Draw Media

"هەرێم ڕێگا نادەن سەردانی دامەزراوە نەوتییەکانی بکەین"

"هەرێم ڕێگا نادەن سەردانی دامەزراوە نەوتییەکانی بکەین"

2024-03-09 14:01:08


(دره‌و):
"هیچ زانیارییه‌كمان سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نییه‌و كۆمپانیاكان به‌ره‌و دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی هه‌رێمه‌" وه‌زیری نه‌وتی عێراق وا ده‌ڵێ.  
ئاریان تاوگۆزی ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بینیوه‌. تاوگۆزی رایگه‌یاند، وەزیری نەوتی عێراق وتویه‌تی هیچ زانیاریەکمان سەبارەت بە بەهەرمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نیەو تائێستا سۆمۆ یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێم وەرنەگرتوە.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌" هەندێک لەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم کاردەکەن، دەیانەوێت بەرەو تەحکیمی نێودەوڵەتی بڕۆن و ئەوەش کێشەی هەرێمە" ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ی قسه‌ی تاوگۆزی.
جێگری وەزیری نەوتی عێراقیش قسه‌ی كردووه‌و باسی له‌وه‌كردووه‌" هەرێم ڕێگا بە تیمەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق نادەن سەردانی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم بکەن". 
ئاریان تاوگۆزی ده‌ڵێ" ئەو کێشانەی کە لەنێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند هەیە سەبارەت بە نەوت لەسەر تێچوی دەرهێنانی نەوتە، لە عێراق نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٨ هەزار بۆ ٩ هەزار دیناری عێراقییەو لە هەرێم بڕی ٢٠ دۆلاری بۆ دیاریکراوە، هەروەها لە عێراق بڕی یەک دۆلارو بیست سەنت دانراوە بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک، بەڵام لە هەرێم بڕی ٦ دۆلار بۆ گواستنەوەی دانراوە، کە ئەمانەش پێچەوانەی یاسای بودجەی گشین و عێراق ناتوانێت پێیانەوە پابەندبێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand