Draw Media

رۆیتەرز: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەخشتەی كاری بەغدادا نیە

رۆیتەرز: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەخشتەی كاری بەغدادا نیە

2024-03-24 09:23:15



درەو:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز:
🔹 دوای تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر راگرتنی هێڵی بۆرییەكان لەنێوان عێراق و توركیا, هیچ بەرەوپێشچونێك روینەداوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
🔹ئەو هێڵەی لە رابردودا نزیكەی (0.5%) نەوتی جیهانی دەگواستەوە, هێشتا لە چوارچێوەی لەبیرچونەوەداو بە هەڵواسراوی ماوەتەوە, كە ئاستەنگی یاسایی و دارایی رێگە لە دەستپێكردنەوەی دەگرن.
🔹نزیكەی (450) هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە, لەڕێی باكوری عێراقەوە رەوانەی توركیا دەكرا, داخرانی بووەتە هۆی زیانی نزیكەی (11بۆ 12) ملیار دۆلار لە عێراق, بەگوێرەی خەمڵاندنەكانی یەكێتی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (APIKUR).
🔹سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە : لەئێستادا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ناكرێت.  
🔹هاوكات دوو سەرچاوەی تر ئاماژەیان بەوەكردووە, لەگەڵ هەوڵەكانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت, لەچوارچێوەی پابەندبونی بەو رێژەیەی ئۆپێك پڵەس بۆی دیاریكردووە, بۆ پارێزگاریكردن لە نرخی نەوت, ئەوا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی باكوری عێراقەوە لە خشتەی كارەكاندا نیە.
🔹مایكل نایتس, شارەزای كاروباری عێراق لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوە دەڵێت:ویلایەتە یەكگرتووەكان, كە سودمەندە لە دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەكەی, كۆمەڵێك هەوڵی داوە بۆ ناوبژیوانیكردن بۆ گەیشتن بەرێككەوتن.
🔹لەگەڵ توندبونەوەی جەنگ لە ئۆكرانیاو غەززە, حكومەتی ئەمریكا رۆڵێكی لاوازتری هەیە, نزیكەی پێنج بۆ شەش جار هەوڵی چارەسەكردنی ئەو كێشەیەی دا, بەڵام ئیتر وەڕس بووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand