لاهور شێخ جەنگی بەلیستی سەربەخۆ بەشدار دەبێت
2024-03-14 09:12:45
درەو:
لاهور شێخ جەنگی بەلیستی سەربەخۆی "بەرەی گەل" و بەبێ هاوپەیمانێتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات و (درەو) لۆگۆی لیستەكە بڵاو دەكاتەوە كە خۆرێكەو بەرەی گەلی لەسەر نوسراوە.
دوێنێ لەشاری هەولێر حزبی "بەرەی گەل" كۆنگرەی خۆی بەست و تیایدا (160) ئەندام بەشداربوون و سەرۆك و (13) ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەی هەڵبژارد، سەرۆكی حزبەكە ناوی (فەرهاد عومەر) هاوسەری ژینۆ محەمەد ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتیە.
“بەرەی گەل" لە هەرێمی كوردستان و لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركراوەو ئێستا حزبێكی یاساییە.
بەپێی مەرج و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەبێت ئەو كەسانەی بە لیست بەشداری دەكەن دەبێت حزب و رێكخراوێكی سیاسی تۆماركراویان هەبێت.
لاهور شێخ جەنگی بۆ یەكەم جار بە لیستی سەربەخۆ بەشدار دەبێت لەسەر ئاستی چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.