"به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"
2024-04-07 12:37:00
(دره‌و):
سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت، ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی روبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بنه‌وه.
دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی پارتی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق به‌تایبه‌تیش بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ردانی دادوه‌ر (جاسم محه‌مه‌د عه‌بود) سه‌رۆكی دادگای باڵای فیداڵی عێراق كرد.
راگه‌یه‌ندراوی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ئه‌م دیداره ده‌ڵێ:" باس له رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی دروستی خۆیاندا به‌ڕێوه‌بچن، به‌و میكانیزمانه‌ی كه گه‌ره‌نتی خاوێنی پرۆسه‌كه‌و دادپه‌روه‌ریی و گه‌ره‌نتی به‌شداری هه‌مووان ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی دادگا به خاتوو پلاسخارتی راگه‌یاندووه" ده‌بێت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه روبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بنه‌وه".
پلاسخارت و باڵیۆزی ئه‌مریكا هه‌ردووكیان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بڕه‌وێنه‌وه، پارتی نیگه‌رانه له ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتیی، به‌تایبه‌تیش لابردنی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن (به‌دیاریكراوی له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه)، هه‌روه‌ها سپاردنی ته‌ماشاكردنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌بری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم.
ته‌وه‌رێكی تری دیداری نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی په‌یوه‌ست بووه به كێشه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بڕیاری دادگادا، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی وتویه‌تی:" به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌وتینی موچه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه به‌سه‌ر خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران و سودمه‌ندبوانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه".
سه‌رۆكی دادگای هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ "بوونی كێشه بوو له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه" گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ: دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه نابێت ئه‌و كێشه‌یه ببێته هۆی بێبه‌شكردنی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینانی هه‌رێم له موچه‌كانیان.
وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كه وه‌كو لێدان له پێگه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ناوی ده‌به‌ن، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی به نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وتووه: ده‌ستوری عێراق له مادده‌ی (117)دا دانی به‌وه‌داناوه كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، هه‌رێمێكی فیدراڵین و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (121/ یه‌كه‌م) ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم مافی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی هه‌یه، جگه له‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی تاقانه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كانن.
سه‌رۆكی دادگا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانیشی تایبه‌ت به هه‌رێم، باسی له‌وه‌كردووه" دادگای فیدراڵی له‌خۆیه‌وه ته‌ماشای دۆسیه‌كان ناكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سكاڵایانه ته‌ماشایان ده‌كات كه له‌لایه‌ن سكاڵاكارانه‌وه تۆمار ده‌كرێن و دادگا ده‌بێت ئه‌و سكاڵایانه به‌گوێره‌ی ده‌ستورو یاسا یه‌كلابكاته‌وه، له بابه‌تی بریاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به موچه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌ك بووه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه تۆماركراوه.
رۆژی 3ی ئه‌م مانگه له پیرمام، پلاسخارت چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت، له‌م دیداره‌دا پلاسخارت وتبووی" لە نیگەرانییەكانی پارتی لەمەڕ هەڵبژاردن تێدەگەین. پێویسته پارتی به‌شداری لە هەڵبژاردن بكات، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەبێ پارتی پڕۆسەیەكی زەحمەت دەبێت".
هه‌ر له‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ بارزانی كرد" بۆ بابەتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، تیمێكی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكیانەی كە پارتی تێبینیی لەسەریان هەیە".
بارزانیش به پلاسخارتی راگه‌یاندبوو" دادگای فیدڕاڵ شوێنی دەستەڵاتی یاسادانانی گرتووەتەوە و بڕیارەكانی سیاسین و بە شێوەیەك نین كە ڕێز لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بگیرێت. دەبێ مافی پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێن چونكە ئەوانیش نەتەوەی جیاجیان و دەبێ لە كوردستاندا هەست بە بوونی خۆیان بكەن. پارلەمانێك نەتەوەكانی تری تێدا نەبێت پارلەمانێكی لەنگ و ناكامڵ دەبێت".
بارزانی بۆ به‌شداریكردنی پارتی له هه‌ڵبژاردن، به پلاسخارتی وت: لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفافدا كێشە تەكنیكیەكان چارەسەر بكرێن و لەژێر چاودێریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت.
له‌باره‌ی موچه‌شه‌وه، بارزانی باسی له‌وه‌كردبوو" بەغدا بەشێوەیەكی نادەستوری دەستی بۆ ژیانی خەڵكی كوردستان بردووەو موچەو قوتی خەڵكی كوردستانی وەك چەكێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێم و بێزاركردنی خەڵكی كوردستان بەكارهێناوە".