"داوامان له هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بنێرن"
2024-04-20 11:48:17
(دره‌و):
"سۆمۆ" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رله‌نوێ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌ستوه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵ ئاشكرای ده‌كات سورن له‌سه‌ر هێنانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوسه‌فه‌ری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه له گه‌یشته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له‌چاوپێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق (مه‌به‌ستی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه) بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌بڕیارێكی توركی راگیراوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، ئه‌و دادگایه سزای دارایی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆرییه‌كان و به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنابوو كه دوور بوو له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا.
"به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگانه راوه‌ستا كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكی و نا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن" وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه بۆ كاروباری وزه وای وت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ:" چه‌ندین دانوستانی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێمی كوردستان كراوه به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، سه‌ره‌تا لایه‌نی توركی ئاگاداریكردین زیان به‌ر بۆرییه‌كه كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و بومه‌رله‌زه‌ی كه هاوكات له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت روویدا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی به‌رده‌وام بوو، هه‌وڵماندا پشكنین بۆ بۆرییه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام برایانی توركیا ره‌تیانكرده‌وه، دوای چه‌ند مانگێك ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پشكنین بۆ شوێنی زیانه‌كه بكات، وه‌فده‌كه‌ی عێراق بۆیان ده‌ركه‌وت شوێنی زیانی بۆرییه‌كه دیار نییه، دوای سێ بۆ چوار مانگ برایانی توركیا ئاگاداریان كردین له‌وه‌ی بۆرییه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردن و لایه‌نی عێراقی ده‌توانێت نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" لایه‌نی توركیمان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه پشكنینمان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان بێت، به‌ڵام تائێستا بڕوانامه‌یه‌كی پشكنینمان بۆ بۆرییه‌كه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و لایه‌نی توركیش داوای لێنه‌كردووین به‌شداربین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه‌دا".
"ئێمه داوامان له برایان له هه‌رێمی كوردستان كردووه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا بێت، كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن و راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ بكه‌ن و له به‌نده‌ری جه‌یهان سۆمۆ گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته بكات، ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێم رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی كه تائێستا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه بریتییه له خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، ئه‌و خه‌رجییه‌ی كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كان داوا ده‌كرێت و له‌لایه‌ن برایانی هه‌رێمه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له ده‌وروبه‌ری 26 دۆلاردایه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا ئه‌و خه‌رجییه‌ی دیاریكراوه 7 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕ ناكات، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر میكانیزمی ئه‌ژماركردنی خه‌رجی، داوامان له برایانی هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته‌كانمان بۆ بنێرێت بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و خه‌رجیانه‌و مه‌رجی گرێبه‌سته‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای عێراقیدا بگونجێنرێن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان راده‌ست نه‌كردووین".
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێیوایه" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ناكرێت وه‌كو زیان ئه‌ژمار بكرێت، چونكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ توانیویه‌تی له كێڵگه‌كانی باشور قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه نه‌وته بكاته‌وه كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هات، كێڵگه‌كانی باشور گه‌وره‌ن و به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان به‌رهه‌مهێنان ناكه‌ن، بۆیه به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه زیادكراوه هه‌روه‌ها نه‌وتی هه‌نارده‌كراو زیادكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه عێراق له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستیداوه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی: ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نی ئه‌مریكیشه‌وه ده‌ستوه‌ردان هه‌یه بۆ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ نامه‌یه‌كمان بۆ برایانی هه‌رێم نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان بۆ بنێرن بۆ دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی میكانیزمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌ژماركردنی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیر، كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم گرێبه‌ستی كردووه‌و گرێبه‌سته‌كان ماوه‌یان ته‌واو بووه، چونكه بۆ شه‌ش مانگ بوون، بۆیه گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نوێكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وان ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به غازی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ: ئه‌و غازه‌ی كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت له كێڵگه‌ی نه‌وتی (كۆرمۆر)ه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاركه‌ر له‌و كێڵگه‌یه كراوه كه كۆمپانیای (كریسێنت)ه بۆ هێنانی (100 ملیۆن) پێ سێجا غاز، به‌ڵام ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه له غاز، خاڵه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی بۆری جێبه‌جێ كراوه‌و ته‌نیا چاوه‌ڕێی هێنانی ئه‌و غازه‌ین، ته‌نانه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر تێچووی غازه‌كه‌ش كراوه، تێچووه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی 30% كه‌متره له غازی ئێران.
راكێشانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك، ناكۆكی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی لێكه‌وته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم بێ ئاگایی خۆی له گرێبه‌ستێكی له‌وشێوه‌یه راگه‌یاند، یه‌كێتیشی نیشتمانیش كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌دا هه‌یه ره‌تیكرده‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ عێراق كردبێت.