هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نییه
2024-04-22 15:00:58
(دره‌و):
سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غداد پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و پێش نه‌برد، حكومه‌تی فیدراڵ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌بری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا بكه‌ن، تا یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌غداد ئاماده نییه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاری بكات.
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌غدادو كرۆكی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند" ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ توركیا چاره‌سه‌ر بووه".
"لایه‌نی توركی باسی له‌وه ده‌كرد پێویستی به ماوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ بۆرییه‌كان بكات و دڵنیا ببێت له‌وه‌ی هیچ شكانێك له دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له بۆرییه‌كه‌دا نییه كه ببێته هۆی به‌هه‌ده‌رچوونی سوته‌مه‌نی، ماوه‌یه‌كیان وه‌رگرت و چه‌ندین دیدار ئه‌نجامدرا له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و سۆمۆو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له كۆتایدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یه‌و بۆری نه‌وته‌كه‌ش ئاماده‌یه" عه‌وادی وای وت.
توركیا له 25ی ئازاری 2023دا به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگرت، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 80%ی داهاتی خۆی له‌ده‌ستدا، بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانی تری، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عیراقدا (2023-2024-2025) قایل بوو به‌وه‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی پپشكی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ربگرێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش تائێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه به‌پێی یاسای بودجه رۆژانه (400 هه‌زار) به‌رمیله، ده‌ستی پێ نه‌كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق" ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وته‌وه هه‌یه رێكده‌خرێته‌وه".
عه‌واده ده‌ڵێ: وه‌كو ده‌زانن ئه‌و كۆمپانیایانه پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یه‌و ئێستا ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان بگۆڕن بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و كۆمپانیای سۆمۆ، ئێمه له كۆمپانیای سۆمۆ ده‌وڵه‌تین و نرخی دیاریكراومان هه‌یه به‌گوێره‌ی بازاڕی جیهانی و رێككه‌وتنی جیهانیمان هه‌یه‌و ناتوانین پێشێلی بكه‌ین و ئه‌و ستایلێكی یه‌كگرتووه، بۆیه پێویستی به دانوستانی زۆر قوڵ هه‌یه سه‌باره‌ت به مافی كۆمپانیاكان و بڕی هه‌نارده‌كراو و نرخی به‌رمیل و پشكی ئه‌وان و پشكی ئێمه‌و ئه‌مه پێویستی به كاته.
له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ واشنتۆن، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێ كرده‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌ر له ئه‌مریكاوه داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ل كۆمپانیا بیانییه‌كان راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ یاساكانی عێراق، ئه‌مه داواكارییه‌ك بوو كه پێشتر چه‌ندیجار حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكردوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه پێناچێت به‌مزوانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا ده‌ستپیبكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا دوێنێ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دواین پشكینینی بۆ هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان كردووه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بكات له‌رێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه، به‌مه‌ش چاره‌نوسی نه‌وت و بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی تر به نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌و ره‌نگه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌وتی كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه تێكه‌ڵ به نه‌وتی كه‌ركوك بكات و له‌رێگه‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی بكات.