پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان (42%) كەمیكردووە
2024-01-17 09:02:11
درەو:
بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پێشێلكاری و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەرێژەی (42%) كەمیكردووە، پێشێلكاری لە (431) حاڵەتەوە بۆ (249) حاڵەت كەمیكردووە، دەستگیركردن لە (64) حاڵەتەوە بۆ (37) حاڵەت كەمیكردووە.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان راپۆرتی ساڵانەی رەوشی رۆژنامەنووسانی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ لە ساڵاَی رابردوو (2023)دا (249) پێشێلكاری بەرامبەر (247) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە بەجۆرێك:
رێگریكردن و جیاكاری: (134) حاڵەت
دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان: (38) حاڵەت
دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان: (37) حاڵەت
هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی : (27)
دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی (5) حاڵەت
هێرشی ئەلكترۆنی: (4) حاڵەت
شكاندنی كەل و پەلی رۆژنامەنووس (2) حاڵەت
هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان: (2) حاڵەت
پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان
ساڵی 2022: (431)
ساڵی 2023: (249)
كەمیكردووە: (182)
بەرێژەی (42%)
دەستگیركردنى رۆژنامەنووسان
ساڵی 2022: (64) دەستگیركردن
ساڵی 2023: (37) دەستگیركردن
كەمیكردووە: (27) حاڵەت
بەرێژەی: (42%) كەمیكردووە