دادگا كۆمسیۆن پابه‌ند ده‌كات به وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك
2024-02-20 08:33:09
(دره‌و):
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی ره‌تكرده‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی ده‌كرد، به‌ڵام سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی په‌ره‌سه‌ندو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پابه‌ندكرد به‌وه‌ی به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكدا بكات.
هه‌ریه‌كه له (ئه‌میل بوتروس قوسته‌نتین)و (محه‌مه‌دمه‌هدی ئه‌مین سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كركوكنا) له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا سكاڵایان له‌دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماركرد، داوایان له دادگا كرد ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكدا نه‌كردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2023ی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا هاتووه.
ئه‌م دوو كه‌سه له سكاڵاكه‌یاندا هاوكات داوایان له دادگا كردبوو فه‌رمانێكی سالاریی (ولائی) ده‌ربكات و به‌پیی ئه‌م فه‌رمانه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پابه‌ند بكات به‌وه‌ی دروستی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م سكاڵایه یه‌كلاده‌بێته‌وه.
دادگای فیدراڵی فه‌رمانی سالاری ده‌رنه‌كردو سكاڵاكه‌شی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سكاڵاكه له تایبه‌تمه‌ندی كاری دادگا نییه، هاوكات ئه‌و به‌شه‌ی سكاڵاكه‌شی ره‌تكرده‌وه كه داوای وردبینی ده‌كات له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
هاوكات دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك ده‌ركرد كه حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له كه‌ركوك له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆماریكردبوو.
له سكاڵاكه‌یدا حه‌سه‌ن تۆران داوا له دادگای فیدراڵی كردبوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند بكات به‌وه‌ی به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك بكات، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به مادده‌ی (13)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دادگا وه‌ڵامی ئه‌رێنی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دایه‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پرۆسه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك ته‌واو بكات.
به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه له هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان هه‌بوو بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه، گومانیان له تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكاتیش دادگای فیدراڵی ره‌تیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخات، ئه‌مه له جیاوازی تێگه‌یشتن له بڕگه‌كانی مادده‌ی 13ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، عه‌ره‌ب و توركمان وا له‌م مادده یاساییه تێگه‌یشتبوون كه یاساكه كۆمسیۆنی پابه‌ندكردووه وردبینی له لیستی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكدا بكات و به‌بێ ئه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ناچێت، كۆمسیۆن لیژنه‌ی بۆ وردبینییه‌كه دروستكردبوو، به‌ڵام كاره‌كانی ئاسته‌نگی تێكه‌وت و ته‌واوی نه‌كرد، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد له لیستی ده‌نگده‌راندا ده‌یان هه‌زار ده‌نگ بۆ پێكهاته‌ی كورد زیادكراوه.
ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن پێشتر نه‌یتوانیبێت وردبینی تۆماری ده‌نگده‌ران بكات، ئێستا ئیتر دادگای فیدراڵی پابه‌ندی كردووه به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پرۆسه‌ی وردبینییه‌كه ته‌واو بكات.