Draw Media

وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم: ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت

وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم: ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت

2024-03-07 09:05:20


درەو:
🔹كەمال محەمەد, وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت, رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان, هیچ كێشەیەكی نیە لە بەرامبەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆ و, دانانی داهاتەكانی لە خەزێنەی دەوڵەتی عێراق, لە بەرامبەر زامنكردنی پشكی دارایی هەرێمی كوردستان.
🔹وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بڕیارەكەی دەستەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس, چواربابەت لەخۆدەگرێت, ئەوانیش: دەرهێنان و ئیدارەی نەوت و گواستنەوەو عەمباركردن و فرۆشتنە, لەچواریاندا دەكرێت بڵێین, لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە, تەنها پرسی فرۆشتن نەبێت, كە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیەو لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەكرێت.
🔹كێشەكە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی بەرمیلی نەوت, چونكە جیاوازی هەیە لە نرخی تێچوو لەنێوان هەرێم و بەغداد, عێراق ملیارەها دۆلار خەرج دەكات لەو پرۆسەیە, لەكاتێكدا هەرێم وەبەرهێنانی كردووە لەڕێی كۆمپانیاكانەوە لەو بوارەدا.
🔹لەسەرەتای ئەمساڵەوە, دوو لیژنە پێكهێنراوە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە, یەكێكیان وزاریەو ئەوی تریشیان پەرلەمانیە, بەدواداچونیان بۆ كاری ئەو (11) كۆمپانیا نەوتییە كردووە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن, هەردوو لیژنەكە گەیشتووەنەتە قەناعەت لەبارەی تێچووی دەرهێنانی بەرمیل نەوت.
🔹لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستانیش, وەزیری سامانە سرووشتیەكان رایگەیاند: پرسەكە پەیوەستە بە بەغداد, ئێمە هەموو كاتێك ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand