سوپای پاسداران گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانی له سوریا ده‌كێشێته‌وه
2024-02-01 11:28:13
(دره‌و):
پێنج سه‌رچاوه‌ی ئاگادار رایانگه‌یاند سوپای پاسدارانی ئێران به‌هۆی زنجیره هێرشه كوشنده‌كانی ئیسرائیله‌وه، جێگیركردنی گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانی له سوریا كه‌مكردوه‌ته‌وه‌و زیاتر پشت به گروپه شیعه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران ده‌به‌ستێت بۆ پارێزگاریكردن له هه‌ژمونی خۆی له‌وێ.
له‌دوای هاتنیه‌وه بۆ سوریا به‌ر له یه‌ك ده‌یه، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د له جه‌نگی ناوخۆیدا، سوپای پاسداران روبه‌ڕووی یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناغه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه له سوریا، له‌كانونی یه‌كه‌مه‌وه هێرشه‌كانی ئیسرائیل زیاتر له (6) ئه‌ندامی سوپای پاسدارانیان كوشتووه، یه‌كێكیان له گه‌وره فه‌رمانده‌كانی هه‌واڵگری سوپای پاسداران بوو.
سێ سه‌رچاوه به (رۆیته‌رز)یان راگه‌یاند، له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی پارێزگاران له تارانه‌وه داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاری ئێران بۆ كشاندنه‌وه‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانی له سوریا بۆ ئه‌وه‌یه ئێران رانه‌كێشرێت بۆ ئه‌و ململانێیانه‌ی كه له‌سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌ره‌سه‌ندندایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵین، ئێران نیازی نییه له سوریا بكشێته‌وه‌و سوریا به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له بازنه‌ی هه‌ژموی تاران، بیركردنه‌وه له‌م بابه‌ته تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی، كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی بزوتنه‌وه خوڕاگری ئیسلامی فه‌له‌ستین "حه‌ماس" بۆسه‌ر ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ردا، هه‌ڵگیرسا.
ئێران كه پاڵپشتیكاری حه‌ماسه، هه‌وڵی خۆدورخستنه‌وه له‌م ململانێیه ده‌دات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نانه‌ت پشتیوانی له‌و گروپانه‌ش ده‌كات كه له لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه "به‌ره‌ی موقاوه‌مه" دژ به ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، چونه‌ته ناو جه‌نگه‌كه‌وه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان، كه به‌رپرسێكی ئه‌منیی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌و له‌لایه‌نی تارانه‌وه ئاگاداریی هه‌یه وتی:" فه‌رمانده باڵاكانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌یان ئه‌فسه‌ری پله مامناوه‌ند سوریایان به‌جێهێشتووه"، ئه‌مه‌ی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی ئێران له سوریا ناوبرد.
سه‌رچاوه‌كه ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه سوریایان به‌جێهێشتووه، (رۆیته‌رز)یش نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌یان دیاری بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) هه‌روه‌ها نه‌یتوانی ده‌ستی به سوپای پاسداران بگات بۆ زانینی كۆمێنتی ئه‌وان، وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سوریاش وه‌ڵامی هیچ پرسیارێك له‌رێگای ئیمێڵه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه ناداته‌وه.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سوریاوه، ئێران هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری ناردوه بۆ سوریا، له‌كاتێكدا له‌ناو ئه‌وانه‌دا ئه‌ندامانی سوپای پاسداران هه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی فه‌رمی وه‌كو راوێژكار كارده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری ئه‌مانه له گروپه چه‌كداره شیعه‌كانن له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه.
سێ سه‌رچاوه وتیان، سوپای پاسداران به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی (حزبوڵا) له دوره‌وه پرۆسه‌كانی خۆی له سوریا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌م گروپه لوبنانییه‌ش به‌م په‌له په‌له وه‌ڵامی داواكاری (رۆیته‌رز)یان نه‌دایه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كه به‌رپرسێكی ناوچه‌یی نزیك له ئێرانه، وتی: ئه‌وان هێشتا له سوریان، به‌ڵام نوسینگه‌و شوێنی مانه‌وه‌یان به‌جێهێشتووه‌و خۆیان له‌به‌رچاو دورخستوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئێرانییه‌كان ده‌ست له سوریا به‌رناده‌ن، به‌ڵام بوون و جموجوڵی خۆیان تا دواین ئاست كه‌مكردوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن، تائێستا گۆڕانكارییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كان نه‌بووه، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان كه ئێرانییه ده‌ڵێ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئاماده‌گی راوێژكاره ئێرانییه‌كان یارمه‌تیده‌ری تاران ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی تاران نه‌چێته ناو جه‌نگی ئیسرائیل و غه‌ززه‌وه.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌ززه‌وه، ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تی گورزه ئاسمانییه‌كانی زیادكردووه، كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، ئه‌مه به ئامانجی له‌قاڵبدانی بوونی ئێران له سوریا‌و هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سوپای پاسداران و حزبوڵا، كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه له سنوره‌كانی لوبنانه‌وه له رۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی به شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كردووه.
ئیسرائیل زۆر به كه‌می قسه له‌باره‌ی هێرشه‌كانییه‌وه ده‌كات له‌ناو سوریا، به‌رپرسیارێتیی خۆی له گورزه‌كانی ئه‌وێ راناگه‌یه‌نێت. سوپای ئیسرائیل له وه‌ڵامی پرسیارێكی (رۆیته‌رز)دا رایگه‌یاند، وه‌ڵامی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه بیانییه‌كان ناداته‌وه.