سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەرلەمان یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەسەندكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تەمموز 2018

پەرلەمان یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەسەندكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تەمموزی 2018 دا، یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی پەسەندكرد، كە لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە دوو پڕۆژە یاسا بۆ ئەو پرسە پێشكەشكرابوون.
بەپێی یاساكە، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامنادرێت، كە بڕیارە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
فراكسیۆنەكانی پارتی، گۆڕان و یەكێتی دەنگیان بە پڕۆژە یاساكە دا و بە زۆرینەی دەنگی 39 پەرلەمانتار پەسەندكرا، 15 پەرلەمانتاریش دژی بوون.
فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی دەنگیان بە پڕۆژە یاساكە نەدا.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 15 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە