ره‌وتی هه‌ڵوێست به 62 كاندیده‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردن
2024-03-31 16:54:32
(دره‌و):
ره‌وته‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح لۆگۆی خۆی له سنه‌وبه‌رو خۆره‌وه گۆڕی بۆ دره‌ختێكی تر، به 62 كاندیده‌وه لیستی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد.
ڕەوتی هەڵوێست كه (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (له‌م ره‌وته نوێیه‌دا كه‌سی یه‌كه‌م وه‌ك بڕیارده‌ر ناوی هێنراوه) لیستی کاندیدەکانی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیده‌كاندا، ره‌وته نوێیه‌كه لۆگۆی خۆی له (سنه‌وبه‌رو خۆر)ه‌وه گۆڕ (دره‌خت)ێك كه ره‌گه‌كه‌ی چوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌و ره‌خنانه هات كه ئاڕاسته‌ی لۆگۆی ره‌وته نوێیه‌كه كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، ره‌وته‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌نزیكه‌ی (62) كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانیدایه.
ره‌وتی هه‌ڵوێست یه‌كێك له نوێترین ره‌وته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه، كه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا توشی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی هات و به‌شێك له كاره‌كته‌ره دیار‌و دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كشانه‌وه، له‌وانه (یوسف محه‌مه‌د)و (مه‌سعود عه‌بدولخالق).