Draw Media

16 چیرۆك كە روویەكی تری كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیشاندەدات

16 چیرۆك كە روویەكی تری كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیشاندەدات

2018-07-11 10:24:25


وەرگێڕان و ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی بەناوبانگی پرتوگالی، چەندین ملیۆن كەسی لە سەرتاسەری جیهاندا شۆككرد ئەوەش، دوای بڕیاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و چونە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیی، بەڵام كارە خێرخوازییەكانی ئەو یاریزانە مەزنە زیاتر مایەی شۆكە وەك لە بەجێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
بە گوێرەی رۆژنامەی " سەن"ی بەریتانیی، رۆناڵدۆی گۆڵكاریی مێژوویی خولی پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەشێكی زۆر لەو داهاتەی بەدەستدەهێنێت لە كاری خێرخوازیدا خەرجیدەكات.
رۆژنامەكە 16 چیرۆكی دەربارەی كارە خێرخوازییەكانی رۆناڵدۆ ئاماژەپێداوە كە وادەكات هەستبكەین ئەو یاریزانە خاوەنی دڵێكی ئێجگار گەورەیە و هاوكاری هەموو لایەك دەكات:


1-  رۆناڵدۆ ئەو پێڵاوە ئاڵتونییەی، كە ساڵی 2011 دوای تۆماركردنی 40 گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستیهێنا، بە بڕی 1.2 ملیۆن پاوەن فرۆشت بۆ بونیادنانی چەند خوێندنگەیەك لە كەرتی غەززە.
2- بڕی 530 هەزار پاوەنی كە بەهای خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیی ساڵی 2013 بووە، بەخشییە دامەزراوەی " Make-A-Wish " كە تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ ئەوە منداڵانەی بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن كە هیواكانیان دەكوژێت.
3- رۆناڵدۆ پێگە و ناوبانگی خۆی بەكارهێناوە بۆئەوەی ببێتە باڵیۆزی سێ‌ رێكخراوی خێرخوازی  گەورە، كە ئەوانیش رێكخراوی فریاكەوتنی منداڵ و یونیسێف و وۆرلد ڤیجنە و ساڵی 2014 لە كاتی ئاهەنگێڕانی بەبۆنەی ردنەوەی تۆپی ئاڵتونییەوە، باسی لەو كەسانە كرد كە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە دەناڵێنن و  ساڵی رابردووش نامەیەكی بۆ منداڵانی سوریا نوسی و بە پاڵەوانی راستەقینە وەسفیكردن و بڕێك پارەشی لە رێگەی رێكخراوی نێودەوڵەتی فریاكەوتنی منداڵانەوە بەخشی كە ئامادە نەبوو بڕەكە ئاشكرابكات.
4- ساڵی 2013 بەهۆی هەڵبژاردنی لە پێكهاتەی گشتتیدا 100 هەزار یۆرۆی لە یەكێتی ئەوروپا بەدەستهێنا، كۆی پارەكەی بەخشیەوە رێكخراوی خاچی سوور، لە ساڵی بردنەوەی نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ جاری دەیەم، 450 هەزار پاوەنی بەدەستهێناو بەخشییە سێ‌ رێكخراوی خێرخوازی.


5- كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر خوێن دەبەخشێت، ئەوەش وایكردووە كە هیچ تاتۆیەك لەسەر جەستەی دانەنێت، جارێك دەربارەی ئەوە وتی :" هەمووان دەتوانیت لە رێگەی بەخشینی خوێنەوە جیاوازی دورست بكەین، یەكجار خوێن بەخشین لەكاتی فریاكەوتندا سود بە سێ‌ كەس دەگەیەنێت"، جارێكیش " دڕكە پەتك"ی بە كەسێك بەخشیوە.
6- چەندین ملیۆن پاوەنی بەخشیوەتە قوربانییەكانی رووداوە سروشتییەكان و لە ساڵی 2015 بڕێكی پارەی زۆری بەخشیە هەوڵە فریاگوزارییەكانی ئەو بومەلەرزەیەی كە لە نیپاڵی دا و دەوترێت ئەو بڕە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن پاوەن.
7- هاوكاریكردنی سەنتەرێكی چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك، ئەوەش لە كاتێكدا بوو كە ساڵی 2007 دایكی لەو نەخۆشییە رزگاریی بوو، دوای ئەوە رۆناڵدۆ بڕیاریدا بڕی 120 هەزار پاوەن ببەخشێتە ئەو سەنتەرە.
8-  بەشداریكرد لە بەدیهێنتنی خواستی منداڵێك لە بەیروتی پایتەختی لوبان، دوای كوژرانی باوكی لەلایەن تیرۆریستانەوە، منداڵەكە بانگهێشتكرا بۆ بینینی رۆناڵدۆ.
9- دیداری لەگەڵ منداڵیكی تەمەن نۆ ساڵاندا سازكرد كە تووشی نەخۆشی شێربەنجە ببوو، ساڵی 2009 شۆفێرێكی ناردە ئەو هۆتیلەی كە خێزانی منداڵەكەی تێدابوو، میوانداری كردن.
10- لە ناو یاریگادا زۆر بە ئامانج دەگیرێت لەلایەن هاندەرانەوە بۆئەوەی وێنەی لەگەڵدا بگیرێت، كریستیانۆ بەوە بەناوبانگە كە  رۆژێك لە رۆژان داواكاری هیچ هاندەرێكی لە نێو یاریگادا رەتنەكردوەتەوە.
11- ساڵی 2014 دایكی منداڵێكی شیرەخۆرەی 10 مانگ، داوای لە رۆناڵدۆ كرد درێسەكەی پێبەبەخشێت بەهۆی ئەوەی منداڵەكەی دووچاری نەخۆشییەكی سەخت بوو، دوای بیستنی ئەو چیرۆكە رۆناڵدۆ 55 هەزار پاوەنی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پێ‌ بەخشی.


12- لە یارییەكی دۆستانەدا لە بۆرنمۆس، رۆناڵدۆ دەستی منداڵێكی تەمەن 11 ساڵانی بەناوی چارلی شكاند، دواتر درێسەكەی بە ئیمزای خۆیەوە پێ‌ بەخشی، و لەمدواییەشدا لە كاتی راهێنانەكانی تیپەكەیدا پێش یاری كۆتایی بەرامبەر لیڤەرپوڵ، میدیاكارێكی پێكا، دواتر درێسەكەی خۆی پێ بەخشی.
13- دەتوانرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین هاوڕێ دابنرێتن لە ساڵی 2015دا ، دوورگەیەكی تایبەتی بەخشیە " خۆرخێ‌ مێندێزی" هاوڕیێ‌ و بەڕێوەبەری كارەكانی بەبۆنەی هاوسەرگیرییەوە كە بەهاكەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.
14-  ساڵی 2016 بانگهێشتنی ئەفسانە " رینجەرز فێرناندۆ ریكسین"ی كرد بۆئەوەی لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئامادەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی دەستنیشانكرا كە ریكسین تووشی نەخۆشییەكی كتوپڕ بووە لە جوڵەی دەخات.
15- رۆناڵدۆ باشترین هاوڕێ بووە لە تیپەكەیدا، هەمیشە دیاری و خەڵاتی پێشكەشی هاوڕێكانی كردووە، و جارێك  كاتژمێری بەخشییە سەرجەم یاریزان و فەرمانبەرانی یانەی شاهانە كە بەهای هەر كاتژمێرێك 5 هەزار پاوەن بوو.
16- رۆناڵدۆ زۆر بایەخ و گرنگی بە براگەورەكەی دەدات و هاوكاریكرد بۆئەوەی لە ئالودەبوونی لە خواردنەوە كحولییەكان رزگاریبێت، وەكو باوكی كە ساڵی 2004 كۆچی دواییكرد.
سەرچاوە: kooora.com

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand