هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه 10 ئایار ده‌ستپێده‌كات
2024-04-18 08:54:35
(دره‌و):
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌نیازه رۆژی 10ی مانگی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام بارزانی باسله هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون ده‌كات له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی دایناوه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌نیازه له رۆژی 10ی ئایاره‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات.
ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌درێت، ده‌بێت رۆژی 6ی حوزه‌یران هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی بێت و له رۆژی 10ی حوزه‌یراندا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا سوره له‌سه‌ر بڕیاری خۆی بۆ به‌شدارنه‌بوون له هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستی دروستكردووه، دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپای بینی، له‌م دیداره‌دا بارزانی وتی:" ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاریكراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت. بەڵام هەندێك بەرەوپێشچوون هەیە لەوەی لایەنەكان پێكەوە كار لەسەر نەهێشتنی گیروگرفتەكان بكەن، چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوەبچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت".
ئاماژه‌دان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، ره‌نگه له باشترین دۆخدا هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دوابخات، له خراپترین دۆخیشدا ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات.
پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م نیگه‌رانه له شێوازه ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی، به‌دیاریكراویش ناڕازییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مان و شێوازی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به تایبه‌ت له بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها ناڕازییه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و ته‌ماشاكردنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراقه‌وه له‌بری ده‌سته‌ی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ستكاریكردنی تۆماری ده‌نگده‌ران.
قسه‌كانی دوێنێی بارزانی له‌باره‌ی پێكه‌وه‌كاركردنی لایه‌نه‌كانی بۆ لابردنی كێشه‌كان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆیان هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانی و سه‌رۆكه‌كه‌ی (بافڵ تاڵه‌بانی) په‌یتا په‌یتا لێدوان ده‌ده‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ی هیچ رێككه‌وتنێكیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن كردبێت، جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا (10ی حوزه‌یران) ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات، بێ گوێدانه گفتوگۆكان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌كه، لیستی كاندیدی لایه‌نه به‌شداره‌كانی وه‌رگرتووه‌و تیروپشكی بۆ ژماره‌ی لیست و حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان كردووه‌و رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو لایه‌نه‌كان به‌دیاریكراویش پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ردواخستنی هه‌ڵبژاردن بگه‌نه رێككه‌وتن، كۆمسیۆن ناچار ده‌بێت ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرێت و پابه‌ند بێت به‌و واده نوێیه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن بۆی دیاری ده‌كرێت.
یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی درێژكراوه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه له 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵدا، بۆ ئه‌مه ده‌بێت به‌دیاریكراوی پارتی لایه‌نه‌كانی عێراق قایل بكات و له په‌رله‌مانه‌وه جارێكی تری ته‌مه‌نی كۆمسیۆن درێژبكه‌نه‌وه.