Draw Media

ئەپیكۆر: بەغداد گەمارۆی خستووەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان

ئەپیكۆر: بەغداد گەمارۆی خستووەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان

2024-02-17 06:59:47



درەو:
 كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان, ئەپیكۆر ( APIKUR), داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات, هۆشداری بداتە بەغداد و فشاری لێبكات  بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان, لەمیانی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن, كە بەوتەی كۆمەڵكە بەهۆی پاڵنەری سیاسیەوە راگیراوە.
🔹 مایلز كاجینز, وتەبێژی (APIKUR) رایگەیاندووە: ئێمە پێویستمان بە رێوشوێنێكی دەستبەجێ‌ هەیە بۆ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق, بە پێویستی تەرخانكردنی بودجەی تەواو بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆریەكانی نێوان عێراق و توركیا.
🔹كۆنگرەی میونشن دەرفەتێكە بۆ ئاگاداركردنەوەی سودانی, بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و بودجە بەشێوەیەكی دەستبەجێ‌, ئەگەر بەغداد چاوەڕوانی هاوكاری زیاترە لەلایەن ئەمریكاوە.
🔹 لەهەمان كاتدا, ئەپیكۆر لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پیران و سەرۆكی لیژنەی دادوەری, سیناتۆر دیك دوربینی كردووە, داوا لەولایەتە یەكگرتووەكان دەكات, رێوشوێن دژی ئەو گەمارۆیە بگرێتەبەر ,كە بە پاڵنەری سیاسی خراوەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان.
🔹داواشیان لێدەكات, ئەو پرسە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بوروژێنن, فشار لە حكومەتی عێراق بكەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دەستبەجێی پێویست, بۆ كردنەوەی هێڵی بۆری عێراق توركیا.
🔹 داخستنی بەردەوامی بۆری نەوتەكە, گەمارۆیەكی نەوتیە لەسەر هەرێمی كوردستان و  زیانی راستەوخۆ بە بەرژەوەندی و وەبەرهێنانەكانی ئەمریكا دەیەگەیەنێت.
🔹 پێویستە چاوبخشێنرێتەوە بە مەرجەكانی پەیوەست بەهاوكارییەكانی داهاتووی ئەمریكا بۆ عێراق, ئەگەر بە بەغداد بەردەوامبێت لە خنكاندنی هەرێمی كوردستان لەڕووی ئابوریی و وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریكاو بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand