Draw Media

داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی 2024

داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی 2024

2024-04-05 09:53:33


راپۆرتی: درەو

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی داهات و خەرجی مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2024)ی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 لە مانگی کانونی دووەمی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (11 ترلیۆن 542 ملیار) دینار، کە (89%)ی داهاتی نەوت و(11%)ی داهاتی نانەوتی بووە. 
🔹 لەو داهاتەی لە مانگی (1)ی ئەمساڵ بەدەستهاتووە نزیکەی (8 ترلیۆن و 145 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (92.6%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. بڕی (646 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (7.4%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە. 
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی لە مانگی کانونی دووەمی (2024) بەڕێژەی (23.8%) و نزیکەی (2 ترلیۆن 751 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە. 
🔹 خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کانونی دووەمی ئەمساڵ زیاتر بووە لە (744 ملیار) دینار و بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران زۆرتر لە (699 ملیار) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر (41 ملیار 260 ملیۆن) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار (3 ملیار و 860 ملیۆن) دینار، خەرجیان هەبووە.


یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی  ساڵی (2024)
پاڵپشت بە نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کانونی دووەمی (2024)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) کە چووەتە خەزێنەی وەزارەتی داراییەوە، بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 542 ملیار و 84 ملیۆن و 416 هەزار و 974) دینار، بەجۆرێک بڕی (10 ترلیۆن و 275 ملیار و 776 ملیۆن و 460 هەزار و 258) دیناری بەڕێژەی (89%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، تەنها بڕی (ترلیۆنێک و 266 ملیار و 307 ملیۆن و 956 هەزار و 716) دیناری بەڕێژەی (11%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
جێگەی ئاماژەیە داهاتی نانەوتی عێراق بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ وەک لە لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژەی پێدراوە، سەرچاوەی گرتووە لە؛
-    باجی کاڵای هاوردە بریتی بووە لە (51 ملیار و 627 ملیۆن و 322 هەزار و 258) دینار.
-    باجی شمەک و رەسمی بەرهەمهێنان بریتی بووە لە (152 ملیار و 371 ملیۆن و 45 هەزار و 867) دینار.
-    داهاتی رەسم بریتی بووە لە (95 ملیار و 994 ملیۆن و 607 هەزار و 353) دینار.
-    پشکی قازانج لە کەرتی گشتی بریتی بووە لە (3 ملیار و 216 ملیۆن و 55 هەزار و 941) دینار.
-    داهاتی گواستنەوە (الارادات التحویلیة) بریتی بووە لە (24 ملیار و 468 ملیۆن و 425 هەزار و 915) دینار.
-    داهاتی سەمایەگوزاری بریتی بووە لە (14 ملیار و 630 ملیۆن و 829 هەزار و 393) دینار.
-    داهاتەکانی دیکە بریتی بووە لە (926 ملیار و 999 ملیۆن و 669 هەزار و 989) دینار.

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) لە کانونی دووەمی  ساڵی (2024)
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کانونی دووەمی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 791 ملیار و 195 ملیۆن و 846 هەزار و 494) دینار، بەجۆرێک بڕی (8 ترلیۆن و 144 ملیار و 798 ملیۆن و 112 هەزار و 567) دیناری بەڕێژەی (92.6%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (646 ملیار و 377 ملیۆن و 733 هەزار و 927) دیناری بەڕێژەی (7.4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە کانونی دووەمی  ساڵی (2024)
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە کانونی دووەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (646 ملیار و 377 ملیۆن و 733 هەزار و 927) دیناری بەڕێژەی (7.4%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (6 ملیار و 607 ملیۆن و 202 هەزار و 185) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە. 
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (91 ملیار و 895 ملیۆن و 31 هەزار و 134) دیناری بە ڕێژەی (14%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (131 ملیار و 488 ملیۆن و 489 هەزار و 883) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ خەرج کراوە. 
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (371 ملیار و 928 ملیۆن و 148 هەزار و 853) دیناری بە ڕێژەی (58%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (44 ملیار و 458 ملیۆن و 461 هەزار و 872) دیناری بە ڕێژەی (7%) بۆ خەرج کراوە. 
بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی لە کانونی دووەمی  ساڵی (2024)
لە کانونی دووەمی ساڵی (2024)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 971 ملیار و 175 ملیۆن و 846 هەزار و 494) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 542 ملیار و 84 ملیۆن و 416 هەزار و 974) دینار.
بڕی (2 ترلیۆن و 750 ملیار و 908 ملیۆن و 570 هەزار و 480) دیناری بەڕێژەی (23.8%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. (خشتەی ژمارە (4)).

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کانونی دووەمی  ساڵی (2024)
لە کانونی دووەمی ساڵی (2024)دا، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (744 ملیار و 639 ملیۆن و 371 هەزار و 535) دینار، بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران لە کانونی دووەمی (2024) بڕی (41 ملیار و 260 ملیۆن و 632 هەزار و 796) دیناری خەرجکردووە، تەنها (33 هەزار) دیناری لەبواری وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار لە کانونی دووەمی (2024)دا بڕی (3 ملیار و 860 ملیۆن و 92 هەزار و 484) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 
3.    ئەنجومەنی وەزیران لە کانونی دووەمی (2024)دا بڕی (699 ملیار و 518 ملیۆن و 646 هەزار و 255) دیناری خەرجکردووە، بڕی (616 ملیار و 450 ملیۆن و 210 هەزار و 931) دیناری بە ڕێژەی (88%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (82 ملیار و 568 ملیۆن و 435 هەزار و 324) دیناری بە ڕێژەی (12%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).

خشتەکان
سەرچاوە
ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق (حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2024 للموازنە الاتحادیة)؛
https://bitly.ws/YMZ3

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand