ئه‌مریكا 300 ملیۆن دۆلاری له كه‌رتی نه‌وت هه‌رێمدا هه‌یه
2024-04-12 20:25:17
(دره‌و):
كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه له سه‌ردانی 15ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ واشنتۆن، بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت، به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه ئه‌مریكا بڕی 300 ملیۆن دۆلاری وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه (8) كۆمپانیای بیانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت و به "ئه‌پیكور" ناسراوه، راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی بڵاوكرده‌وه. ئه‌پیكور له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆشی سپی ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌ره‌وپێشچوون به‌ئاڕاسته‌ی كردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان پێیوایه ئه‌م سه‌ردانه "ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ كۆتایهێنان به چه‌قبه‌ستویی له بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان"، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌م گروپه نامه‌ی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسیوه‌و داوای لێكردوون له‌كاتی سه‌ردانی سودانیدا فشاری لێبكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
كۆمپانیاكانی ئه‌پیكور له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا جارێكی تر پابه‌ندبوونی خۆیان به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌و باسله‌وه ده‌كه‌ن، پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، كه له 25ی ئازاری 2023وه راوه‌ستاوه.
گرێبه‌ستی ئه‌م كۆمپانیایانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێك له‌به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه حكومه‌تی عێراق دان به گرێبه‌سته‌كاندا نانێت و ئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه ته‌رخان بكات كه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌پیكور گه‌شبینی خۆی نیشان ده‌دات له‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سودانی و جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وابكات هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وتی كوردستان باسله‌وه ده‌كات، به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بازاڕی نه‌وتی جیهانی رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیلی به‌ده‌ستداوه‌و ئه‌مه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه مانگی رابردوو ئه‌مریكا رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له عێراقه‌وه هاورده كردووه، ئه‌مه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نه‌بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به قه‌باره‌ی 300 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له په‌ره‌پێدانی سیكته‌ری نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
"نه‌بوونی رێكككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیانی 14 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاری به داهاتی عێراق گه‌یاندووه هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وتیش ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیش كه‌مبووه‌ته‌وه" ئه‌پیكور وا ده‌ڵێت.
هه‌وڵی كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌رێگه‌ی هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بكاته‌وه‌و به‌یه‌كجاری كۆتایی به كاركردنی بۆری نه‌وتی كوردستان بهێنێت و دواجار نه‌وتی هه‌رێمیش كه رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیله له‌رێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه هه‌نارده بكات، له‌م حاڵه‌شدا كۆمپانیا بیانییه‌كان پێویستیان به گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ‌دا.
له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌ی كۆمپانیاكان له سه‌ردانی 15ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم په‌نا بۆ دادگای ناوبژیوانی نێوده‌ڵه‌تی ببه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان له‌ناو گرێبه‌سته‌كاندا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌مدواییه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وتویه‌تی ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان په‌نا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم زه‌ره‌ر ده‌كات و ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه نییه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه