Draw Media

گرافیك: ساڵڕۆی بڕیاری پاشەكەوتی موچە (2016/2/3)

گرافیك: ساڵڕۆی بڕیاری پاشەكەوتی موچە (2016/2/3)

2024-02-03 09:32:16


درەو:


ئەمڕۆ (3ی 2ی 2024) هەشت ساڵی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاشەکەوتی موچەی موچەخۆران، ئێستاش نەک چارەنوسی موچە فەوتاوو خەرجنەکراوەکان روون نیە، بەڵکو ئایندەی موچەی موچەخۆرانیش ناڕوونە، لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم لە کابینەی هەشتەم و درێژبوونەوەی بۆ سەردەمی کابینەی نۆیەم و تا ئێستا؛  
لە (108) مانگی ڕابردوودا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەخۆران تەنها (49) موچەی تەواویان وەگرتووە، (15) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە.
کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار.
سەرباری پاشەکەوت و لێبڕینی موچە، لە (1ی1ی2016) پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان ڕاگیراوەو ئەو داهاتەی بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەی موچەخۆرانەوە لە (8) ساڵی ڕابردوودا بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە بریتیە لە؛ (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار، لە هەردوو کابیەی هەشتەم و نۆیەمدا.
هەر بۆیە؛
🔹 کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دیناری فەرمانبەرانی هەرێم پاشەکەوتکردووە.
🔹 لە کابینەی نۆیەمدا حکومەتی هەرێم بڕی (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دیناری موچەخۆرانی بڕیوە.
🔹 (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار، بەهۆی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەوە لە هەردوو کابیەی هەشتەم و نۆیەمدا خەرج نەکراوە.
کەواتە؛
🔹 کۆی شایستە داراییەکانی موچەخۆران لای حکومەتی هەرێم (27 ترلیۆن و 580 ملیار و 365 ملیۆن  و 800 هەزار) دینارە.
ئەگەر ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین موچەخۆرێک بڕی موچەکەی (ملیۆنێک) دینار بێت، ئەوا بەهۆی پاشەکەوت، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بڕی (48 ملیۆن و 320 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand