گۆڕان به‌ده‌ست ده‌ستوره‌كه‌یه‌وه گیری خواردووه
2024-01-22 16:30:32
راپۆرت: دره‌و
چاره‌نوسی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێوان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان داوای مانه‌وه‌ی خانه ده‌كات به په‌یكه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، دووه‌م دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له شوێنه‌كه‌ی ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان دروست بكرێت. گۆڕان كۆنفرانسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی خۆی كێشه‌ی یاساییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كۆنفرانس كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌قانده‌وه، ورده‌كاری گفتوگۆكانی كۆنفرانسی دووه‌می گۆڕان له‌م راپۆرته‌دا.
ده‌ستور خاڵی ناكۆكی كۆنفرانس
كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رۆژی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكردو بڕیاربوو ته‌نیا دوو رۆژ بخایه‌نێت، بۆ سێیه‌م رۆژ هێشتا كاره‌كانی خۆی ته‌واو نه‌كردووه.
رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م كۆنفرانس پێنج بابه‌تی تێپه‌ڕاند، بڕیار بوو یه‌كه‌م بابه‌ت كه یه‌كلایی بكرێته‌وه پرسی هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی بێت (له فه‌رهه‌نگی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا په‌یڕه‌وی ناوخۆ به ده‌ستوری ناوخۆیی ناوده‌برێت)، به‌ڵام ده‌ستكاری به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانس كرا‌و ده‌ستوره‌كه بۆ دواین ته‌وه‌ر دواخرا.
كۆنفرانسه‌كه له ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌باره‌ی ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌یه كه له‌پێناویدا كۆنفرانس سازدراوه.
گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕان له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌سیپێكردو تاوه‌كو كاتژمێر (2ی شه‌و) به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام كۆده‌نگیی له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه دروست نه‌بوو، بۆیه كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر ئه‌ندامانی كۆنفرانس چونه‌وه ناو هۆڵی كۆنفرانس و تائیستا گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و) هێشتا نیوه‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری ده‌ستوره‌كه ته‌واو نه‌بووه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، له پرسی هه‌مواری ده‌ستوردا ئیتر جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو كۆنفرانسدا ده‌ركه‌وتوون.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی لایه‌نگره‌كانییه‌وه له‌ناو كۆنفرانس هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان له‌ڕووی په‌یكه‌ره‌وه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌و ته‌نیا ئه‌ندامه‌كانی گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌كه به‌دیاریكراوی (چیا)، له‌رێگه‌ی لایه‌نگره‌كانییه‌وه له‌ناو كۆنفرانس، داوای دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی ده‌كات كه جێگه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بگرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م ناكۆكییه‌وه ئێستا‌و له ساتی نوسینی ئه‌م راپۆرته‌دا، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناو گۆڕان له دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و هێشتا نه‌گه‌یشتوون، ژماره‌یه‌ك له هه‌ردوولاكه سه‌رقاڵی هاتوچۆن له‌نێوان سه‌ید عومه‌رو چیا نه‌وشیرواندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
مسته‌فا سه‌ید قادر كه له‌سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌رو خانه‌ی راپه‌ڕاندن وه‌كو ناوبژیكار له‌نێوان سه‌ید عومه‌رو چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ركه‌وت، له رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی دژی به‌رزبووه‌وه، رێگری كرا له‌وه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی لیژنه‌ی 5 كه‌سییه‌كه‌ی كۆنفرانس دیاری بكرێت، به‌وهۆیه‌وه نیگه‌ران بوو.
له‌م ناكۆكییه‌دا، لایه‌نگرانی هه‌ردوولا به‌هانه‌ی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دژی مانه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنن ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م ئۆرگانه له‌كاره‌كانیدا شكستی هێناوه، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن خانه‌ی راپه‌ڕاندن بڕیاره‌كانی جڤاتی نیشتمانی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌گه‌ر ئۆرگانێك شكستی هێنابێت ئه‌وه جڤاتی نیشتمانییه نه‌ك خانه‌ی راپه‌ڕاندن، له روكه‌شدا به‌م شێوه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ته‌لاری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره ناكۆكه به‌پله‌ی یه‌كه‌م لێكدانه‌وه‌ی پێگه‌و قورساییه‌و پۆسته‌كانه بۆ هه‌ر لایه‌كیان له داهاتوودا.
خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕان، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م خانه‌یه (به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی جڤاتی نیشتمانییه له‌نێوان دوو كۆبونه‌وه‌دا).
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕاندا چه‌سپێندرا بوو، به‌ڵام تا دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا له 19ی ئایاری 2017، خانه‌ی راپه‌ڕاندن دروست نه‌كراو بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه بوو.
دوای دوو مانگ لە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رۆژی 25/7/2017 رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران.
به‌پێی ده‌ستوری گۆڕان، جگە لە سەرۆكی جڤاتی گشتی كە ئەندامی خانەی راپەڕاندنەو راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتیەوە پێشتر هەڵدەبژێردرێت، هەموو ئەندامانی تری خانە بە رێكخەری گشتییەوە، لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن.
گۆڕان له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه ؟
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی گۆڕان بوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌مباره‌یه‌وه له كۆنفرانسی گۆڕاندا سێ راسپارده خراوه‌ته‌ڕوو، به‌مشێوه‌یه:
• كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت به‌بێ هیچ مه‌رجێك
• مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت به‌بێ هیچ مه‌رجێك
ئه‌م دوو راسپارده هیچ یه‌كێكیان ده‌نگی پێنه‌دراو كێشمه‌كێشی له‌سه‌ر دروستبوو، بۆ ده‌ربازكردنی ناكۆكییه‌كه، راسپارده‌یه‌كی نوێ هێنرایه پێشه‌وه، به‌مشێوه‌یه:
• پاش دراسه‌كردن بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت بدرێت.
واتا كۆنفرانس نه‌یتوانی بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت بدات، پێشنیازێكی گه‌لاڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای دراسه‌كردن، جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لێبدات، وه‌كو به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، واتا ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت ئه‌گه‌رێكی لاوازه.
پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه له حكومه‌ت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له 10ی ته‌موزی 2019وه ده‌ستیپێكرد، گۆڕان كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا به‌هۆی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له حكومه‌ت وه‌ده‌رنراو ده‌رگای په‌رله‌مانیشی له‌سه‌ر داخرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به دوودڵییه‌وه بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌ڵام به به‌هانه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی، جارێكی تر له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تێهه‌ڵچووه‌وه‌و رێككه‌وتنی سیاسی كرد بۆ به‌شداربوون له حكومه‌ت.
له‌دوای به‌شداریكردنه‌وه له حكومه‌ت، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریدا شه‌ش مانگ جارێك پێداچوونه‌وه به دۆخی خۆی له حكومه‌ت بكات و دوای ساڵیك بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی مانه‌وه یان كشانه‌وه له حكومه‌ت بدات.
له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كه گۆڕان چاودێری دۆخی خۆی و داواكارییه‌كانی ده‌كرد له ناو كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا، به‌رپرسانی گۆران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه رێژه‌ی 50%ی خواسته‌كانیان له‌ناو كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌ندێك له به‌رپرسانی تری بزوتنه‌وه‌كه زیاتر ده‌ڕۆیشتن و ده‌یانوت رێژه‌ی 80%ی خواست و به‌رنامه‌كانیان له‌ناو حكومه‌تدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌شه‌وه، دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌مدا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری نه‌دا له‌سه‌ر كشانه‌وه، زیاتر گله‌ییه‌كانیان له‌سه‌ر پۆسته‌كان چڕكرده‌وه، بۆ كۆتایهێنان به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌ك پۆستی تری بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕكرده‌وه (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار).
به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی نه‌هێنا به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌تایبه‌تیش كه له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا گۆڕان توشی شكستێكی گه‌وره هات و هیچ كورسییه‌كی نه‌برده‌وه، ئه‌م شكسته له رۆژی 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2021دا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی ناچار كرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، له‌وكاته‌وه تائێستا گۆڕان سه‌ری نه‌ماوه‌و خانه‌ی راپه‌راندیش كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردنه به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئازاری 2022، دواجار جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك بۆ كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژرا، به‌ر له كشانه‌وه‌ی كتوپڕی له حكومه‌ت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات و تێیدا هۆكاری كشانه‌وه‌كه بخاته‌ڕوو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكات گۆڕان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌شداری له حكومه‌ت كردووه‌و ئه‌م چاكسازییه نه‌كراوه، سه‌رباری ئه‌مه پرسی داهاته‌كانی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش روون نییه، بڕیاربوو هه‌ریه‌كه له مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌كو نوێنه‌رانی حكومه‌ت ئه‌م نامه‌یه به مه‌سرور بارزانی بده‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت شكستی هێنا.
پێشنیاری كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دراسه‌كردنی پرسی كشانه‌وه له حكومه‌ت له‌كاتێكدایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌ڕێكردووه‌و ماوه‌ی ساڵێكیشه وه‌كو حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا چوار مانگی له‌به‌رده‌مدا ماوه.
بۆچی كۆنفرانس ؟
بزوتنەوەی گۆڕان تەمەنی دەبێت بە (14) ساڵ، لەم ماوەیەدا تەنیا دوو كۆنفرانسی كردووە، كۆنفرانسی یه‌كه‌م كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2013 لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەم كۆنفرانسەدا یەكەمین دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەكە پەسەندكرا‌و لەم دەستورەدا بڕیار لەسەر دروستكردنی خانەی راپەڕاندان دراو واده‌ی سازدانی كۆنفرانس به (4 ساڵ) جارێك دیاریكرا، واتا ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئێستا گۆڕان ئه‌نجامی ده‌دات، زیاتر له (6) ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی خۆیدا تێپه‌ڕیوه.
به‌ر له سازدانی كۆنفرانس، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نیازبوو بابه‌تی به‌تاڵبوونی پۆستی رێكخه‌ری گشتی و پۆسته‌كانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن چاره‌سه‌ر بكات، رۆژی 30ی مانگی رابردوو، واتا كۆتا رۆژه‌كانی 2023 دیاریكرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ریكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش شكستی هێنا، جه‌مسه‌ری عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، سه‌ید عومه‌رو لایه‌نگره‌كانی به هه‌وڵدان بۆ "ته‌وریسی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه" چیا نه‌وشیروان مسته‌فایان تۆمه‌تبار ده‌كرد، چیا‌و لایه‌نگره‌كانیشی سه‌یدیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات به‌بێ هه‌ڵبژاردن له پۆستی رێكخه‌ری گشتیدا بمێنێته‌وه، ئه‌م ناكۆكییه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌كخست و دواجار هه‌ردوولا ریككه‌وتن له‌بری هه‌ڵبژاردنی ریكخه‌رو خانه، كۆنفرانس بكه‌ن و له كۆنفرانسدا ده‌ستور هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مواره نوێیه‌كه جارێكی تر په‌یكه‌ری بزوتنه‌وه‌كه رێكبخرێته‌وه.
سازدانی كۆنفرانس به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ده‌ربازبوون بوون له رێوشوێنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی حزبه‌كان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چونكه به‌بێ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌رو خانه‌ی راپه‌راندن پاشان سازدانی كۆنفرانس، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتووه‌وه گۆڕان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌كو حزبێكی سیاسی دوچاری كێشه‌ی یاسایی ده‌بووه‌وه، كێشه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا دروستده‌كرد، كه بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
به سازدانی كۆنفرانس، گۆڕان ویستی خۆی له پرسی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌سه‌رچوونی دامه‌زراوه حزبییه‌كانی به‌دیاریكراویش (جڤاتی نیشتمانی) بدزێته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆكانی كۆنفرانس جارێكی تر كێشه ناوخۆییه‌كانی خسته‌وه به‌ر باس.
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه
دوای چەند ساڵێك ناكۆكی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تری یەكێتیی، جیابونەوەی خۆی راگەیاند‌و بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد.
25ی تەموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا (25) كورسی بردەوە‌و بەسەر یەكێتیدا سەركەوت‌و لەدوای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بوو بە دووەمین هێز لەسەر ئاستی هەرێم .
پێگەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەكاندا:
• پەرلەمانی كوردستان 2009: (445,024) دەنگ
• پەرلەمانی عێراق 2010: (425,793) دەنگ
• پەرلەمانی كوردستان 2013: (476,736) دەنگ
• پەرلەمانی عێراق 2014: (472,503) دەنگ
• ئەنجومەنی پارێزگاكان 2014: (490,572) دەنگ
• پەرلەمانی عێراق 2018: (199,611) دەنگ
• پەرلەمانی كوردستان 2018: (186,903) دەنگ
• پەرلەمانی عێراق 2021: (22,091) دەنگ