یه‌كێتیی هێشتا له سلێمانی لیستی پێشكه‌ش نه‌كردووه
2024-03-31 15:37:36
(دره‌و):
به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیدی پێشكه‌ش كردووه، نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگی هێشتا لیستیان له سلێمانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، یۆنامیش هه‌وڵی قایلكردنی پارتی ده‌دات.
لیستی به‌ره‌ی گه‌ل كه (لاهور شێخ جه‌نگی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له هه‌ولێر (شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن)ه، له دهۆكیش (زكری زێباری) سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه) لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، له سلێمانی هێشتا نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگیی لیستی كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرده‌وه، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات، (دره‌و) زانیویه‌تی، له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له عێراق "یۆنامی" هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قایلكردنی پارتی به هه‌ڵبژاردن.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌فه‌رمی لیستی 100 كاندیدی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن له هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر هێشتا دوودڵن له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و نایانه‌وێت لیستی كاندیده‌كانیان ئاشكرا بێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، به‌دیاریكراویش یه‌كێتیی و لاهور شێخ جه‌نگی له‌م پرسه‌دا ده‌یانه‌وێت ده‌ستی یه‌كتر ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، ده‌بێت به چوارجار دواخستن.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دوێنێ به باڵیۆزی ئه‌مریكای راگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی تر دوو ساڵ هه‌ڵبژاردنیان دواخستووه، ئه‌مه به‌و واتایه دێت ئه‌مجاره‌ش پارتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخات، به‌تایبه‌تیش كه نه یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌دڵه، نه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، هه‌روه‌ك له بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان نیگه‌رانه.