مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون چین ؟
2024-03-04 19:14:25
(دره‌و):
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر بازنه‌كاندا یه‌كلاكرده‌وه، مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون و پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیده‌كانیشی دیاریكرد.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیسته‌می تۆماركردنی لیستی كاندید‌و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی سیسته‌مه‌كه‌و له مادده‌ی (2)دا:
• هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر-دهۆك- سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه).
• په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێت له (100) كورسی و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌مشێوه‌یه:
- پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی
- پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی
- پاریزگای دهۆك: 25 كورسی
- پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی
پێشكه‌شكردنی كاندید
به‌گوێره‌ی مادده‌ی (3)ی سیسته‌مه‌كه:
• ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، ده‌توانن لیستی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن.
• دوو حزبی سیاسی یان زیاتر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان خۆیاندا پێكبهێنن و لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن.
• ده‌بێت هاوپه‌یمانێتیی و حزبه سیاسییه‌كان یه‌ك لیستی كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، نابێت له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا به‌شداربن.
• ده‌بێت ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له لیستی كراوه‌دا، كه هاوپه‌یمانی یان حزبه سیاسییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بێت.
• نابێت ژماره‌ی كاندید له لیستی كراوه‌دا زیاتر بێت له دوو هێنده‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، به‌و مه‌رجه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان تێیدا له 30%ی كاندیده‌كانی لیسته‌كه كه‌متر نه‌بێت.
• ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی (فه‌ردی) خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، له‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه ده‌به‌خشرێن و لیستێكی تاكه‌كه‌سی به‌ناوی خۆیانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن.
• دوای كۆتایهاتنی واده‌ی دیاریكراو بۆ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان، هاوپه‌یمانی و حزبه سیاسییه‌كان بۆیان نییه لیستی كاندیده‌كانیان بكێشنه‌وه یاخود گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن یان لیستێكی جیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا كۆمسیۆن خۆی داوای بكات.
• لیستی كاندیده‌كان پێشكه‌شی ئۆفێسه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان یاخود ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
• هاوپه‌یمانی سیاسی پابه‌نده به‌وه‌ی ئاشكرای بكات كه هه‌ریه‌كه له كاندیده‌كانی سه‌ربه كام حزبی پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن.
مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:
• ده‌بێت مه‌رجی ده‌نگده‌ری تێدا بێت بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌راندا تۆماركرابێت.
• هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت و دانیشتووی ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه بێت كه خۆی تێدا كاندید كردووه.
• ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ.
• خوێندنه‌وه‌و نوسین بزانێت.
• له‌سه‌ر تاوانی دژ بە ئه‌خلاق و ئادابی گشتی و ده‌ستپاكی سزا نه‌درابێت.
• له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دزیكردن سزا نه‌درابێت.
• به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێت كه ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر پلانی بۆ داناوه یاخود له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه.
• لیستی كاندیده‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌هلیه‌تی هه‌ریه‌كێك له كاندیده‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له رۆژی راده‌ستكردنی لیسته‌كانه‌وه وه‌ڵامبدرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه لیسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن.