Draw Media

بەرەی خەڵك داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكات ئامادەبەن بۆ پێشهاتەكان

بەرەی خەڵك داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەكات ئامادەبەن بۆ پێشهاتەكان

2018-07-14 11:31:16


درەو میدیا: 
 "، خەڵكی عێراق لە بەسرەوە تا زاخۆ، دەناڵێنێ لەژێر سایەی دەسەڵاتی پێڕێك لە تاڵانچی و تاوانباری هەلپەرست، كە كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی!" ئەمە پەیامی بەرەی خەڵكە كە لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، لە پەیامەكەی بەرەی خەڵكدا ئاماژە بەوە شكراوە  ئەو دەسەڵاتە" كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی! لەم سۆنگەیەوە خەڵك هەموو مافێكی بەدەستە بۆ دژوەستانەوە و بەرگریی كردن لە دۆخی ژیان و كەرامەتی خۆی، ئەم دژوەستانەوەیەش تا پاكژكردنەوەی دەسەڵات لە تاڵانچی و دەڵاڵەكانی سیاسەت بووەتە ئەرك و پێویستیی"
 لە پەیامەكەیاندا بەرەی خەڵكدا هاتووە" تەقینەوەی جەماوەریی هەڕەمەكیی و بێئامانج و نیگا ناخوازێ، بەڵكو دەبێت نارەزاییەكان بە ئامانجی ڕوون و بە دیدگای گێڕانەوەی ماف و دادگەریی و ژیانی شایستە بۆ گشت تاكێكی كۆمەڵگا، بە جووڵە بكەوێ، لەم جۆرە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و شۆڕشدا، دەبێت تەنها ئەنجامدەرانی تاڵان و تاوان بكرێنە ئامانجی پاكسازیی و لێپرسنەوە"
پەیامەكەشیان ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكەن و دەڵێن" لەم دۆخ و ساتەدا (بەرەی خەڵك) ئاگاداری گشت ئەندام و پاڵپشتێكی ئامانجەكانی دەكا، بە وریاییەوە ئامادەبن بۆ پێشهاتەكان و ئەگەرەكان بۆ دژوەستانەوەی تاوانباران، لە گشت كووچە و كۆڵانێكی شارەكانی هەرێم، كراوەیە لەلایەن خەڵكی ستەملێكراوی هەرێمی كوردستانەوە! "

دەقی پەیامەكە
پەیامی "بەرەی خەڵك" بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق
      ئاشكرایە، خەڵكی عێراق لە بەسرەوە تا زاخۆ، دەناڵێنێ لەژێر سایەی دەسەڵاتی پێڕێك لە تاڵانچی و تاوانباری هەلپەرست، كە كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی! لەم سۆنگەیەوە خەڵك هەموو مافێكی بەدەستە بۆ دژوەستانەوە و بەرگریی كردن لە دۆخی ژیان و كەرامەتی خۆی، ئەم دژوەستانەوەیەش تا پاكژكردنەوەی دەسەڵات لە تاڵانچی و دەڵاڵەكانی سیاسەت بووەتە ئەرك و پێویستیی. هەر ئەم هاواریی نادادیی و چەوساندنەوەی مرۆڤە كە ئێستا لە باشووری عێراق خەڵكی لە گشت چین و توێژەكان هێناوەتە شەقام و ڕێ بە تاڵانكردنی خاكەكەیان دەگرن. 
      "بەرەی خەڵك" بەردەوام لەگەڵ وەها جووڵانەوەیەكی جەماوەرییە كە بە دەستی خۆی مافەكانی بسەنێتەوە بێ بەلارێدا بردن و سواربوونی ئازارەكانی خەڵك لەلایەن حیزبگەلی بێفەڕ و پاڵەوانەكانی سەر شاشەوە و  كردنی كۆششیی خەڵك، بە دەستكەوتی سیاسی بۆ خۆیان و حیزب و بنەماڵەكانیان. لە ٢٠٠٣ەوە حزبی عێراقی بە عەرەب و كورد و پێكاتەكانی ترەوە بە تێكڕای مەزهەب و ئایدۆلۆژیا و ڕەنگەوە، لەبری بونیادنانەوەی عێراق بە لێشاوی پەترۆ-دۆلار، خۆیان لە خەزێنەی مۆڵی دانیشتوانی عێراق دیەوە و بە حكومەت و پەرلەمان و دیموكراسیەتی دەمامكدارەوە، كەوتنە تاڵان و كڕاندەنەوەی لاشەی كۆمەڵگا لە گشت كووچەكەی ئەم وڵاتەدا، كە بەردەوام خوێنی لێ دەچۆڕی، ئەوانیش بە ئێستاشەوە شاگەشكەی دزین! 
      بۆ خەڵكی كوردستان (كە سەد هێندە ئەركە و مافیشی بەدەستە بۆ ڕاماڵین و دادگایكردنی سەرانی تاڵانیی)، دەبێ وێنای ئەو سات و ڕۆژە بكەن كە كۆی تاوانبارانی ٢٧ساڵ دەسەڵاتی ستەم و تاڵان، لەبەر هروژمی تووڕەیی و ئازار و كوێرەوەریی و بە خەساردانی تەمەن و خەونەكانیان، بە چۆكدا بێن و لە دادگای گەل و مێژوودا... سزای هاوئاستی تاوانەكانیان بدرێن.
     "بەرەی خەڵك" تەقینەوەی جەماوەریی هەڕەمەكیی و بێئامانج و نیگا ناخوازێ، بەڵكو دەبێت نارەزاییەكان بە ئامانجی ڕوون و بە دیدگای گێڕانەوەی ماف و دادگەریی و ژیانی شایستە بۆ گشت تاكێكی كۆمەڵگا، بە جووڵە بكەوێ، لەم جۆرە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و شۆڕشدا، دەبێت تەنها ئەنجامدەرانی تاڵان و تاوان بكرێنە ئامانجی پاكسازیی و لێپرسنەوە، دەستبردن بۆ دامەزراوە خزمەتگوزاریی و پەیوەندیدار بە هەڵسوڕاندنی كاروباری كۆمەڵگاوە بكرێتە هێڵی سوور. كرۆكی پەیامی بەرەی خەڵك ئەوەیە هەموو كردەیەك بە كەڵكی خەڵك و زیانی تاوانباران دەستپێبكا و كۆتایی بێت... ئەگینا هەر كردەیەكی دەسكردی تری ئامانجدار بۆ سوودی لایەنێكی تری بێگانە یان خۆماڵی، شۆڕش نییە و لێدانی زیاترە لە دۆخی خراپی ئێستای هاوڵاتیان.
      لەم دۆخ و ساتەدا (بەرەی خەڵك) ئاگاداری گشت ئەندام و پاڵپشتێكی ئامانجەكانی دەكا، بە وریاییەوە ئامادەبن بۆ پێشهاتەكان و ئەگەرەكان بۆ دژوەستانەوەی تاوانباران، لە گشت كووچە و كۆڵانێكی شارەكانی هەرێم، كراوەیە لەلایەن خەڵكی ستەملێكراوی هەرێمی كوردستانەوە! 

                                                       بەرەی خەڵك -  ١٤ی تەمووزی ٢٠١
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand