ئه‌مریكا دۆسیه‌ی داعش به توركیا دەسپێرێت؟
2024-02-19 08:25:30
راپۆرتی: هێمن خۆشناو
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) دژ به شانه خه‌وتووه‌كانی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئۆپاراسیۆنێكی به‌رفراوان دژ به ئه‌ندامانی داعش ده‌ستپێده‌كات و ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م رێكخراوه راده‌گه‌ینێت.
(عه‌لی یه‌رلیقایا) وه‌زیری ناوخۆی توركیا له (8 شوباتی 2024) رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی 147 گومانلێكراویان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی داعش ده‌ستگیركردووه، ئه‌م ئۆپاراسیۆنه‌ش دوای ئه‌و هێرشه هات كه رێكخراوی ناوبراو له (28 كانوونی دووه‌می 2024) له ئیستانبۆڵ بۆ سه‌ر كلێسای (سانتا ماریا) ئه‌نجامیدا بوو.
جوڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌م دوایه‌دا چه‌ندین پرسیار ده‌وروژێنێت ده‌رباره‌ی هۆكارو ئاماژه‌كانی هه‌ڵكشانی توركیا دژ به شانه خه‌وتووه‌كانی داعش و پروپاگه‌نده‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه. به‌تایبه‌تی كه ئه‌م جوڵه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپاراسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌تایبه‌تی تریش كه ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا‌و عێراق له ئارادایه!
له پشت جوڵه‌ی ئه‌م دوایه‌ی توركیا دژ به داعش چ په‌یامێك خۆی حه‌شارداوه؟
دوای ئه‌وه‌ی (هه‌سه‌ده) به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له (25 ئابی 2022) قۆناخی دووه‌می ئۆپاراسیۆنی (مرۆڤایه‌تی و ئاسایش) بۆ سه‌ر كه‌مپی (ئه‌لهۆل) ده‌ستپێكردو له ئه‌نجامدا ده‌یان ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركردو ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌دا گرت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌م جوڵه‌یه‌ی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ئۆپاراسیۆنێكی هه‌واڵگری هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی دیاری داعش (حه‌جی زه‌ید ئه‌لعێراقی) ده‌ستگیركراوه. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌نگدانه‌وه‌ی ترسی وڵاته‌كه‌ی بوو له ئۆپاراسیۆنی هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر (ئه‌لهۆل)، نه‌وه‌كو به‌ڵگه‌ی هاتوچۆی داعش بۆ توركیا‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌وتبێته ده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م سیناریۆیه رۆژێك دوای قۆناخی سێیه‌می هه‌ڵمه‌تی (هه‌سه‌ده) بۆ سه‌ر (ئه‌لهۆل) له (27 كانوونی دووه‌می 2024)، داعش له‌ناوه‌ڕاستی شاری ئیستانبۆڵ هێرشێكی بۆ سه‌ر كلێسای (سانتا ماریای ئیتاڵی) ئه‌نجامدا، كه كات و شێوازی هێرشه‌كه چه‌ندین گومان و پرسیار دروستده‌كات!
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌كرێت جوڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر داعش و هێرشی داعش‌یش بۆ سه‌ر كلێساكه‌ی ئیستانبۆڵ، وه‌كو چه‌ند په‌یامێكی توركیا بۆ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بخوێنینه‌وه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
- رێكخراوی داعش له سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی توركیا. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه بدات، له‌مه‌ودا درێژدا (هه‌سه‌ده) ناتوانێ به‌ره‌نگاری داعش بێته‌وه، توانای پاراستنی سنوره‌كانی نیه‌و زیندانه‌كان كه به هه‌زاران گیراوی داعشی لێیه ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی. توركیا له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵده‌دات ره‌وایه‌تی بۆ داگیركردنی ناوچه كوردییه‌كان به‌ده‌ستبێنێت.
- رازیكردنی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی له سوریادا، دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و گرتوخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تێدایه راده‌ستی توركیا بكات. له‌م باره‌یه‌وه توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌رگومێنتی ئه‌ندامیه‌تی ناتۆ به‌كاربێنێت تا ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی رازی بكات.
- سودوه‌رگرتن له‌م په‌یامه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی ئه‌مریكاو جیهانی رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی (ئێف 16) به توركیا په‌كی نه‌كه‌وێت.
ئه‌و فاكته‌رانه چین تا توركیا خۆی بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا نمایش بكات؟
هه‌وڵی توركیا بۆ خۆ نمایشكردن وه‌كو جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریادا هه‌وڵێكی نوێ نیه، به‌ڵكو ئه‌م بیرۆكه‌یه له ساڵی 2019 بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، له‌وكاته‌ی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا دا، به‌ڵام دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌جێهێشتنی سوریا به‌هۆی گوشاری ناوخۆیی و جیهانییه‌كان گفتوگۆی ئه‌م بیرۆكه‌ی كپكرده‌وه.
له ئێستاشدا به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئه‌منی، به‌تایبه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌نێوان هێزی ئه‌مریكاو ملیشیا ئێرانییه‌كان له سوریادا، توركیا هه‌وڵده‌دات جارێكی دیكه ئه‌م بیرۆكه‌یه بوروژێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ترسی وڵاتانی هاوپه‌یمانیش ده‌قۆزێته‌وه له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی ئه‌م گرتوخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تیادا راگیراون له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی و توندڕه‌وی له كه‌مپی (ئه‌لهۆل) دا.
ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت ده‌داته توركیا مكوڕ بێت له‌سه‌ر ئه‌م خۆ نمایشكردنه، دۆزینه‌وه‌ی (ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی) رێكخراوی داعشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (سه‌باحی توركی) له (10 ئابی 2023 دا) پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیستانبۆڵ ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی داعش. وه‌كو ئه‌م رۆژنامه‌یه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، داتای سه‌ره‌كی داعش زانیاری وردی له‌خۆ گرتووه ده‌رباره‌ی 9 هه‌زارو 952 ئه‌ندامی داعش كه به وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو كه نزیكه له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، پێیوایه ماوه‌یه‌كی درێژه چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوایی له نێویاندا (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا هتد...) به‌دوای ئه‌م داتایانه ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی (گورگه نوستووه‌كانی) داعش له وڵاتاكه‌نیان بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌و پێیه‌ی توركیا لێزان و لێهاتووه له دروستكردن و به‌كارهێنانی كارته‌كان بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی، ئه‌وه بێ دوودڵی هه‌وڵده‌دات ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی داعش بكاته كارتێك و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا دژ به كورد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌كاری بێنێت. له‌به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری ناو داتاكه‌ی داعش گوشار له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات تا به داخوازییه‌كانی رازی بن.
ئه‌وه‌ی زیاتر نیازی توركیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ده‌نگۆی میدیاكانی توركیا بوو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی داتاكه‌ی داعش. زۆربه‌ی میدیاكانی توركیا له‌و كاته‌دا هاوڕابوون كه:" ئه‌ندامانی داعش بۆ فرۆشتنی ئه‌م داتایانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئێران دانوستانی جدیان هه‌بوو. ئاماده‌بوون به‌رامبه‌ر به (9 ملیۆن و 33 هه‌زار دۆلار) ئه‌م ناوه‌نده راده‌ستی ئێران بكه‌ن".
بانگه‌شه‌ی میدیای توركیا‌و هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی داتای داعش به هه‌واڵگری ئێرانه‌وه دوو واتای لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌لایه‌ك ده‌خوازن به گوێی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانیدا بچرپـێنن كه توركیا ئێوه‌ی له كاره‌سات رزگار كردووه، ده‌بێت پاداشتی چاكه‌ی توركیا بده‌نه‌وه‌و دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا له رێگای میدیاكانه‌وه به جیهانی رۆژئاوا ده‌ڵێت:" ئه‌وه ئێرانه له پشت داعش وه‌ستاوه‌و ختۆكه‌ی ده‌دات تا كلێسای كریستیان و جووه‌كان له توركیا بته‌قێنێته‌وه".
توركیا هه‌وڵده‌دات جوڵه‌ی ئه‌م دوایه‌ی داعش به هه‌واڵگری ئێران ببه‌ستێته‌وه!
هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی جوڵه‌ی داعش به ئێران له‌م كاتانه‌دا كه ململانێی ملیشیاكانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریكا له هه‌ڵكشان دایه، به‌تایبه‌تی دوای كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له (تاوه‌ر 22) دا، ئاماژه‌یه به هه‌وڵی توركیا بۆ خۆ پێشنیاركردن تا جێگای ئه‌مریكا بگرێته‌وه.
توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌مریكا رازی بكات كه وڵاته‌كه‌ی باشترین بژارده‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش، له‌مه‌شیاندا پشت به هاوكاری ملیشیا سورییه‌كانی نزیك له‌خۆی ده‌به‌ستێت. له رابردووش‌دا توركیا به به‌رده‌وامی ملیشیا چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له‌خۆی وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و و دژ به داعش وه‌سف كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌خوازێت ململانێی ئه‌مریكا – ئێران بقۆزێته‌وه‌و تا ئه‌مریكا رێگای پێبدات له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زیاتر بێته ناو سوریاوه.
ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی جه‌نگی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا – ئێران، هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) خۆیان له شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت به‌دوور ده‌گرن و ناخزێنه ناو ئه‌م شه‌ڕه. بۆیه توركیا پێیوایه به‌رپابوونی شه‌ڕی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا – ئێران باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بكات تا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیكردنی پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعشی پێ‌بسپێرن.
هۆكارێكی دیكه كه له‌پشت ئه‌م خۆ نماشیكردنه‌ی توركیا ده‌وه‌ستێت، ناكۆكی و ململانێی ئه‌نقه‌ره‌یه له‌گه‌ڵ ته‌هران له‌مه‌ڕ سه‌پاندنی هه‌ژ‌موونیان به‌سه‌ر عێراقدا. توركیا پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی له‌ناوبردنی داعشی پێبسپێردرێت، ئه‌وه زه‌مینه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی بۆ ده‌ڕه‌خسێت تا ده‌گاته سه‌ر سنوری نێوان سوریا‌و عێراق، به‌م شێوه‌یه نزیكی شه‌نگال ده‌بێته‌وه، كه له‌نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی دژ به توركیا هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه. چونكه چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌نگال گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی دروستكرد بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی (به‌غدا – هه‌ولێر) له‌باره‌ی شه‌نگال كه له (9 تشرینی یه‌كه‌می 2020) به‌هۆی گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتن، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی بریتی بوو له ده‌ركردنی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له‌م ناوچه‌یه‌دا.
ئامانجێكی دیكه‌ی توركیا له خۆ پێشنیاركردن و پێشنیاركردنی ملیشیاكانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ملیشیا ئێرانییه‌كان، په‌یوه‌سته به ویستی توركیا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی گروپه ملیشیا سورییه‌كان و ناساندیان وه‌كو هێزێكی میانڕه‌وی دژ به تیرۆر، تا بتوانێ له رێگای ئه‌مانه‌وه له به‌هاو رۆڵی (هه‌سه‌ده) كه‌مبكاته‌وه كه له شه‌ڕی داعشدا به‌ده‌ستی هێناوه.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه بكه‌ین: ئایا ئه‌مریكا به پێشنیار‌و خۆ نمایشكردنی توركیا رازی ده‌بێت؟ ئایا به‌بێ سازشكردن له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) ئه‌مه مومكینه؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به‌نده به‌م چه‌ند ئه‌گه‌ره‌وه:
یه‌كه‌م: ناكرێت به‌بێ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مریكا له سوریادا توركیا ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا. به‌ڵام له دوای به‌رپابوونی جه‌نگی غه‌زه هه‌موو ئاماژه‌كان جه‌خت له مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه.
دووه‌م: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌لایه‌ك به ته‌نیا جێهێشتنی (هه‌سه‌ده) كه تا ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو بووه، له‌ناوچه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو سوریا خۆیان مه‌ڵاس داوه تا گورز له‌م هێزه بوه‌شێن و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ژێر ده‌ستی به نه‌وت داگیر بكه‌ن، ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و رایگشتی دژ به ئه‌مریكا ده‌جوڵێنێت. ره‌نگدانه‌وه‌و لێكه‌وته‌ی زۆر ده‌مدرێژیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێدێڵێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌رێكی دیكه كه له به‌رده‌م ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه، هه‌وڵدانه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان توركیا‌و هه‌سه‌ده، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. به‌ڵام ئه‌مه‌یان هێجگار زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌ریه‌ك له توركیا‌و هه‌سه‌ده مه‌رجی ئاڵۆزیان بۆ یه‌كتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی له‌م جۆره.
له ئه‌نجامدا، پێشنیار و ویستی توركیا مه‌ترسی و ئاڵۆزی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌و دۆخه ئاڵۆز و ناهه‌مواره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جگه له قه‌یرانی بێ متمانه‌یی له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و توركیا په‌یوه‌ست به داعش، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی توركیا له باكوری سوریا كوژراون و چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و داعشیان پشتڕاست كردۆته‌وه.