حه‌وت حزب هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنن
2024-03-08 11:45:25
(دره‌و):
(شیوعی و سۆسیال دیموكرات و زه‌حمه‌تكێشان و باپیر كامه‌لاو نه‌جات سورچی و خه‌فور مه‌خموری و مام خدر روسی) گفتوگۆیه‌كیان ده‌ستپێكردووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵبژاردن، بڕیاریانداوه تا رۆژی 12ی ئه‌م مانگه هاوپه‌یمانێتییه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت به یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتیی له هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
حزبی شیوعی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك، بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی شیوعی له هه‌ولێر دوێنێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تێدا كرا، به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوون له:
• محەمەد حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
• کاوە مەحمود- سەرۆکی حزبی شیوعی کوردستان
• بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
• باپیر کامەلا- سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
• نەجات سورچی- سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان
• غەفور مەخموری- سکرتێری یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان
• مام خدر ڕوسی- سکرتێری بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌و (7) لایه‌نه سیاسییه گفتوگۆیان كردوه له‌باره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی 21ی شوبات، دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی گۆڕی، شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕی بۆ (فره بازنه)و هه‌رێمی دابه‌شكرد به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه).
شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن حزبه سیاسییه بچوكه‌كان نیگه‌ران كردووه، چونكه له‌م شێوازه‌دا ده‌نگی هه‌ر حزبێك له‌ناو بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژارندا قه‌تیس ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كۆی ده‌نگه‌كان نه‌توانێت له‌و بازنه‌یه‌دا كاندیدێك سه‌ربخات بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وا ده‌نگه‌كان ده‌فه‌وتێت و ناگوازرێته‌وه بۆسه‌ر ده‌نگی كاندیدێكی تر له بازنه‌یه‌كی تر.
ئه‌م حزبانه، پێشتر‌و له‌به‌ر رۆشنایی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێكیان یان به یه‌كه‌وه ده‌یانتوانی یه‌ك كاندید بۆ په‌رله‌مان سه‌ربخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره كه شێوازه‌كه بووه به (فره بازنه‌یی)، ده‌رفه‌تی به‌رده‌میان لاوازه.
ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه، كه به‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، له دانوستانه‌كانی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردندا، شیوعی و سۆسیال دیموكرات و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش دژی شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن بوون.
ئه‌و حه‌وت حزبه‌ی كه ئێستا تاوتوێی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، له خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا به هه‌موویانه‌وه ته‌نیا (2) كورسییان هه‌بووه، كورسییه‌كه‌ی حزبی شیوعی و كورسییه‌كی شه‌راكه‌تی نێوان سۆسیال دیموكرات و حزبه‌كه‌ی باپیر كامه‌لا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گفتوگۆ سیاسییه‌كه به (دره‌و)ی راگه‌یاند، حه‌وت حزبه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی تر كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیاردراوه هه‌ریه‌كێك له لایه‌نه‌كان پێشنیاز‌و میكانیزمی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بخاته‌ڕوو، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه وه‌كو دوا واده بۆ گفتوگۆكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه دیاریكراوه، چونكه رۆژی 14ی مانگ دواین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه.
ئه‌م (7) حزبه ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن پێكه‌وه‌و به هاوپه‌یمانێتیی بچنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌نێو خۆیاندا رێكبكه‌ون و لیستێكی هاوبه‌شی كاندیده‌كانیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌رگای بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه كردوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكه‌ن، جگه له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حزبی شیوعی بۆ هاوپه‌یمانێتیی، هیچ هه‌وڵێكی جددی تر بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی نییه، یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی ناڕازیی خه‌ڵك" به‌ڵام تائێستا شتێكی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، لاهور شێخ جه‌نگیش له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی به‌دیاریكراوش ناڕازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره به‌نیازن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌وڵی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ‌ئاكام بووه.