له بازنه‌یه‌كدا یه‌ك حزب ناتوانێت له دوو هاوپه‌یمانیدا بێت
2024-03-03 17:09:45
(دره‌و):
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌م ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌و هه‌م رێنمایی تۆماركردنیشی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی رێنماییه‌كه له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا حزبێك ناتوانێت له یه‌ككاتدا له‌ناو دوو هاوپه‌یمانێتیدا بێت.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ی حوزه‌یران، رێنماییه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
كۆمسیۆنی عێراق رۆژی 5ی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 14ی مانگی وه‌كو واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌و ده‌ڵێ ئه‌م واده‌یه درێژ ناكرێته‌وه.
به‌پێی رێنمایی په‌سه‌ندكراوی كۆمسیۆن، هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی بریتییه له "رێككه‌وتنی نێوان دوو حزبی سیاسی یان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی، به‌جۆرێك تێیدا هه‌ر حزبێك پارێزگاری له كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی بكات"، مه‌به‌ست له حزبی سیاسی له رێنماییه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و حزبانه‌یه كه تۆماركراون و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه:
• له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، هیچ حزبێك بۆی نییه به‌شداری له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی بكات و لیستی كاندید پێشكه‌ش بكات.
• داواكاری بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتیی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یاخود له‌رێگه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی حزبه‌كانه‌وه.
• ناوی ته‌واوی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كه له‌گه‌ڵ كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی، به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌كه جیاواز بێت له ناوی هه‌ر حزب و رێكخراو و هاوپه‌یمانێتییه‌كی تر كه تۆماركرابێت یاخود له‌سه‌روبه‌ندی تۆماركردندا بێت.
• ناوی چواری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌و ئیمزاكه‌ی.
• ناوی ئه‌و حزب و رێكخراوه سیاسییانه‌ی كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌و رێكه‌وتی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان.
• ناوی چواری سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كان و ئیمزاكانیان.
• دیاریكردنی ناونیشانی باره‌گای سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
• ناوی چواری نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
• ئامرازی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌ت به نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه (ته‌له‌فۆن- ئیمێڵ- شوێنی نیشته‌جێبوون).
له‌گه‌ڵ داواكاری بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیی، ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه‌ش هاوپێچ بكرێن:
• به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوپه‌یمانێتیی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
• كۆپییه‌ك له بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌كردن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه ئیمزا كرابێت.
• ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
• ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌و میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
• میكانیزمی به‌شداربوون له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی لێی.
• میكانیزمی گۆڕینی ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
• نیسابی یاسایی بۆ بڕیاردان له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا.
• میكانیزمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌و دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه موڵك و ماڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بۆ ده‌ڕوات دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
• نابێت هاوپه‌یمانێتیی به‌ناوی یه‌كێك له حزبه به‌شداربووه‌كانییه‌وه ناوبنرێت.
• نابێت ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێچه‌وانه‌ی سیسته‌م و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت له رق و توندوتیژی بكات و وێنه‌ی كه‌سیی یان سیمبوله ئاینی و سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
• هاوپه‌یمانێتیی سیاسی ده‌بێت بڕی (5 ملیۆن) دیناری عێراقی بدات و ئه‌م پاره‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه.
رینماییه‌كانی ورده‌كاری زیاتریان تێدایه، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 14ی مانگ، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، گفتوگۆی خۆیان و پێداویستییه‌كان بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه‌و، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌ن و گروپه سیاسییه‌كاندا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌بووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئه‌و گروپه سیاسییه نوێیانه‌ی كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه.
هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه دواجار هه‌ندێك له حزبه بچوكه‌كان (له‌ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه) ناچار بكات به هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری بكه‌ن و به‌پێی قورسایی خۆیان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدی یه‌كتر به‌جێبهێڵن، به‌تایبه‌تیش له‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌فه‌وتێن و ناتوانن كاندیدی له بازنه‌كانی تر سه‌ربخه‌ن.
بۆخوێندنه‌وه‌ی ده‌قی رێنماییه‌كه كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه