بڕی بەرهەم و هەناردەی کارەبای هەرێم (2020 - 2023)
2024-03-13 18:22:33
راپۆرتی: درەو
🔻 وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق) لە ساڵانی (2020 - 2023)؛
🔹 لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوباتدا بووەو گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستیش لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات.
🔹 بەرهەمی وزەی کارەبای هەرێم لە (2023)دا بڕەی (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.
🔹 لە ساڵی (2020)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، لە (2021)دا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە (2023)شدا (3 هەزار و 486) مێگاوات بووە.
🔹 لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە.
دەستپێک
بەپێی داتاو ڕاپۆرتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزاراتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، کە فەرمانگەی نابراو ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی (وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مێگاوات) بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرەتەکانی بەردەست کە بۆ ساڵانی (2020 - 2023) بڵاو کراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەشەکردنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، بۆ نمونە بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2021) دا ئاستەکە بەرزبووتەوە بۆ (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا دابەزیوەتەوە بۆ (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات و بەردەوام هەناردەکردن کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە.
یەکەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2023 بە مێگاوات
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2023)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، لەو بڕەش (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ساڵی (2023) لە مانگی شوباتدا بووەو کۆی بەرهەم گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات.
وزە (کارەبا)ی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەک لە چارتی ژمارە (1)دا هاتووە، بەردەوام ئاستی هەناردەکردنی وزەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی نیشتمانی عێراق زیادی کردووە و لە مانگی (کانونی یەکەمی 2023) دا گەیشتووە بە (هەزار و 171) مێگاوات کارەبا بە ڕێژەی (32%)ی کۆی بەرهەمی کارەبای هەرێم.
دووەم؛ بەرهەمی کارەبای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023
پاڵپشت بە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات.
لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (305) مێگاوات بە ڕێژەی (10%) زیادی کردووە.
بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (69) مێگاوات بە ڕێژەی (2%) کەمی کردووە.
لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) بڕی (182) مێگاوات بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووە.
بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
سێیەم؛ بری کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023
وەک داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 800) مێگاوات.
لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم گەیشتووە بە (2 هەزار و 875) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (75) مێگاوات بە ڕێژەی (3%) زیادی کردووە.
بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 674) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (201) مێگاوات بە ڕێژەی (7%) کەمی کردووە.
لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 704) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) تەنها بڕی (30) مێگاوات بە ڕێژەی (1%) زیادی کردووە.
بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
چوارەم؛ هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023
هەر بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە. بە مانایەکی تر؛
لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی بڕی کارەبا هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق گەیشتووە بە (498) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (230) مێگاوات بە ڕێژەی (86%) زیادی کردووە.
هەروەها لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق بریتی بووە لە (630) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (132) مێگاوات بە ڕێژەی (27%) زیادی کردووە.
لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق گەیشتووە بە )782) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) جارێکی تر بڕی (152) مێگاوات بە ڕێژەی (24%) زیادی کردووە.
بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
سەرچاوەکان
1. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2020) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFt
2. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2021) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFx
3. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFD
4. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/3fxGN