سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

یوسف محەمەد: بارزانی بۆی نیە بۆ خولێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تەمموز 2018

یوسف محەمەد: بارزانی بۆی نیە بۆ خولێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 

" ئەو ئیددیعایە ڕاستنیە كە لە خولی داهاتوی پەرلەمان، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشوی هەرێم بۆی دەبێ جارێكی تر خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكاتەوە" ئەمە وتەی یوسف محەمەد سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستانە، كە لە نوسینێكدا بەناوی (یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم) لە پەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی.
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كە كاندیدی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم دەنوسێت" هەر لە سەرەتای تێپەڕاندنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم، ئەم دامەزراوەیە، وەك سەفقەیەك بەرامبەربە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دروستكرا، نەك پێویستیی هەرێمی كوردستان و سیستمی حوكمڕانییەكەی بە بونی دامەزراوەیەكی لەم شێوەیە"
سەبارەت بە مافی خۆكاندیدكردنەوەی بارزانی بۆ خولێكی دیكە یوسف محەمەد پێی وایە" هەر كات بویسترێ پێش پەسەندكردنی دەستوری هەرێم، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجام بدرێ، ئەوا هەر بە پێی ئەم یاسایەی ئێستای سەرۆكایەتیی دەكرێت كە مافی خۆ كاندیدكردنی تەنها بە دو خول دیاریكردوە" ئەوەشدەڵێت كە " ئەو ئیددیعایە ڕاستنیە كە لە خولی داهاتوی پەرلەمان، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشوی هەرێم بۆی دەبێ جارێكی تر خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكاتەوە"
یوسف محەمەد سوربوونی خۆی لەسەر" پرەنسیپە جێگیرەكانمان و لە خولی ئایندەی پەرلەمانی كوردستانیش هەر كار بۆ هێنانەكایەی سیستمێكی حوكمڕانیی خەڵك سالار ئەكەین" هاوكات پەسەندكردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم" هەنگاوێكی گرنگە بۆ وەستاندنی هەڵەیەكی دیكەی ڕابردو و، ڕێككەوتن لەسەر سیستمی پەرلەمانیی تەواو لە خولی داهاتوی پەرلەمان"

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە