Draw Media

هێرشه‌كانی ده‌ریای سورو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق

هێرشه‌كانی ده‌ریای سورو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق

2024-01-18 12:41:24


(دره‌و):
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتیانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ڕوات، هێرشه‌كانی ده‌ریای سور كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دروست نه‌كردووه‌، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ داڤۆس وای وت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ده‌ریای سور، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نه‌بووه‌. 
وه‌زیری نه‌وت له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌ گۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ سویسرا وتی: هۆكاری كاریگه‌رنه‌بوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌ هێرشه‌كانی ده‌ریای سور بۆ ئه‌وه‌ ده‌گڕێته‌وه‌ زۆربه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئاسیا ده‌ڕوات.
دوای هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا بۆسه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، قه‌یرانی نائارامیی ده‌ریای سور زیاتر بووه‌، به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌ پسپۆڕانی ئابوری ترسیان له‌ هه‌ڵكشانی زیاتری پشێوییه‌كانی له‌و ئاوانه‌دا هه‌یه‌و پییانوایه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆسه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جیهان، كه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناو داخستنی بازاڕه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، توشی ناسه‌قامگیرییه‌ك بووه‌. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand