویدا، گرفتى سیاسى و مه‌زهه‌بى له نێوان سووننه‌و شیعه، هه‌روه‌ها دابه‌شبون له‌ناوخۆى سووننه‌كان و ترازانى بێ چه‌ندوچونى ناوخۆى ماڵى شیعى له عێراقدا ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ن كه عێراقى وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه‌و، ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی و مرۆیی و ئابوریی و ئه‌منى سه‌خت، كه ئه‌م گرفتانه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر به‌شه ئارامه‌كه‌ى عێراق " هه‌رێمى كوردستان" ده‌بێت.
- كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ى له نێوان (170 بۆ 250) كیلۆمه‌تردایه، له سێكوچكه‌ى دیاله‌و حه‌مرین و كه‌ركوك دا داعش به ئاشكرا له چالاكیدایه، له ڕۆژئاوا‌و باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كێڵگه‌كه‌وه حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تر دوورن له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه. حكومه‌تى عێراق ناتوانێت به زیاتر له (16) هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نها (10) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، یه‌ك فیرقه له سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه تیرۆر ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تى و باڵوێزخانه‌ى (38) وڵاتى لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه كه خۆیان به‌رگرى له خۆیان ئه‌كه‌ن، بیناى په‌رله‌مان و ماڵى په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانى عێراق و ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ماڵى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له‌ناوچه‌ى سه‌وزه. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "مسته‌فا كازمـى" له (13ى شوباتى 2021) ئه‌ڵێت " له‌وه‌ته‌ى بومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران ده‌مه‌وێت بیناى ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بكه‌م"(10). له دواى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2021 ى عێراق له (7ى تشرینى دووه‌مى 2021) دا دوو درۆن ماڵى سه‌رۆكوه‌زیران له ناوچه‌ى سه‌وزدا ده‌كه‌نه ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگارى بو".
- له دواى ڕووداوه‌كانــى ساڵى (2017) و به‌كارهێنانى هێز دژى كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـى ڕۆژانه‌ى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــى ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بو كه ئه‌یویست خۆى له‌سه‌ر بینا بكات. به‌مجۆره، به پێى جوگرافیاى كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى سنورى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رئه‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن: كۆرمۆر و خورمه‌ڵه، هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى دیاله‌وه چیاسورخ، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ى پوڵكانه، له باكورى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانى ده‌میرداخ، له سنورى موسڵه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه. ته‌ماشاى ئه‌م وێنه‌یه‌ى لاى خواره‌وه بكه‌ن:
چواره‌م: كێشه له جۆرێتى مادده‌ى خاو و نا-چونیه‌كى نه‌وته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گرفت له سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنان دروست ئه‌كات.
پێنجه‌م: دابه‌زینـى ئاستـى به‌رهه‌م هێنان به هۆى هه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكان یان پێشبینـى هه‌ڵه‌وه
ئه‌م گرفته هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به به‌راورد به‌وانى دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕووبدات. كۆمپانیایه‌ك گه‌ڕان و پشكنین ئه‌كات، دواتر یان خه‌مڵاندنه‌كه وه‌ها ده‌رناچێت كه بیره نه‌وته‌كان بۆ بازرگانى گونجاو بێت، یاخود ڕووداوێكـى وه‌كو سه‌رهه‌ڵدانى داعش له (2014) کە بەهۆیەوە نرخى نه‌وت تا ئاستى (سفر بۆ 20) دۆلار دائه‌به‌زێت، یان له وڵاتانى دیكه‌شدا ڕووئه‌دات كۆمپانیایه‌ك ڕائه‌كێشنه ناو گرێبه‌ستێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێشوه‌خت بدات، دواتر كۆمپانیاكه گرێبه‌سته‌كه‌ى كردوه‌و، به‌رده‌وامیش له زیاندایه، بۆیه به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك گرێبه‌سته‌كه ئه‌فرۆشێته‌وه حكومه‌ت.
شه‌شه‌م: گرفتـى هه‌نارده‌كردن
له ڕووى جیۆپۆله‌تیكیه‌وه، هه‌رێمـى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوتله ووزه‌كه‌ى ده‌ریاى سپـى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) دایه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و میسر گازى سروشتى له‌كه‌نارى ده‌ریا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، له‌گه‌ڵ یۆنانیش هاوپه‌یمانێتى ستراتیجی و لوتكه‌ى گازى سروشتیان هه‌یه. به (1900) كم به ژێر ئاودا هێڵى بۆڕى گه‌یشتۆته دوورگه‌ى كریت ى یۆنان. به‌ڵام ڕووسیاو ئێران ئه‌بنه مه‌ترسى گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى گازى كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه‌ى ده‌ریاى سپى. توركیاش له ڕۆژئاواى كوردستان داگیركارى ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له‌وێ هه‌یه كه ته‌نها (180)كم ى ئاویی له قوبرسه‌وه دووره به‌و ئاڕاسته‌ى خۆرئاوا نه‌چێت.
4. 2. ژینگه‌ى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
خراپــى دۆخـى ژینگه‌یی یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به فیڕۆدان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئاسایشى ووزه‌و مرۆیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك:
مادده‌ى 111 له ده‌ستورى عێراق ئه‌ڵێت: نه‌وت و غاز له عێراقدا موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌روه‌ها مادده‌ى 112 ش ئه‌ڵێت: حكومه‌تى فیدراڵــى هه‌ڵئه‌سێت به ئیداره‌دانـى كه‌رتـى نه‌وت و غاز به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان، وه دابه‌شكردنى داهات به پێى ژماره‌ى دانیشتوان و...تادوایی. لێره‌دا، حكومه‌تى عێراق زۆربه‌خراپـى ئیداره‌ى كه‌رتـى نه‌وت و غازى داوه، داهاتێكى زۆرى به فیڕۆداوه‌و، ژینگه‌و ژیانى عێراقى خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌رێم و پارێزگاكانیش مافــى خۆیانه لێ پێچینه‌وه له حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن له زۆر بابه‌تى مه‌ترسیداردا كه "هه‌رێمى كوردستان" به‌شێك نه‌بوه لێـى :
" هه‌موو سه‌رى كاتژمێرێك له عێراقدا به به‌هاى (290) هه‌زار دۆلار گاز ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته زیاتر له (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار! ئه‌مه دۆخى ووڵاتێكه كه یه‌ده‌گى گازه سروشتییه‌كه‌ى به (126.7) تریلیۆن پێ سێجا ئه‌خه‌مڵێنرێت و ساڵانه (700) ملیۆن پێ سێجا گاز ئه‌سوتێنێت و به فیرۆى ئه‌دات. به ملیۆنه‌ها مۆلیده‌ى كاره‌بایی مانگانه دێته ناو عێراقه‌وه(11)، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار به‌یه‌كه‌وه له (14) پارێزگاى عێراق هیچ جۆره كاره‌بایه‌كیان له گه‌رماى هاویندا نییه! له دواى ساڵى (2003) ه‌وه (80) ملیار دۆلار بۆ كاره‌با خه‌رج كراوه! كه‌چى هێشتا له ساڵى (2022) دا عێراق بۆ خۆى (19000- 21000) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، به‌ڵام پێویستى به (30000) سى هه‌زار مێگاواته(12) (واته نزیكه‌ى 40%ى كاره‌با ئه‌بێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بكات). به سێ هێنده‌ى نرخى ئاسایی بازاڕ گرانتر گاز له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات، به‌ڵام ڕێگه به‌خۆى نادات له‌ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیدا "كێڵگه‌ى كۆرمۆر" بپارێزێت و گاز له سنورى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ دابین كردنى كاره‌باى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ببات!
به پێى ڕاپۆرتى بانكى جیهانى له (2021) دا، ماوه‌ى چوارساڵه یه‌كله‌دواى یه‌ك عێراق له ڕیزبه‌ندى دووه‌مى ئه‌و وڵاتانه دێت كه گاز به فێرۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یسوتێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ڕووسیاو ئه‌مریكاو وڵاتانى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی دیاره كه بۆچى ئه‌و گازه ئه‌سوتێنن، ئه‌ى عێراق له پێناو چى دا؟.
