نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه
2024-01-21 07:04:53
(دره‌و):
كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت داوای 20 دۆلار له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، رێككه‌وتن كراوه‌و بڕیاره نرخه‌كه له یاسای بودجه‌دا هه‌موار بكرێته‌وه، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپیبكاته‌وه.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، ئاسۆیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بكرێته‌وه.
سه‌باح سوبحی كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتییه‌و قسه‌ی بۆ سایتی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی كردووه، باسله‌وه‌ده‌كات بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت" تەنیا بەربەستی سەرەکی ئه‌وه‌یه بابەتی تێچووی نەوت لاببرێت و چارەسەر بکرێت".
"عێراق بۆ دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت شەش دۆلار‌و ٨٠ سەنتی داناوە، ئەمە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن ناعەدالەتیەکی گەورەی تێدایە، لەبەر ئەوەی ژینگەی کارکردنی کۆمپانیاکان لە ھەرێم جیاوازە لەگەڵ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوانەی لە عێراق کار دەکەن جیاوازە لەڕووی تێچووی دەرھێنانی نەوت و لە شێوازی گرێبەستەکانیش، گرێبه‌سته‌كانی ئەوان خزمەتگوزارییەو ئەوەی ئێمە ھاوبەشییە" سه‌باح سوبحی وا ده‌ڵێ.
ئه‌م ئه‌ندامه لیژنه‌ی نه‌وت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" پێویستە لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە تێچووی نەوت دەستکاری بکرێت لە ٦ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ نزیکەی ٢٠دۆلار، بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیاکان کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە و ئەو پێشنیارەیان بۆ عێراق کردووە، ئەوانیش بۆ حکومەت بەرزی دەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بدات له ھەمواری یاسای بودجە جێگیر بکرێت و یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە، ئێستا چارەسەری ئەو پرسە کەوتۆتە سەر شانی حکوومەتی عێراق".
له 25ی ئازاری 2023وه به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه، توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، بڕیارێك كه به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆری نه‌وتی عێراق بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌غداد، بڕیار نزیكه‌ی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار قه‌ره‌بووی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوه.
دوای نزیكه‌ی 10 مانگ راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئێستا توركیا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وه‌كو سه‌باح سوبحی ده‌ڵێ "ئەوەی ماوە یاسای بودجەیە ھەمواربکرێتەوەو دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە، یاسای بودجەش بڕیارە لە مانگی داھاتوو ھەموار بکرێتەوە".
له یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراقدا، حكومه‌تی هه‌رێم قایل بووه به‌وه‌ی رۆژانه (400 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" بكات و داهاتی نه‌وته‌كه‌ش راسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی له بودجه‌ی فیدراڵ وه‌ربگرێت.
له كۆتایی حوزه‌یرانی 2023وه یاسای بودجه‌ی عێراق كه بۆ سێ ساڵه (2023-2024-2025) كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، ئیتر له‌وكاته‌وه مشت‌ومڕ له‌باره‌ی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، حكومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی له‌و نرخه‌ی كه له یاسای بودجه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دانراوه.