حكومه‌ت تاوتوێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
2024-02-21 09:08:36
(دره‌و):
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ تاوتوێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدراڵی ببێت، ده‌بێت لایه‌نی چاو‌دێر به‌سه‌ر پارێزگاره‌كانه‌وه دیاری بكات، ئه‌مه‌ش له‌دۆخێكدا كه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی هه‌یه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری 24ی ئه‌یلولی 2023ی دادگای فیدراڵی عێراقدا، بڕیارێك كه مادده‌ی (2)ی یاسای ژماره‌ی (2)ی ساڵی 2019ی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی ئه‌م حوكمه، دادگای فیدراڵی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه.
له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، هێشتا ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌ركارن، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراقه‌وه رابگه‌یه‌نێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت له‌مه‌ودوا پارێزگاره‌كان ده‌بن به كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانیش ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێن.
هه‌ریه‌كه له ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا پۆسته‌كانیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی لێكه‌وته‌ی بۆ پێش خۆی (اپر رجع) نییه، كێشه‌ی یاساییان بۆ دروست نابێت و ده‌توانن له پۆسته‌كانیاندا بمێننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پابه‌ند بێت به بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ده‌بێت لایه‌نی چاودێریكار به‌سه‌ر كاری پارێزگاره‌كانه‌وه دیاری بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه ئیتر لایه‌نی چاودێریكار نامێنێت.
ساڵی 2019 كه خۆپیشاندانه‌كانی تشرین له عێراق سه‌ریانهه‌ڵدا، یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بوو، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێیان وابوو ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه هیچ سودێكیان نییه‌و بوونه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا، بۆیه په‌رله‌مانی ئه‌وكاتی عێراق به بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و په‌رله‌مانتارانی له هه‌ر پارێزگایه‌ك كرد به چاو‌دێر له‌سه‌ر پارێزگاره‌كان، ئه‌م دۆخه له عێراق تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌رده‌وام بوو، ئێستا زۆرینه‌ی پارێزگاكان پارێزگاری نوێیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام له پارێزگای كه‌ركوك كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار دواكه‌وتووه، هێشتا په‌رله‌مانتارانی عێراق له سنوری كه‌ركوك چاودێرن به‌سه‌ر كاره‌كانی پارێزگاره‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه جیاوازه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتار نه‌ماوه ببێ به چاو‌دێر له‌سه‌ر پارێزگاره‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم لایه‌نی چاودێریكار به‌سه‌ر پارێزگاره‌كانه‌وه دیاری بكات و له باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگه وه‌زیری ناوخۆی خۆی كاری چاودێرییه‌كه بكات.
له شوباتی 2022وه دادگای فیدراڵی عێراق زنجیره‌یه‌ك بڕیاری قورسی له‌دژی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، كه جگه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی هه‌موو بڕیاره‌كانی تر بووه، له‌وانه:
• بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له 15ی شوباتی 2022دا.
• بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 30 ئایاری 2023دا.
• دواین بڕیار كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بوو، له 24ی ئه‌یلولی 2023 ده‌رچووه.
• ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیارێكی قورس‌تر له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی سیاسی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات كه تایبه‌ته به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
له هه‌رێمی كوردستان له‌دوای روخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه (2003) دده‌ستیپێكردووه، له 21 ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا دووجار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئه‌نجامداوه، هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م له 2005 و هه‌ڵبژاردنی دووه‌میش له 30 نیسانی 2014 به‌ڕێوه‌چووه، واتا سازدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم زیاتر له (6) ساڵ له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه.
تاوتوێكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له‌كاتێكدایه به‌مدواییه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی رێككه‌وتنێكی تریان كردووه له‌نێوان خۆیاندا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.