Draw Media

بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (17%) دابەزیوە

بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (17%) دابەزیوە

2024-04-22 06:24:42




راپۆرتی: درەو

🔻 پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)؛
🔹 (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (487) گەشتی (هاتن) و (485) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە.
🔻 بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)؛
🔹 (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە.
🔻 کەواتە بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە.

سەرەتا
لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیاو فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە.
بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە.
زیاتر لەوەش لە ئیمێڵەکەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئاماژە دراوە بەوەی، ئەو گەشتانەی کتوپڕ و پزیشکین پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دەبێت.
لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی( ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت.
رۆژی (29ی ئەیلولی 2023) )سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم( لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان تا ئێستا داخستی ئاسمانی تورکیان بەڕووی گەشتەکانی هەرێمی کوردستاندا داخراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە.

یەکەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)
پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (52) گەشتی هاتن و (53) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (278) گەشتی هاتن و (276) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (85) گەشتی هاتن و (84) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (39) گەشتی هاتن و (39) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (25) گەشتی هاتن و (25) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (8) گەشتی هاتن و (8) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    هەریەک لە کۆمپانیا فرۆکەوانییەکانی (تورکش ئێرلاینس، کۆنۆدۆر ئێر، فلای ئەربیل) هیچ گەشتێکیان تۆمار نەکردووە، بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بڕوانە خشتەکانی (1 و 2).
خشتەکانی ژمارە (1 و 2)

 


دووەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)
پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (41) گەشتی هاتن و (41) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (261) گەشتی هاتن و (261) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (57) گەشتی هاتن و (57) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکش ئێرلاینس (81) گەشتی هاتن و (77) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (40) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (39) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (54) گەشتی هاتن و (55) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆنۆدۆر ئێر (15) گەشتی هاتن و (15) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە چارەکی یەکەمی (2023) بڕوانە خشتەکانی (3 و 4).
خشتەکانی ژمارە (3 و 4)

 


سێیەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو
بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشەکانی (یەکەم و دووەم) رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە.
بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە.
بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە (خشتە (5) و چارتەکانی (1 و 2 و 3).

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand