Draw Media

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی: بەغداد دەیەوێت گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم هەمواربكاتەوە

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی: بەغداد دەیەوێت گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم هەمواربكاتەوە

2024-03-22 13:51:53


درەو:
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی:
🔹تائێستا حكومەتی عێراق سەرقاڵی دیراسەی پێشنیازی هەمواری بودجەی فیدراڵیە, تا لەرێیەوە بتوانێت شایستەی كۆمپانیا نەوتیە جیهانیەكان بدات, كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن, ئەوەش بەوتەی حەیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق.
🔹رەنگە ئەم گۆڕانە, رێگە خۆشبكات بۆ بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەرێمی كوردستان, بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و رەوانەكردنی لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە.
🔹توركیا لەمانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە, هێڵی بۆریەكانی گوستنەوەی نەوتی خاوی لە كوردستانەوە راگرتووە, ئەوەش بووەتە هۆی گەیاندنی زیانی ملیارەها دۆلار بەهەرێم و بەغدادو كۆمپانیا پەیوەندیدارەكان.
🔹ئاستەنگی سەرەكی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت, تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردیەوە.
🔹سەرۆك وەزیرانی عێراق, لەمانگی كانونی یەكەمی رابردوو, تێچوی بەرمیلێك نەوتی كوردستانی بە (21) دۆلار خەمڵاند, لەكاتێكدا لەناوچەكانی تری عێراق تەنها (8) دۆلارە.
🔹عەبدولغەنی, لەوەڵامی پرسیارێكی بلۆمبێرگدا وتویەتی: هەوڵی پەلەكردن لە چارەسەرەكردنی پرسی تێچو و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەدەن, بەزوترین كات.
ئاماژەی بەوەشداوە, وەزارەتی نەوت دەیەوێت پێداچونەوەو هەمواری گرێبەستە واژوكراوەكان بكات لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا جیهانیەكان.
🔹بڕیارە مانگی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا, مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بكات, رەنگە ئەوە یارمەتیدەربێت لەچارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكانی تریش, بەرپرسی قەرەبوەكەشەوە.
🔹وەزیری نەوتی عێراق جەختیكردووە لەوەی, عێراق پەرۆشە بۆ دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوەو, پارێزگاریكردن لە پەیوەندیەكی بەهێزی ئابوری لەگەڵ توركیا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand