كۆمپانیای (كار) ده‌یه‌وێت په‌ره به كێڵگه نه‌وتییه‌كان بدات
2024-04-18 08:01:50
(دره‌و):
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی (18) یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی كرد له‌نێوان كه‌رتی حكومی و تایبه‌تی عێراق و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، زۆرینه‌ی یاداشته‌كان له‌بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و غازدان، كۆمپانیای (كار) كه كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌و خاوه‌نی 40%ی بۆری نه‌وتی كوردستانه، له‌م سه‌ردانه‌دا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه‌و (4) یاداشتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت ئیمزا كردووه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له واشنتۆن 18 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزا كراوه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مانه یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتنه له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا:
یه‌كه‌م: ئه‌و یاداشتانه‌ی كه كه‌رتی حكومی عێراق ئیمزای كردووه:
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌باو كۆمپانیای (ژه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك GE) له بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای (هانویل) بۆ گرێدانی شه‌راكه‌ت له بواری په‌ره‌پێدانی پلانی ستراتیژی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی هاوه‌ڵ.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای (ژه‌نه‌رال ئه‌لیكتریك) له‌بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه نهوتییهكانو غازی هاوه‌ڵ.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان سندوقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان و كۆمپانیای (ماك MACK)ی ئه‌مریكی بۆ بزوێنهرو ئامێره‌كان، له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تمه‌ند.
ئه‌و یاداشتانه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزای كردووه:
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (باكسته‌ر)ی نێوده‌وڵه‌تیی له بواری پێداویستییه‌كانی شتنه‌وه‌ی گورچیله.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (KBR)ی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (KBR)ی ئه‌مریكی له‌بواری پرۆسێسكردنی غازی سه‌ره‌تایی و گۆڕینی بۆ غازی شل و هاوه‌ڵ.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان بانكی نیشتمانی عێراق NBIو دامه‌زراوه‌ی په‌ره‌پێدانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكیی.
* رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ترانس ئه‌تلانتیك پترلیۆم) له بواری په‌ره‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل)ی ئه‌مریكی له بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی غازی هاوه‌ڵ و راگرتنی سوتانی غاز.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل)ی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدان و به ئۆتۆماتیكیكردن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆنترۆڵكردن له دووره‌وه.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بیكه‌ر هیوز)ی ئه‌مریكی له بواری به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری زیره‌ك، بۆ راگرتنی سوتانی غاز‌و په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئیمرسۆن) له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو به‌ئه‌لیكترۆنیكردن له كێڵگه‌كانی نه‌وتدا.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (GE) له‌بواری پاڵپشتی پیشه‌سازی نه‌وت.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئارك) بۆ وزه، له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی غازی هاوه‌ڵ.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئیمرسۆن) له‌بواری په‌ره‌پێدان و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی.
* یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (GE) له‌بواری دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ پرۆسێسی غازی هاوه‌ڵ له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بادا.
* رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل) له بواری په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و راگرتنی سوتانی غاز.