بەشێك لە كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی كوردستان
2024-02-06 18:14:30
درەو:
هێشتا وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، حزبە سیاسیەكان لەناو كادرو لایەنگرانیاندا لیستی كاندیدەكانی خۆیان دیاریكردووە، چاوەڕوان دەكرێت دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە 11ی ئەم مانگە بڕیاربدات، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژەكانی كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو دیاری دەكات بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە ئێستادا خۆی ئامادەكردووە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری بڕیاریداوە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم بۆیان نەبێت خۆیان كاندید بكەنەوە، هەرچەندە بەشێكیان خواستی دووبارە خۆكاندیدكردنەوەیان هەیە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ بەرپرسانی كۆمەڵی دادگەری قسەی كردووە، ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری دەستكەوتووە كە ئەمانەن:
شوان رابەر هەولێر
قومریە بەرزنجی هەولێر
ئەنوەر سەباح هەولێر
حەكیم حەمد راپەڕین
شنۆ پێنجوێنی پێنجوێن
سەباح قارەمان شارەزوور
مرواری محەمەد سلێمانی
باوەڕ جەمال سلێمانی
تۆفیق مستەفا
عەباس محەمەد
پارێزەر كەژاڵ
• لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا كۆمەڵی دادگەری كوردستان (109 هەزارو 494) دەنگ و (7) كورسی بەدەستهێناوە