كۆمپانیای ئەبوزەبی ئیماراتی پشكەكانی لەكێڵگەی ئەتروش دەفرۆشێت
2024-01-22 10:38:21
درەو:
🔹كۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی بۆ وزە, كە لەلایەن حكومەتی ئەبوزەبی ئیماراتەوە خاوەندارێتی دەكرێت, ئامادەكاریدەكات بۆ فرۆشتنی پشكەكانی لە كێڵگەی ئەتروش نەوتی لە هەرێمی كوردستان, دوای (10) ساڵ لەكڕینی پشكەكانی و كاركردن لە هەرێم.
🔹كۆمپانیاكە ئەمڕۆ رایگەیاندووە: رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز واژووكردووە, بۆ فرۆشتنی تەواوی پشكەكانی ئەو كێڵگە نەوتیە.
🔹كۆمپانیاكە لە ساڵی (2013) دا (53.2%) پشكەكانی ئەو كێڵگە نەوتیانەی بە بەهای (600) ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیای ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز كڕیووە.
🔹لەئێستادا پشكەكانی كۆكپانیاكە دەگاتە (47.4%)ی كێڵگەكە, لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان(25%) و كۆمپانیای ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز خاوەنی(27.6%) پشكەكانیان هەیە.
🔹كێڵگەكە, كەوتووەتە نزیكی شاری هەولێر, لەكۆتایی ساڵی (2019) نزیكەی (50) هەزار بەرمیل رۆژانە نەوتی بەرهەمهێناوە.