Draw Media

19 ملیۆن دۆلار سه‌رپێچی له‌ گرێبه‌ستی ده‌سته‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی میسان

19 ملیۆن دۆلار سه‌رپێچی له‌ گرێبه‌ستی ده‌سته‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی میسان

2024-03-29 15:26:47


(دره‌و): 
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌ كۆمپانیای نه‌وتی میسان ئاشكراكرد. 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه‌، تیمێكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگای میسان، سه‌رپێچی ئاشكراكردووه‌ له‌ گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێیه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌درێژایی (13 كیلۆمه‌تر) له‌ كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی ده‌سته‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی میسان، به‌بڕی (18 ملیۆن 650 هه‌زار) دۆلار. 
راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،  رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای خزمه‌تگوزارییه‌ نه‌وتییه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (4 كیلۆمه‌تر)ی پرۆژه‌كه‌ به‌خۆڕایی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ده‌سته‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی میسان فه‌رمانێكی ده‌ركردووه‌ بۆ گۆڕنكاریكردن له‌ پرۆژه‌كه‌ به‌بڕی زیاتر له‌ (1 ملیۆن) دۆلار، جگه‌ له‌ بڕی گرێبه‌سته‌كه‌، ئه‌مه‌ به‌بێ دانوستان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی بڕی جیاوازی ئه‌و پاره‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌خۆڕایی جێبه‌جێی كردووه‌. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand