یه‌كێتیی قه‌ڵای دیموكرات دیواربه‌ند ده‌كات
2024-02-21 09:52:51
(دره‌و):
یه‌كێتیی له‌رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت دیوارێك به ده‌وری قه‌ڵای دیموكراتدا له كۆیه دروستبكات و دواتر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌منیدا داوایكردووه، سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی قه‌ڵاكه راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، پرۆسه‌ی دیواردروستكردنه‌كه هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته (كۆمه‌ڵه)كانی زڕگوێز.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ڕێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت دیوارێك به‌ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له قه‌زای كۆیه دروست بكات، ئه‌م بڕیاره نیگه‌رانی حزبی دیموكراتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، محه‌مه‌د نه‌زیف قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند" دروستكردنی ئه‌م دیواره ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه مه‌تره‌ح كراوه، دانیشتمان له‌گه‌ڵ براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و ئاسایش‌دا هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامن".
"ئێستا هێزێكیان له قه‌ڵای كۆیه جێگیركردووه، به‌حساب له‌رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ئامانجیان دیواركێشانه به ده‌وری كه‌مپه‌كانی ئازادی ئێمه‌دا، هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه ئاڵۆزییه‌ك پێكنه‌یه‌ت و به لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێك بگه‌ڕێین، هیوادارم مته‌وه‌جهی ئه‌وه ببن ئه‌وه كارێكی باش نییه‌و ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كین كه یه‌كێتیی به‌رپرسه لێی و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی بنه‌ماڵه‌كانی ئێمه‌دا هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن" قادری وای وت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادارانه‌ی كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، ده‌ڵێن دروستكردنی ئه‌م دیواره به‌ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌ی حزبی دیموكراتدا له كۆیه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان ئێران و عێراقه‌و، دوای دروستكردنی دیواره‌كه، یه‌كێتیی وه‌كو به‌رپرسیاری ئه‌منیی له‌و سنوره سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی كه‌مپه‌كه‌ی دیموكرات به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و خواسته‌یه كه ئێران له رێككه‌وتنی "كۆنوسی ئه‌منیی"دا له‌گه‌ڵ عێراق داوایكردووه.
(دره‌و) له‌ناو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه له كه‌مپی (زڕگوێز)ی سنوری پارێزگای سلێمانی كه (كۆمه‌ڵه‌كان)ی تێدا جێگیر بووه، به‌دواداچوونی كرد‌و ده‌ركه‌وت تائێستا كۆمه‌ڵه‌كان هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ دروستكردنی دیوار به ده‌وری كه‌مپه‌كه‌یاندا.
رۆژی 27ی ئه‌یلولی 2023 وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی گه‌یشتنه سلێمانی، هه‌مان رۆژ به‌رپرسانی یه‌كێتیی رێنوێنیی وه‌فده ئه‌منییه‌كه‌ی ئێرانیان كرد به‌ره‌و زڕگوێز، وه‌فده‌كه كه له (حەسەن دانایی فەڕ)و (ئاغای مسگریان) پێكهاتبوون، چوونه ناو كه‌مپی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی (زڕگوێز)، دانایی فه‌ڕو مسگریان وه‌كو دوو فەرماندەی سوپای قودس چونه ناو كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی یه‌كێتیی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی چه‌ك كردووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه ده‌كه‌وێته ژێر فشاره‌وه، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی قه‌ڵاكه روبه‌ڕووی هێرشی موشه‌كی ئێران بووه‌وه، ساڵی 1996 له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی پارتی و یه‌كێتیدا، سوپای ئێران به ره‌زامه‌ندی یه‌كێتیی چووه نزیك كه‌مپه‌كه‌و تۆپبارانی كرد.