4. 2. 2. ته‌قاندنه‌وه‌ى بیر نه‌وته‌كانى گه‌یاره: نمونه‌یه‌كى مه‌ترسیدار
له (تشرینى دووه‌مى 2016) داعش بیره نه‌وته‌كانى گه‌یاره‌ى له موسلً ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر (97) بیرى نه‌وت كه‌وتن، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار تێچووى هه‌بو، (21) بیرى ته‌واوه‌تى له كێڵگه‌كه‌دا له كه‌ڵك و بایه‌خ خران. ئاگر و گڕه ژه‌هراوییه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى (8) مانگ به‌رده‌وام بو(13)، عێراق كه نزیكه‌ى (100) ساڵه نه‌وتى خۆماڵی كردووه، له‌توانایدا نه‌بو بیكوژێنێته‌وه، تواناى ته‌كنیكی له كوه‌یت و چه‌ند شوێنێكى ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین جۆرى مادده‌ى وه‌ها پیس خرایه ژینگه‌وه كه ووڵاتێكى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی له ساڵێكدا ئه‌وه‌نده زیان به ژینگه و پیسبونـى هه‌وا ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رى گه‌یاره زیاتر له (100) خێزان ماڵبه‌ده‌ر بون و ناوچه‌كه به‌كه‌ڵكى ژیان نه‌ما!.
دیمه‌نــى گڕگرتوى بیره نه‌وته‌كانـى گه‌یاره به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه (2016) وێنه: شه‌رقلئه‌وسه‌ت
پێنجه‌م/ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان: گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له یه‌كێك له كێڵگه‌كانماندا (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یه‌كلابۆته‌وه‌و پروڤ كراوه، نرخى نه‌وت به (100$)ه، كه‌واته لێره‌دا(1) یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه. چۆن ئه‌مه بكه‌ین به پاره‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش له نێوان وڵاتى خانه‌خوێ و كۆمپانیاكه‌دا دابه‌ش بكه‌ین؟ بێگومان هه‌موو شت له "گرێبه‌ست-Contract" ێكه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. كه‌واته گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شبونى داهات و سه‌رمایه‌یه له نێوان لایه‌نه سودمه‌ندبوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو به پێى گرێبه‌سته‌كه دیارى ئه‌كرێت كه كێ ئیداره‌ى پرۆسه‌كه بدات؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسى دیاریكراو وه‌كو: ژینگه، گه‌شه‌پێدانى ئابوریی ناوخۆیی و، ماف و پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كاندا بكرێت(14).
له واقیعدا، چوار جۆر گرێبه‌ستى نه‌وتى ستاندارد هه‌یه له جیهاندا (ئه‌گه‌رچى جۆرى دیكه‌ش هه‌یه). هه‌ر حكومه‌تێك مافى خۆیه‌تـى كام شێوازى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارودۆخى جیۆلۆجى و سیاسی و ئابوریی و یاسایی و ده‌ستورى ئه‌ودا گونجاوه‌و، هه‌ڵی ئه‌بژێرێت. گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ر هه‌مویان (جگه له كۆرمۆر كه هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى عێراقه) جۆرى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنانه". به‌ڵام ئه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌مویان له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاریی-Service Contractن.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چوار كارى گه‌وره‌ى له پرۆسه‌ى نه‌وت و گازدا ئه‌نجام داوه:
یه‌كه‌میان، دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و ده‌رچواندنى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2007) ى تایبه‌ت به نه‌وت و گاز.
دووه‌میان، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنان" له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. چونكه له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى ڕیسكى كۆمپانیاكان و لایه‌نى ته‌كنیكى و نه‌گونجانى بیر‌و كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته بابه‌تى بازرگانى –Non Commercial هه‌ڵناگرێت. به‌تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌دا تواناى ئابوریی و مرۆیی و ته‌كنیكى كوردستان زۆر له‌وه لاوازتربوه كه خۆى به‌شێك له‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت.
سێهه‌م، بونیادنانى ژێرخانى هێڵـى بۆڕى كوردستان، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا خێراترین بونیادنانه. كه زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها غازى سروشتى زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به بۆڕى كۆنێكت كراوه به وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باوه.
چواره‌م، سه‌ره‌ڕاى تەنگژەکان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى باشیش توانیویه‌تـى به‌رگه‌ى فشاره نێوخۆیی و عێراقى و ده‌ره‌كییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بگرێت.
5. 1 . گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر یه‌كێك له‌و چوار شێوازه جیهانییه‌ى گرێبه‌ستى نه‌وت لایه‌نى باش و خراپى خۆى هه‌یه. گرفته هه‌ره ئازاربه‌خشه‌كانى بوارى نه‌وت و گازى كوردستان له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه دێن:
یه‌كه‌م/ فریدریچ لیست-Friedrich List ، یه‌كێكى تره له پێشه‌نگه‌كانى قوتابخانه‌ى ڕیالیزم، ساڵى (1840) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (سیسته‌مى نیشتیمانى ئابوریی سیاسی- The National System of Political Economy) ئه‌نوسێت. لیست، په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هزرى سیاسی و سامانى ئابوریی دا دیارى ئه‌كات. ناسیۆنالیزمى ئابوریی گرێ ئه‌دات به وه‌رشه‌ى بچوك "مانیفاكتۆر"، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خودى ده‌وڵه‌ت خۆى یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانى بوون به خاوه‌نى وه‌رشه‌و پیشه‌سازیى بچوك، ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا بكه‌ن. هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ى ئه‌وروپادا به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕشى پیشه‌سازیی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی ئاڕاسته‌ى ئه‌ڵمانیاكرد، ئه‌ڵمانیه‌كانیش خۆیان به‌هێزكردو ململانێى ئه‌وانى تر‌ى پێ ئه‌كه‌ن! له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى جیهان "واقعییه‌ت- ڕیالیزم" كه‌وته خۆى و، یابان وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتى پیشه‌سازیی بچوكى كرد، ئینجا بوون به وڵاتێكى پیشه‌سازیی.
لێره‌دا، هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌یه‌كى نا- ده‌وڵه‌تییه‌و، یاریكه‌رێكى گرنگیشه له سیاسه‌تى ناوچه‌یی دا. به‌ڵام پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازیی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، كرێى هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكیش خۆى ئه‌یدات.
دووه‌م/ هه‌ر له ساڵى (2006) ه‌وه، پێویست بو له برى ده‌ستبردن بۆ گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌ك یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى كوردیی- خۆماڵـى- نیشتیمانـى- بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كانـى نه‌وتیی- دیجتاڵیزه‌كراو بخرایه‌ته سه‌ر پێ، ئێستا‌و له‌ماوه‌ى ئه‌و شانزه ساڵه‌ى ڕابردودا، حكومه‌تى هه‌رێم تووشى به‌ڵاى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بودانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه ئه‌بون له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
سێهه‌م/ تێچووى كۆمپانیاكان (Cost) زۆره، هه‌ر کۆمپانیاکانی بواری لۆجیستی و گواستنەوەو سه‌كیورتییه‌وه تا ئه‌گاته ده‌رچونى چه‌ند ئه‌ندازیارێك، تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابین ئه‌كه‌ن تێچووه‌كه‌یان زۆره. جگه له‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم هه‌ر زۆرتره له‌وه‌ى له عێراق هه‌یه (زۆربه‌ى كات له هه‌رێم 17 دۆلار كه‌وتوه‌و له عێراق 11 دۆلار). ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى بوارى نه‌وت له هه‌رێم دابمه‌زرایه، ئاسانتر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كرا.
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵـى – كوردیی هه‌بوایه، له‌ماوه‌ى ئه‌و (16) ساڵه‌دا به هه‌زاران كادرى ته‌كنیكى و كارامه‌ى بوارى نه‌وت و گازى خۆماڵى كوردیی به‌رده‌ست ئه‌بون، له‌توانادا هه‌بو له وڵاتانى پێشكه‌وتووى بوارى نه‌وتدا وه‌كو: نه‌روبج، هیندستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، زۆرترین خول له بوارى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا له‌ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ببینن. ئیمڕۆكه له ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رى به جێهێشتنى كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا ئه‌م توانا مرۆییه- خۆماڵییه جێگه‌یان ئه‌گرتنه‌وه. ئه‌ى به‌ڵام! كۆمپانیا بیانییەکان هاتونەتە کوردستان: كرێكارى و شۆفێرى و پاسه‌وانى و ناونوسین به كورده‌كان و ده‌رچوانى زانكۆكانـى كوردستان ئه‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رو هێدو ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاره و هێَچ ئاڕه‌كانى-HR داوه‌ته ده‌ست كه‌سانى بیانى و له‌گه‌ڵ خۆى هێناویه‌تى. كه‌واته پێش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌ناوخۆى كوردستاندا بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، یان به دوو هێڵى ته‌ریب نه‌هاتون.
پێنجه‌م/ گرفتێكى دیكه‌ى بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ى نه‌وت ته‌نها گرێبه‌ست و گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان و پاڵاوتن نییه. به‌ڵكو هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنى نه‌وت و گاز پێویستى به لۆبى بۆ كردنه له جیهانى پێشكه‌وتوودا. ئه‌مه‌ش لانى كه‌م به ئاماده‌گى كورد ئه‌بێت له باسوخواسته جیهانییه‌كاندا، له كۆڕوكۆڕبه‌نده گه‌وره‌كاندا به‌رگریی له‌پرسه‌كه‌ى خۆى بكات. یان هه‌رخودى خۆى ئه‌و جۆره كۆنفڕانس و پانێڵ و توێژینه‌وانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م فاكت و سه‌رچاوه‌ى زانستى به‌رده‌ست بن، هه‌م پاڵپشتى جۆراوجۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت.
سه‌رئه‌نجام
پێش هه‌موو شتێك، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه له‌و ڕوانگه تیۆرییه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ڕۆشنتر له‌مه: به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه، كه‌سانى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و له ماوه‌ى كابینه‌كانى پێشوتردا ده‌ست تێكه‌ڵاوییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا (ڕاسته‌وخۆ بێت یان له ڕێگاى ئه‌ملاولاى دیكه‌وه). بۆ نمونه: هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى ساڵى (2012 و 2013) وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم له باشترین دۆخى دارایی خۆیدا بووه له ماوه‌ى ساڵانى (2009 بۆ 2013). چى ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست ده‌ستهه‌ق و شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكه نه‌درێت و، ئه‌ویش بچێته دادگاى نێوبژیوانى له‌نده‌ن سكاڵا تۆمار بكات و، دواتر (2 ملیار و 200) ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بو بدرێته كۆمپانیاى داناگاز؟. ئینجا نرخى پشكى داناگاز و هاوبه‌شه‌كانى له هه‌ردوو كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ زیاتر كراوه، له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى داناگاز له (2037) كۆتایی دێت، دوانزه ساڵى دیكه‌ى بۆ درێژ ئه‌كه‌نه‌وه تا (نیسانى 2049).
له‌به‌رئه‌وه‌ى جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكارنییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه، پێویسته پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش هاوته‌ریبى پرسى وزه له جیهاندا بڕوات، باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆ ئه‌مه، ته‌نهاو ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردنى پتر وپترى پرسى نه‌وت و گازه له هه‌رێمى كوردستاندا، تا له‌ناوه‌وه زیاتر بیر له پاراستنى ئاسایشى ووزه نه‌كرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه دانپیانان به ئاسانى مسۆگه‌ر ناكرێت. ئەگەر فەزاکە بە کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتیمانی و ئەمنی و ئابوریی و زانستی نەتەنرێت، ئەوا هەر خودی کۆمپانیاکان چەندین بۆسەو فێڵی یاسایی و دارایی و ژینگەیی ئەکەن، هەروەها جیاکاریی کۆمەڵایەتیش دروست ئەکەن. لەو سەرەوە ئەو کۆمپانیایە (هەیانە دوو سەت بۆ سێ سەت ساڵ ئەزمونی هەیە) دەیان ملیار سەرمایەگوزاری هەیە، ئامادەترە بۆ هەر پێشهاتێک، هەرێمی کوردستانیش دەیان سەرئێشيی ناوخۆیی هەیە، بۆیە ڕەنگە لە بۆسەیەکدا چەندین ملیار بدۆڕێنێت.
هەریەکە لە کەنداو، تورکیا‌و ئیدارەی ئەمریکاو هێزێکی سەرەکیی لە هەرێمی کوردستان دەیانەوێ عێراق لە چنگی ئێران دەربهێنن لە ڕێگەی پرۆژە ستراتیجییە ناوچەییەکانەوە. لە هەموو حاڵەتێکدا ئێران و ڕووسیا هەموو هەڕەشەو مەترسییەک بۆ سەر گاز و نەوتی کوردستان درووست دەکەن ئەگەر بەرەو دەریای ناوەڕاست بچێ (چوونکە کارئاسانی بۆ بازاڕی وزەی خۆرئاوا دەکا)، وە هەموو هێرش و مەترسییەکیش درووست دەکەن ئەگەر بەغداو شارەکانی باشوور کارەبا لەهەرێمەوە هاوردە بکەن، چوونکە ئەمەش یەکسانە بە وەستاندنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، یەکسانە بەو ئامانجەی ئەمریکا دەیەوێ بە هیچ ڕێگەیەک دۆلار نەگاتە دەست ئێران. بۆیە هەرکاتێك دەنگۆی فراوانترکردنی کێڵگەی کۆرمۆر هەبو، هەرکاتێک ئیدارەی ئەمریکاو ئیمارات یان تورکیا‌و هەرێم باسێکی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد، یاخود لێدوانێک لە هەرێم و بەغداوە بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەبوو، ئەوا لە لای دووز و لادێکانی دەوروبەرییەوە، هێزە دەمامکدارە- چەکدارە- شیعییەکان بە درۆن بێ یان بە چەکی دیکە پەلاماری کۆرمۆر دەدەن. باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە پاراستنی ئاسمانی ناوچەکەیە.
ڕاسپـــــارده‌كـــان
یه‌كه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى له‌مه‌ڕ پرسى وزه له ده‌ست نه‌دات، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق له ڕێگه‌ى تیمى پسپۆڕه‌وه، بگه‌نه ڕشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچواندنى یاساى نه‌وت و گازى عێراقى. ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زی له‌گرفته‌كان دوور ده‌خاته‌وه.
دووه‌م/ خۆ- دوورگرتن له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى و لۆكاڵى، هه‌روه‌ها سه‌رپێخستنى كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى نه‌وت و گاز، پاشان كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى ووزه نوێبوه‌وه‌كان به پێى پلانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ساڵى (2030) و (2040). تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه گاز‌و نه‌وتێكى كه‌م له‌ناوه‌وه به‌كار ببرێت، ژینگه پاكتر بێته‌وه‌و، سه‌رنجى وڵاتانى پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ڕابكێشرێت.
سێهه‌م/ مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ئه‌منییه‌كانى كه له عێراقه‌وه دێن به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساته، پێویسته پێشوه‌خت له كوردستان كادیرى كارامه‌و ئه‌ندازیارى خۆماڵى پێشوه‌خت كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى پراكتیكى و تیۆرى بن له بوارى " ده‌سته‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتیمانى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى پیشه‌یی به "NEBOSH" ناسراوه. یاخود بڕوانامه‌ى "دامه‌زراوه‌ى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یی كه به "IOSH" ناسراوه.
چواره‌م/ هه‌رێمى كوردستان پێویسته وه‌ك وڵاتانى قه‌ته‌رو ئیمارات له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانى جیهاندا بۆ خۆى لۆبى بكات. لایەنی کەم پێش ئەوەی ئێران و هێزە نیزیکەکانی لەناوچەکەدا بێنە دەست و گرفت درووست بکەن، ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کێڵگەی کۆرمۆر بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا بپارێزن، کێڵگەیەک کە نیزیکەی سێ لەسەر چواری کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات و، لەمەولا هەناردەی بۆ کەرکوکیش دەبێ! بۆیە پێویستە ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكات له هاندانى ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و، كۆنفڕانسه جیهانییه‌كاندا گوتارى خۆى نیشان بدات.
پێنجه‌م/ شه‌فافیه‌ت! بابه‌تێكى ئه‌وه‌نده قورس نییه كه ده‌سته‌ڵاتى سیاسیی به‌ده‌ستییه‌وه گیرى خواردووه‌و، به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵانه‌شه‌وه كه‌سانى به‌تاڵ و ده‌نگه-ده‌نگ كه‌ر چونه‌ته په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌و، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌سێتى كیانى كوردیی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن. هیچ پێویست به ووردبینى ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ناكات. له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانى تر شاشه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى گه‌وره هه‌ڵبواسێت و، ڕۆژانه‌و شه‌وانه داتا‌و وێنه‌و چالاكییه‌كانى تیا بڵاوبكرێته‌وه (ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت). ئه‌مه ئه‌بێته مۆدێلێكى نوێ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا.
شه‌شه‌م/ گوتاره‌كه بۆ جیهان و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان ئاوهایه " ئێمه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وى تاكه هێزبوین شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانمان كرد، ئیمڕۆكه‌ش كه جیهان كه‌وتۆته قه‌یرانى ئابورییه‌وه به هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشى خۆراكه‌وه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى گاز‌و نه‌وتى كوردستان بخه‌ینه ڕوو. فه‌رموون له چوارچێوه‌ى ئه‌م ناتۆ نوێیه‌ى ئێوه بۆ وێناكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستتان داوه‌تێ ئێمه چى بكه‌ین؟."
حه‌وته‌م/ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه) تاكه حه‌وزه‌ى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكى گرنگه به‌ده‌ست خۆرئاواوه مابێت له‌ناوچه‌كه‌دا. ناوچه‌ى قه‌زوین له ژێر كۆنترۆڵى ڕووسیاو ئێراندایه، كه‌نداویش خۆى له ڕێگه‌ى ئیماراته‌وه هه‌وڵ ئه‌دات خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌وزه‌و هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. ئه‌م ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوردستاندایه. هه‌رێمى كوردستان به نهێنى یان به ئاشكرا پێویسته به‌رده‌وام وه‌فدو لۆبیست و دامه‌زراوه‌ى زانستى له‌م ناوچانه‌و له ئه‌مریكاو له‌نده‌ن ئاماده بێت. به‌لاى كه‌مه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن هاوكارى ته‌كنیكى و ئه‌منى و دیبلۆماسی پرسى ووزه‌ى كوردستان بن.
هه‌شته‌م/ دیاریكردنى قووڵایی ستراتیجى هه‌رێمى كوردستان، قووڵایی ستراتیجیی هه‌میشه به‌و ناوچه‌و پێگانه ئه‌وترێت كه ئه‌كه‌ونه نێوان خۆت و دوژمنانه‌وه. به‌مجۆره هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا ئه‌گاته خانسۆر و سنونێ قووڵایی ستراتیجى كوردستانه. پێویسته چ كورد خۆى هێزى هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی له‌وناوچانه بێت، چ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئاگر (Fire Break) بكات، ئه‌مه به‌و حاڵه‌ته ئه‌وترێت كاتێك خه‌رمانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى پێ نه‌گات، له دوورى چه‌ند سه‌ت مه‌ترێكه‌وه چاڵێك هه‌ڵئه‌كه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئاگرێك هات نه‌گاته خه‌رمانه‌كه.
نۆیه‌م/ هه‌رێمى كوردستان به هۆى پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه بێت، یاخود دۆزینه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌یه‌كى ده‌ستوریی و یاسایی له لایه‌ن عێراقه‌وه، دامه‌زراندنى چوارچێوه‌یه‌كى به‌رگریی ئاسمانى پێشكه‌وتوو بخاته گفتوگۆوه.
ده‌یه‌م/ كه‌رتى بانكیی له هه‌رێمى كوردستاندا لاوازه، له پشت هه‌موو سیسته‌مێكى ئابوریی ڕاوه‌ستاوه‌وه، سیسته‌مێكى بانكى پێشكه‌وتوو هه‌یه. له‌كاتێكدا له كوردستان بانكه بازرگانییه‌كان هیچ قازانجێكى ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن و، بانكه‌كانى دیكه‌ش ته‌نها كاریان بووه‌ته بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه.
یانزه‌هه‌م/ به پێى به دواداچونه‌كانمان كۆمپانیاى نه‌وت پێویسته (5) جۆر باج بدات، پێویسته هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ جۆره باجێك خۆش نه بێت له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌و زیادكردنى داهات دا.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر/ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دكتۆرای هەیە له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.