"ئێران چەندین ساڵە بەناوی عێراقەوە نەوت هەناردە دەكات"
2024-03-28 09:46:31
(درەو):
پێگەی "ئۆیل پرایس" تایبەت بە بواری وزە، راپۆرتێكی بە ناونیشانی (عێراق و ئێران كاردەكەن بۆ پەلەكردن لە پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان كە سزاكان پێشێل دەكات) بڵاوكردهوه، راپۆرتهكه لەلایەن (SIMON WATKINS) ئامادهكراوه.
ئهم راپۆرته دهڵێ: هۆكاری سەرەكی پشتی مانەوەی نرخی نەوت بەنزمی، سەرەڕای جەنگە بەردەوامەكانی روسیاو ئۆكرانیاو ئیسرائیل و حەماس، ئەوەیە، ئێران بڕێكی زۆر لەوە زیاتر نەوتی بەرهەمهێناوە كە پێشتر زانراوە، ئەوەش بە رەزامەندی ناڕاستەوخۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە.
باسلهوه دهكات، ئەم ملدانەی كۆشكی سپی، لەوە سەرچاوەی گرتووە، تا رێگربێت لە بەرزبونەوەی نرخی وزە، كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تێكڕاكانی هەڵئاوسان و نرخەكانی سود لە ئەمریكاو وڵاتە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی، لەدوای جەنگی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، كە ئەوەش هەڕەشەی دروستكردنی داكشانی ئابوری دەكات لهو وڵاتانهدا.
بهپێی راپۆرتهكه، هۆكارێكی تر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێته هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، ئەوەش بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دەرفەتەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی ئەمریكا دروست دەكات.
"بەشێكی زۆری ئەو نەوتە نا فەرمیە، لە كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێرانەوە دێت، بۆیە سەیر نییە كە هەردوو وڵات لەئێستادا كاربكەن بۆ بەرهەمهێنان لەم كێڵگانە بەشێوەیەكی بەرچاو. چەندین كێڵگەی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات هەیە، كە دیارترینیان، ئازادیجان لەلایەنی ئێرانی/مەجنون لەلایەنی عێراقی، ئازار لەلایەنی ئێرانی/بەدرە لە عێراق، یاد ئەڤاران لە ئێران/سندیباد لە عێراق، نەفت شەهر لە ئێران/نەفتخانە لە عێراق، دەهلەران لە ئێران/ ئەبو غەراب لە عێراق، ویست بیدار لە ئێران/ فەكا، فوقا لە عێراق، ئەروەند لە ئێران/ باشوری ئەبو غەراب لە عێراق".
راپۆرتهكه له بهشێكی تریدا نوسیویهتی: دەستپێشخەرییە نوێیهكان بۆ پێشخستنی كێڵگەكانی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لەڕێی كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە دەكرێت، كە زۆرێكیان پەیوەستن بە سوپای پاسدارانی ئێران، یان هاوپەیمانەكانیان لە عێراق، لەكاتێكدا روسیاو چین دەستپێشخەری لە بوارە گەورەكانی تردا بەدەستدەهێنن.
ئۆیل پرایس دهڵێ: كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێران بە بەها ناخەمڵێنرێن وەك بنەمایەك بۆ هەوڵە سەركەوتووەكانی تاران، بەدرێژایی چەندین ساڵ، بۆ خۆدزینەوە لە سزا نەوتییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی خۆرئاوا.
"بەزۆری پرۆسەی هەڵكەندن لەسنوری عێراقیەوە ئەنجامدەدرێت، كە سزای بەسەردا نەسپێنراوە، لە هەمان ئەو عەمبارانەی كە لەلایەنی ئێرانییەوە هەڵدەكەندرێن و سزایان بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت لەهەندێ حاڵەتدا، لەڕێی هەڵكەندنی ئاسۆییەوە بۆ مەودای درو هەڵكەندن ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێك ئەگەر ئەمریكی و خۆرئاواییەكان لە هەریەك لە سەكۆ هاوبەشەكان لە عێراق چاودێریك دابنێن، ئەوا نازانن ئەو نەوتەی دەردەهێنرێت لەلایەنی عێراقیەوە یان ئێران".
راپۆرتهكه ئاشكرایكردووه، ئەمه چەند دەیەیەكە رێگەخۆشكەر بووە، بۆ سەرلەنوێ ناونانەوەی نەوتی ئێرانی لەسەرچاوەكەیەوە، بۆ ئەوەی ببێتە نەوتی عێراق و، باربكرێت بۆ هەر جیگایەك لە جیهان كە داوای بكات.
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی پێشوی ئێران لەساڵی (2020)، دانی بەو رێوشوێنانەدا نا بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان، كاتێك وتی: ئەوەی هەناردەی دەكەین لەژێر ناوی ئێراندا نیە، بەڵگەكان و خەسڵەتەكەی دەگۆڕین.
پرۆسەی گواستنەوەی دەریایی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی مالیزیاو ئەندۆنیزیا سەلەماندویەتی، رێگایەكی باوی ترە كە ئێران بەكاری دەهێنێت بۆ گواستنەوەی نەوتەكەی بۆ چین.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران ساڵی (2018) لە كۆڕبەندی دەوحە وتی: ئەگەر هونەرێك هەبێت لە ئێران كارامەبین تیایداو بتوانین فێری ئەوانی تری بكەین بە بەرامبەر، ئەوە هونەری خۆدزینەوەیە لە سزاكان.
لەدوای كۆبونەوەی ئەم دواییەی نێوان جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، هاوتا عێراقییەكەی، دەستدەكرێت بەپەلەكردن لە پێشخستنی ئەو كێڵگە هاوبەشانە، بڕیاڕە لە مانگی داهاتووشدا كۆبونەوەی تر بكرێت، بۆ راسپاردنی كۆمپانیا ناوخۆییەكان بۆ پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان.