كۆنگره‌ی گوڵه‌خانه بۆ ده‌ركردنی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود
2024-04-04 08:06:07
(دره‌و):
له گوڵه‌خانه كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارته‌كه به‌ره‌و هۆڵی كۆنگره به‌ڕێكه‌وت. ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی (عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود)ه له ریزه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكرات.
رۆژی 5ی ئازاری ئه‌مساڵ، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیدا بڕیاریدا به ده‌ركردنی عه‌بدوڵاه‌ی حاجی مه‌حمودی برای له ریزه‌كانی سۆسیال دیموكرات، هاوكات له گوڵخانه ده‌ستی به‌سه‌ر میوانخانه‌كه‌یدا گرت.
بەرەبەیانی دوێنێ هێزێكی عەبدوڵای حاجی مەحمود كە سەر بە هێزەكانی هەشتاو زێرەڤانین، بەسەرپەرشتی (دابان)ی كوڕی چووە گوڵەخانەو بەشێك لە پاسەوانەكانی گوڵەخانەیان چەككرد، میوانخانەكەی عەبدوڵای حاجی مەحمودیان گرتووەتەوە، ئه‌مه بە بیانووی ئەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمودو ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسیی كە دوور خراونەتەوە، بەشداری كۆنگرە دەكەن و دەبێت هێزی خۆیان پاسەوانیان بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، دوێنێ هێزێكی ئاسایش چوه‌ته گوڵه‌خانه‌و هێزه‌كه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی له میوانخانه‌كه دورخستوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا دوو كه‌سی ئه‌و هێزه‌ی هێشتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هێزه‌كانی سه‌ربه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود گه‌مارۆی میوانخانه‌كه‌یان داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیال دیموكراتدا بۆ به‌ستنی كۆنگره، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود نوسراوێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه كراوه هێشتا عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراته‌و كۆمسیۆن هیچ نوسراوێكی دورخستنه‌وه‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، دوێنێ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌فه‌رمی نوسراوی بۆ كۆمسیۆن كردووه‌و ئاگاداری كردوون له‌وه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود له‌ریزه‌كانی سۆسیال دیموكرات دورخراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت مافی ئه‌وه نییه به‌شداری كۆنگره بكات.
له‌م ناكۆكییه‌دا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی براكه‌ی، عەبدوڵا حاجی مەحمود (4) ئەندامی مەكتەب سیاسی و چوار ئەندامی سەركردایەتی لەگەڵدایه.