پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی و هەڵەبجە بۆ گۆڕان
2024-02-13 08:02:40
درەو:
یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رێككەوتن، پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی و هەڵەبجە بۆ گۆڕان،
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەی یەكشەمەی نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر، گفتوگۆیانكردووە لەسەر گۆڕین و ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی داوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووەو بزووتنەوەی گۆڕانیش رازی بووە.
لەدوای هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یەكێتی و گۆڕان لە 12ی تشرینی دووەمی 2014 رێككەوتنێكیان واژۆكرد بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین.
بڕیارە یەكێتی و گۆڕان ئاڵو گۆڕی پۆستەكان بكەن بەم شێوەیە.
• پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕانەوە دەبێتە یەكێتی
• پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لە یەكێتیەوە دەبێتە گۆڕان
• پۆستی قایمقامی سلێمانی كە یەكێتیە دەدرێتە گۆڕان
• پۆستی قایمقامی هەڵەبجە كە یەكێتیە دەدرێتە گۆڕان
ئێستا لە سنوری (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین) لای بزووتنەوەی گۆڕانە:
• پارێزگاری سلێمانی
• جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
• جێگری سەرۆكی ئیدارەی گەرمیان
• جێگری سەرۆكی ئیدارەی راپەڕین
• قایمقامی كەلار
• قایمقامی دەربەندیخان
• قامیقامی پێنجوێن
• قایمقامی هەڵادزێ
• بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی
• بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی
• بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
• بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی
• بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی
• جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
• بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەرێزخان
• بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ
• سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ
• بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان
• بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان
• بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت
• بەڕێوەبەری ناحیەی بەرزنجە